کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی " پاراستن" به‌گه‌ڕخستنی پلانی (B)یه‌..

Friday, 31/12/2010, 12:00


ئاشکرایه‌ له‌ کۆنگره‌که‌ی 13ی پارتییدا، که‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌و خواسته‌ی هه‌یبوو به‌ سه‌رکه‌وتووی لێی هاته‌ ده‌ر و هه‌موو پلانه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی هه‌یبوو، سه‌ریان گرت، ئه‌ویش به‌بنه‌ماڵه‌کردنی پارتیی و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێچیره‌ڤان و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سروری کوڕی، ئه‌و کۆنگره‌یه‌ وه‌ک حیزبێکی کوردی په‌یامێکی نه‌ته‌وه‌یی و کارێکی وای تێدا ئه‌نجام نه‌درا، که‌ خه‌ڵکی وه‌ک حیزبێکی کوردیی چاوی لێ بکات، جگه‌ له‌ زیاترکردنی ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ هیچی تری تێدا ئه‌نجام نه‌درا، گشت ئه‌مانه‌ بۆ چاودێرانی کایه‌ی سیاسیی ده‌خوێندرایه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتیی وای بۆ ده‌چوون، که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ پێگه‌ی به‌رگرییه‌کی نێگه‌تیڤانه‌وه‌ ژیان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و کایه‌ سیاسییه‌دا درێژه‌ به‌ ده‌سه‌لاتی پاوانخوازی و قۆرخکردن بده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود وه‌کو ده‌توانێت بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیی خۆی کاری له‌سه‌ر بکات، ئه‌و پاره‌ زۆره‌یه‌ که‌ له‌ رێگایه‌وه‌ هێز و توانای خۆی له‌ناو ده‌سه‌ڵات و پارته‌که‌یدا به‌هێز ده‌کات، ئه‌مه‌ بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌، لێ هۆشیاریی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چوارچێوه‌ی گروپێکی زۆر که‌مدا ده‌بینرێت، لێ له نه‌شونومادایه‌ و فاکته‌ بابه‌تییه‌کانیش کاریگه‌رانه‌تر کار له‌و کایه‌ ده‌کات، بۆیه‌ له‌هه‌لومه‌رجێکی وادا و بۆ به‌ره‌گاربوونه‌‌وه‌ بنه‌ماله‌ی بارزانیی پێویستی به‌ که‌ره‌سته‌ و پلانی تازه‌یه‌، ده‌نا وه‌ک جاودێرانی سیاسیی بۆچوونیان وایه‌، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ تا چه‌ند ساڵی داهاتوو به‌ره‌وه‌ نه‌مان و تێداجوون ده‌چن، ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌مێنێته‌وه‌ پاره‌یه‌ و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست ده‌چێت، له‌گه‌ڵ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتییشدا بوون و پاراستنی پاره‌کانیان ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ پاراستن به‌نیازه‌ بۆ درێژه‌ دان به‌ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بیر له‌ کاریی تیرۆریستانه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌ر بگرێت چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م نزیکانه‌ کۆمه‌ڵێک کاری وا ئه‌نجام بده‌ن.
تا ئێره‌ ئه‌وه‌ی باسمان کرد، سه‌ره‌تایه‌ بۆ راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌ و ئه‌و پلانه‌ی، بنه‌ماڵه‌ به‌نیازه‌ بیکاته‌ ستراتیژی ده‌زگای پاراستن و کاری له‌سه‌ر بکات لێره به‌دواوه‌ باسی ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو ده‌زگای پاراستن رایگه‌یاند، باسی له‌ پلانێک کرد، که‌ ده‌زگای پاراستن به‌تایبه‌تیی پاش کۆنگره‌که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت، که‌ خه‌ڵکی به‌ناوی A و B ، واته‌ دوو هه‌نگاو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ ده‌یه‌وێت له‌سه‌ری کار بکات، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ نوێ بوو، ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ ‌ دابینکردنی سه‌ره‌کیترین که‌ره‌سته‌یه‌ له‌ ته‌ک بوونی ده‌یان پلانی دیکه‌ و له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ گروهێکی ته‌نگی بڕیار له‌ پاراستن له‌لایه‌ن سێ که‌سه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت بریتین: له‌ مه‌سعود و مه‌سرور و سیداد، ئه‌م سیانه‌ له‌ ورده‌کاریی زۆر ورده‌وه‌ ئاگادارن تا گه‌وره‌ترینیان، ئه‌م گروپه‌ بڕیارده‌ری ئه‌و دوو پلانه‌ن، که‌ بریتییه‌ له‌ پلانی گه‌مارۆدان و هێرشکردن و تیرۆر".

پلانی A : پلانی زیاتر کارکردنه‌ به‌ ئاشکرا که‌ تێیدا گه‌مارۆدانی دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی و به‌گه‌رخستنی راگه‌یاندن و به‌کاربردنی داموده‌زگاکانی په‌رله‌مانی و حکومی و دادگاکان و چه‌کداره‌کانیانه‌ بۆ لێدانی دوژمنان و لاوازکردنیان.
پلانی B : ئه‌و پلانه‌یه‌ که‌ تییدا تیرۆری ریکخراو هاوپێچ به‌ سیناریۆی ئاماده‌کراو دژی دوژمنان به‌کار ده‌بردرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی پێی دا و وتی: هه‌ردوو پلانه‌که‌ په‌ڕه‌ڵه‌ل (هاوته‌ریب) به‌ یه‌کتری جێبه‌جێ ده‌کرێت، هیچ لێکه‌وتیه‌ک نابێت رووبدات بۆ سه‌لامه‌تی کۆی هه‌ردوو پلانه‌که‌. دوژمنانیش له‌و پلانه‌ له‌ مانه‌ی خواره‌وه‌ پێکدێن:
1- دوژمنه‌کانی ناوخۆ: ئه‌وانه‌ بریتین له‌ گروپه‌ ناره‌زاییه‌کانی نێو پارتی که‌ له‌ پێش و پاش کۆنگره‌ به‌رهه‌م هاتوون ، ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له‌ کۆنگره‌ ژماره‌یان زیاد له‌ 6 که‌س ده‌بن ، ئه‌و به‌رپرس لقانه‌ی که‌ محاره‌به‌کران و ده‌رنه‌چوون که‌ زیاد له‌ 12 به‌رپرسی لق ده‌بن ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ سه‌رکردایه‌تییانه‌ی که‌ پاراستن له‌ کۆنگره‌ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ده‌ریکردن و ژماره‌یان له‌ 7 که‌س زیاتره‌ ،ئه‌مه‌ له‌ته‌ک بوونی ده‌یان کادری مامناوه‌ندی که‌ ئه‌وانه‌ش وه‌ک دوژمن ده‌بینرێن.
2- دوژمنه‌ ده‌ره‌کییه‌کان؛ ئه‌وانه‌ن که زۆرینه‌ن و ‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی پارتین و بریتین له‌ که‌سایه‌تی ئۆپزسیۆن و رووناکبیر و رۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، دیاره‌ له‌سه‌رووی هه‌موانه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ی"گۆڕان' و ئه‌و که‌سه‌ ئازادانه‌ی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، جێگه‌ی پێشه‌وه‌یان له‌ پلانه‌که‌ گرتووه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی وتی: پاراستن ئه‌مجاره‌ سڵ له‌ هیج شتێک ناکاته‌وه‌ به‌ جددی ده‌ست ده‌وشێنێت و کرده‌ی تیرۆر به‌ فرا‌وانی ئه‌نجام ده‌دات، جه‌ختیشیی کرده‌وه‌ که‌ پێویست ده‌کات ریگری له‌و پلانه‌ چه‌په‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ بگیرێت به‌وه‌ی شاڵاوی تیرۆری بنه‌ماڵه‌ بۆ جێبه‌جێکردن له‌ ئانوساتدایه‌ ، ده‌یانه‌ویت هه‌ڵمه‌تێکی تیرۆر به‌ سینارێۆی جیاجیا له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن ، شوێنی تیرۆرکردنه‌کان ده‌ستنیشانکراوه‌ وه‌ک جوگرافیای کرده‌ تیرۆریستیه‌کان، ده‌یانه‌وێت کرده‌کان تا ده‌کرێت له‌ چه‌ق دوور بێت "هه‌ولێر" ، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌کرا گرنگ نییه‌... سلێمانی و که‌رکوک و به‌غدا ده‌بێته‌ شانۆی جێبه‌جێکردنی ئه‌م پلانه‌، چونکه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌ن .
بۆ به‌غدا سه‌رچاوه‌که‌ وتی: بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی "گۆڕان" یه‌ک یا دوو په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له‌ به‌غدا هه‌وڵی تیرۆرکردنیان ده‌ده‌ن، بۆیه‌ من لێره‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێم: هه‌ر کاریکی تیرۆریستی که‌ دژیان رووده‌دات جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیچ که‌س و لایه‌نی دیکه‌ نییه‌.
ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵێم: (سه‌رچاوه‌که): داوا له‌ کوردستانپۆست ده‌که‌م هه‌رچی زووه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبکاته‌وه‌ و نامه‌یه‌کی به‌په‌له‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عاره‌بی و ئینگلیزی ره‌وانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوخۆ و جیهان بکات بۆ به‌رگرتن له‌و کاره‌ تیرۆریستیانه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە