کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەندی مێژوو

Wednesday, 16/10/2013, 12:00

2084 بینراوە






لە ١٥دێسامبر(پێش شەهید بونی پێشەوا) / ئەسەد ئۆف / نوێنەری ئابوری سۆویەت/ شوڕەوی / لە وڵامی بەر پرسیێکی کورددا کە لێی پرسی ؟ ئێوە خەیانەتتان بە دۆستەکانتان کرد ! گوتی : ئیدی کێشەی کۆماری مهاباد بۆتە گرفتێکی نێو دەوڵەتی ویەکێتی سۆویەت تەنیا کاتێک یارمەتیدان دەدا کە ناوی حیزب (مەبەستی حیزبی دێمۆکڕاتە کە بۆ خۆیان دروستیان کرد) بکرێتەوە بە / کۆمەڵە !؟ / (مەبەستیان ژ،ک بووە /هەم لەناڵیاندا وهەم لە بزمار) پاش ئەو جوابە سوکەڵەیە رۆژی دوایی یانی ١٦ سێپتامبر قازی موحەممەدوسەیفی قازی وحاجی باباشێخ چوونە میاندواو . (شارێکی ئازەری نشینە کە ٤٥ ک، م ، لە مهاباد دوورە) خۆیان تەسلیمی / ژێنراڵ هومایونی ؟ کرد .
ژنێراڵ هومایونی بە قازی گوت : ئێوە بۆ چی کوردەکانتان هاندا لە ئێران جودا ببنەوە؟ قازی گوتی : هەر کارێک کرابێ بە تەنگ هەڵچنینی رووسەکان بووە! کە بەسەرماندا سەپا .(حکومەتی میللی کوردوستان ساڵی ١٩٤٦ مهاباد / ولیام ئینگلتۆن جونیۆز / و: جەنابی موحەممەد سەمەدی) .
خۆزگەم بەو کەسانەی کە لە تەمەنی گەنجیدا بارودۆخێکیان بۆ دەڕەخسێ کە بنە ماڵەو کۆمەڵگاو دەوروبەری خۆیان بە باشی دەناسن ولە رێگای ئامۆژگاری گەورەکانی خۆیان بە متاڵاو کەسانی پسپۆڕ زانیار چاویان بەدونیای سەردەم دەپشکوێ ودەکرێتەوە و مێژووی نەتەوەکەیان بە باشی لێک دەدەنەوە و بە پێی پێویست شارەزایی لێ هەڵد دەچنن .
شای تون بەتونی سەربە بنە مالەی پەهلەوی ئەوەندە بناغەی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کڵۆڵ و لاواز بوو کە بە هەڕەشەیەکی سازمانی / ئۆپێک / وپاشان بە پشمێنێکی خومەینی کورد کوژ تەختی بەختی وەلەرزین کەوت وساڵی نەخایاند کە هەواری کێچی هەڵیاناو بگرە هەندەران وهەر لە وێش سەری نایەوە ! بێبەختی کورد ئەو میراتەی کە ناوی خۆی ناوە کۆماری ئیسلامی بۆ بە جێ هێشتین .گرینگ ئەوە نیە شای ئێران و دەسەڵاتی سەردەم چمان بەسەر دێنن چۆن چوکمان دەکەنەوە ئەوان دۆست نین ودوژمنن . قسەیەکی جوانی کوردی هەیە کە دەڵێ :ئەو نانە نانە کە لەخوانە .
نزیکەی ٦٨ ساڵ بەسەر تڕاژیدیای دەست کردی رووسەکان بە کۆماری مهاباد وکۆمەڵەی ژ، ک ، ودروست کردنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان تێدەپەڕێ لەو سەردەمەشدا میرات گرانی ئەو رووداوە پاش گرتنی ١٥ کۆنگرە ! (١٥ی لەتەحیزبی کاک مستەفای هیجری و ١٥ی لەتە حیزبی سەر بە خالید عەزیزی ، یانی ١٥ و١٥ هەر دەکاتەوە ١٥ !؟) ٣٤ ساڵی تەختە لە تەمەنی ئەو حیزبە لە کەمپەکاندا نشینگەیان داکوتاوە و دەیانهەوێ پێمان بڵێن ئێمە خاوەنی کۆمارو نوێنەری تاقانەی خەڵکین لە رۆژهەڵاتی وڵات .
هەتا ئەوکاتە وئەوسەردەمە سێ چینو توێژ(سێ نەسل) بەدەست ئەو کەسانە سوتان کە کاریان شاردنەوەی مێژوویە و یەخەمان بەر نادەن . نەسلێک ،سەردەمی کۆمار ، نەسلێک بە هاتنەسەر کاری بنە مالەی پەهلەوەی ، نەسلێکیش کاتێک سوتا کە دەعبایەکی سەیرو سەمەر بە ناوی کۆماری ئیسلامی لە گیرفانی ئامریکا بۆ خەساندنی کورد بوو بە شێرپەنجەو وێنەی دۆڵپا شارەگی ژیانی مرۆوەکا نی تەنیوە . بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەتەوەیەکی بن دەست نە پڕۆژەی دەسەڵات دارانی باشور بە ئەنجام دەگا نە شێوەی خەباتی حیزبی پەسیوو کەمپنشین دەتوانێ مزگێنی رزگاری کوردمان پێ بدا .
قسەوراوێژی رۆژنامەو مێدیاو تاکی کورد بۆتە ئەوە کە : کوردوستان چوار پارچەیەو حوکمە دەبێ ببێتە یەک پارچە ! ئاڵاش ئەو ئاڵایەیە کە کاک مەسعود لەبن سەری خۆی دایناوە .(جگە لە ژووری خۆی قەت نەمدی ئەو وڵاتانەی کە هاتو چۆیاندەکا بۆ جارێک ئەو ئاڵایە لە تەنیشت ئاڵای خۆیان دانێن !؟ تورکیش کە هەرە دۆستی نزیکی کاک مەسعودە مەسینەمان بۆ دادەنێ !)باشە بۆ کەس ناپرسێ حیزبەکان چەند پارچەن ؟ بۆ کەس ناپرسێ وڵاتێکی وەکو نۆڕوێژ کە پڕە لە سەروەتو سامانی نەفت لە سەر خاکی وڵاتی کورد دەریای نەفتی دیتۆتەوە ونیوەی پشکی کۆمپانیای خۆی بۆ خۆی دەبا بە ئیزنی کێ لەوێیە؟
بەڵام ئەمن دەزانم . وڵاتی نۆڕوێژ خاوەنی کاربەدەستی ژیر و ئاقڵە ، نەفتی خۆی بۆ ئەو منداڵانە ڕادەگرێ کە هێشتا لە دایک نەبون .ئەوان دەرس لە مێژوو وەردەگرن ودەسەڵاتدارانی کوردێش مێژوومان بۆ دەفرۆشن .

جەعفەر کەریمی / ١٦/ ١٠/ ٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)