ڕاگرتنی ده‌ستدێژی سه‌ربازی وبۆردومانی ناوچه‌سنوریه‌کان، له‌لایه‌ن تورکیاوئێرانه‌وه، کاری ئێمەو جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستانه!
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
به‌ببیانوی تۆله‌سه‌ندنه‌وه له‌چه‌کداره‌کانی په‌که‌کە، رۆژی 21ی مانگ فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا که‌وتنه هێرش‌و بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کانی کوردستان، له‌ئه‌نجامدا له‌ناوچه‌ی پشده‌ر سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کە له‌ژنو مناڵ‌و ئه‌ندامانی خێزانێک پێکهاتبوون، بەشێوەیەکی دڕندانه قه‌تلوعامکردو له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا فه‌زای جه‌نگ ودڵه‌ڕاوکێ‌و نائارامی به‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌دا داسه‌پاندووه. به‌ڵام ئه‌م هێرش‌و په‌لاماره جه‌نگیانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل‌و ناوچه سنوریه‌کان، که‌هاوکاته له‌گه‌ڵ درێژه‌کێشانی تۆپباران‌و دەستدرێژیه سه‌ربازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر ناوچەی قەندیل، بەجارێك ژیان‌و ئارامیی خەڵکی مه‌ده‌نی ئەو ناوچەیەو سەرجەم ناوچە سنوریەکانی کوردستانی عێراقی گۆڕیوه به‌مه‌یدانێکی جه‌نگی‌و کێبه‌رکێ‌یه‌کی خوێناوی‌و کۆنه‌په‌رستانه، که‌که‌س نازانێ ژماره‌ی قوربانی‌و ئاواره‌و داڕمانی خانه‌ولانه‌ی خه‌ڵکی ىیدیفاع بەچ ئاستێکی تر دەگەیەنێ!
دەوڵەتە کۆنەپەرست‌و سەرکوتگەرەکانی ئێران‌و تورکیا که‌ناوبەناو ژیانی خەڵکی ناوچە سنوریەکانی کوردستانی عێراق به‌به‌هانه‌ی چه‌کداره‌کانی پژاک‌و په‌که‌کەوه دەخەنە مەترسیەوە، ماڵ‌و حالیان وێران دەکەن‌و دەیان کەسیان لێ دەکەنە قوربانی، بۆ ئه‌وه‌یه که‌باڵاده‌ستی سه‌ربازی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر یه‌کدا ڕابگرن‌و نفوزی سیاسی خۆیان له‌بارودۆخه ناجێگیره‌کانی کوردستان‌و عیراقدا په‌ره پێبده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژی‌و توپباران‌و بۆردومانه‌ی تورکیا‌و ئێران‌دا، ئه‌وه حکومەتی هەرێم‌و حکومەتی عێراقه که نیشانیانداوه، نەك هەر نایانه‌وێت به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا‌و ئێران بەرگری لە گیان‌و ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان بکه‌ن، بەڵکو بۆ قازانجی سه‌رمایه‌و بازاڕ‌و بەرژەوەندیە سیاسی‌و ئابوریەکانیان، سیاسه‌تی هاوکاری کردن وبێده‌نگه لێکردنیان هه‌ڵبژاردوه. حکومەتی هەرێمی کوردستان‌و حیزبە بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی وه‌ک یه‌کیه‌تی‌و پارتی که‌به‌زۆری چه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ڕاگرتووه، خاوه‌نی سه‌دان هەزار چەکدارن که‌لەسەر بودجەو داهاتی خەڵك بەناوی هێزی پاراستنی خەڵکی کوردستان لە"دوژمنانی کورد"، دایان مه‌زراندووه، که‌چی بەرامبەر بەم دەستدرێژی‌و کوشتاره‌ی ئه‌م دوو دەولەتە کاردانه‌وه‌یه‌کیان نییه. ئه‌مه‌ش جارێکی تر ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێته‌وه که هێزی چه‌کدارو پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایشی ئه‌م دوو حزبه‌و ده‌سه‌لاته‌کایه‌ن ته‌نها ئامڕازێکی سه‌رکوتگه‌ره به‌رامبه‌ر به نارەزایەتی بەرهەق‌و مەدەنیانەی لاوان‌و خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان، نه‌ک هێزێک بێت بۆ ڕاگرتنی ئارامی‌و ئاسایشی هاولاتیان.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان نابێ هیچ چاوه‌روانیه‌کیان له‌ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان هه‌بێ‌و به‌پروپاگه‌نده‌یان فریوبخۆن، چونکه ئه‌م ده‌سه‌لاته خۆی لایه‌نێکی هاوکاری ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه ڕاگرتنی ده‌ستدێژی سه‌ربازی‌و بۆردومانی ناوچه سنوریه‌کان، کاری ئێمه‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستانه. بۆیه ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوەر‌یی کرێکاران‌و لاوان‌و ئازادیخوازان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به‌ڕووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتەو هه‌ردو ده‌وله‌تی تورکیا‌و ئیران‌دا بهێنرێێته مه‌یدانه‌وه. ده‌بێ خواستی"راگرتنی ده‌ستبه‌جێی تۆپباران‌و ده‌ستدرێژی سه‌ربازیی تورکیا‌و ئیڕان"، بکرێته ئاڵای ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستا. هاوکات ده‌بێ سیاسه‌تی نامەسئولانەو هاوکاریکردنی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان لەگەڵ ئەو دوو دەوڵەتە ریسوا‌و پوچه‌ڵ بکرێته‌وه. هەروەها دەبێ فریاکه‌وتنی دەستبەجێی خه‌ڵکی ناوچه سنوریه‌کان، قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتوان، دابینکردنی ئارامی‌و پیداویستیه‌کانی ژیان بۆ ئاواره‌کانی ئه‌م ناوچانه بکرێته خواستێکی جه‌ماوه‌ری‌و ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنیان بکرێن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وێرای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی خۆی بۆ که‌سوکاری قوربانیانی بۆردومان‌و تۆپبارانه‌کان، هاوکات به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی کوردستان، تێده‌کۆشێت بۆ هێنا‌نه‌مه‌یدانی فراوانی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان‌و هه‌ردوو ده‌وله‌تی کۆنه‌په‌رست‌و فاشیستی تورکیا‌و ئیران.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٢٢/٨/٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست