کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بڵاو کراوەکانی حدک--حدکا پێنوسەکەم یان توڕەکرد شەرۆڤەی ڕاستیەکان بخەمەڕو

Wednesday, 04/04/2012, 12:00



 

شرۆڤەی سەرنجێك بۆ ڕای گشتی،جیگای داخە ڕۆژانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەك فەیسبوك توێتەرو تۆڕەکانی تر زۆر بابەت و ڕاوو بۆچونی سەیرو سەمەرم بەرچاو دەکەوێت ئەم جارە یان یەكیك لەو بڵاو کراوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاواری لە پێنوسەکەم کرد بۆ ئەوەی زوو بە زوو شرۆڤەی ئەو باسە بخەمە بەر چاوی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو باسەش بریتی بو لە دیمۆکراتەکان فایلێکیان لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردوە بڵاویان کردوەتەوە نوسیویانە کام لە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیمۆکراتی ترین یانە ئەم بڵاو کراوەی دیمۆکراتەکان ساحێبی بەهاێکی گرانە پێویستی بەوڵامدانەوێکی بەجێیە لێرەدا ئێمە دەپرسین ؟ئایا کاتی ئەوە هاتوە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بنوێنن ئایا میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێستادا هیچ کێشەی نەماوە تەنها ئەوە نەبێت بزانن کام یەك لە حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیمۆکراتی ترینیانە ئایا دیمۆکرتە کان بەوەش تێر ناخۆن یاری بە مافی زیاتر لە ١٢ ملیۆن کورد دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئایا دیمۆکراتە کان بەوەش تێر ناخۆن ڕۆژانە لە ناو خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پارە لەو میلەتە هەژارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسێنن دیهێنن بەر پرسەکانیان کەی فو سەفای پیوە دەکەن لە وڵاتانی ئەرۆپای ئایا دیمۆکراتەکان وشەی دیمۆکراسی بەو شێوەیە دەیانهەوێت سودی لێ وەر بگرن لە نیۆ میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەمانەو بە چەندین پرسیاری مەترسی دار پێنوسەکەم بەشێوێکی گشتی ئاڕاستەی حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بە تای بەتی لە حدک،حدکا پێنوسەکەم ویژدانی وەها توڕە بوە تەنانەت ئامادەیە بەرام بەر هەرکام لەسەرکردەکانی حیزبەکوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر میدیاێکی ڕاگەیاندندا گفتو گۆیان لەگەڵ بکات ئەگەر خۆیان بە سەرکردەی میلەتی کورد دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەزیفەی شەرعیانە گوێش لە هەر تاکێکی میلەتی کورد بگرن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چونکە حیزب یانی میلەت نەك میلەت بە ئەمری چەند کەسایەتێك هەڵسو کەوت بکەن تەنها بۆ بەرژەوەندیە تاکەکانی نێو ئەو چەند کەسایەتیەی حیزبەکە
بەڵێ هەروەك ئاماژە مان پێکرد بە بێ جیاوازی ئەمڕۆ قەیرانێکی سیاسی ئالۆز لە نێو سەرجەم حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەیە دبێت جارێ پێش هەموو شتێك کار بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسیە بکرێت بۆ یەك خستنی ماڵی خۆمان بۆ یەك خستنی بەرێکی یەكگرتو لە نێوسەرجەم حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دواتر پلە بە پلە کاریش بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی ئەگەر سەرجەم حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی یان ئەم خاڵانە جێ بەجێ بکەن کە ئاماژەم پێکرد دوای ئەوەی کە توانیان مافەڕەواکانی گەلی کورد بەدەست بێنن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوکات بۆیان هەیە باسی خۆنواندن بکەن باسی ئەوە بکەن دیمۆکراتی ترین حیزب کامیانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەك پەندی پێشینان ئەڵێت ئەوکاتە باسی ئەوەبکرێت ماستاوەکەی من یان تۆ تورش نیە .......جیگای داخە ئێمەی میلەتی کورد ئەندامانو لایانگرانی حدک.حدکا بەتای بەتی سەرجەم سەرکردەکانی دیمۆکراتەکان هەمێشە لە ڕوی ئحساساتیەوە تیرەو تیرە بازیەوە باس لە من منو تۆ تۆ دەکەن من ئەپرسم باشە ئەساسنامەی دیمۆکراتیەت لە کام مادەو تەفسەرەدا هاتوە باس لە من منو تۆ تۆ کرابێت با ئێمەش بزانین ؟ ئێمە ئەپرسین هیشتا هیچ نەبوە هیچیان نەتوانیوە بکەن بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٣ سەرکردە مەزنە گەورەکەیان لێ بەدەر بیت نەمران قازی محەمەد ،د.قاسملو.شەرەفکەندی، باسی دوای ئەوانو ئەوانەی ئێستا دەکەین ئەپرسین توانیو یانا چی بکەن دەتوانن چیبکەن؟ جگە لە شەڕە کورسی و شەڕە ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێل کەی فوو سەفا کردن بەسەر پارەی ئەو میلەتە هەژارەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وە خواردنو خەوتن لە ئۆردگاکان لەمانە زیاتر ئەپرسین چیان کردوە ؟
لە درێژەی ئەو بڵاو کراوانەی دیمۆکراتەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فایلو بابەتی جۆراو جۆر بڵاو دەکەنەوە بۆ چەواشەکاری تەبلێغاتی خۆیان لەژیر ئەم ناوانە دیمۆکراتی ترین حیزب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێیە هەروەها ناوە کانی تری لە ژێر بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەر لەو بڵاو کراوانە لینکەکەان دەنێرن بۆ ئەمو ئەو خزمو کەسو دۆستو ئاشنایان ئەویان بەویان دەڵێت تۆ حدک لایك بکە ئەمی تریان دەڵێت تۆ حدکا لیك بکە من ئەپرسم ئایا بەم شێوەیە دەتانەوێت مافەڕەواکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەست بێنن بەم شێوەیە دەتانەوێت کارو چالاکی بکەن ،باشە ئەپرسین لە حدک،حدکا ئەمە بۆ ٣هەمین جارە لەیەك جیا ئەبنەوە ٢جاریان یەكیان گرتوەتەوە جاری ٣هەم لە ٢٠٠٦لەێك جیابونەتە وە باشە ئەم جیا بونەوەتان لەچی ئەم هاتو هاوارەی یەك ترتان لەچی یەك بگرینەوە یەك ناگرینەوە تاکەی دەتانەوێت یاری بە مافی زیاتر لە١٢ملیۆن میلەتی کورد بکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،من پێم وایە حدک.حدکا واز لەو چەواشەکاریانە بێنن بڕۆن وشەی دیمۆکرات لەسەر حیزبەکەیان لابەنو ئەم هاتو هاوارەش نەکەن یەك بگرینەوە یەك ناگرینەوە واز لەم دیمۆکراتی بونەیان بێنن لە ژێر ناوێکی تر کارو چالاکی بکەن باشترە بۆیان میلەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات باوەڕی بەو جۆرە حیزب و بیرو باوەڕانە نیە . با باش باش سەرجەم حیزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی حدک.حدکا ئەوش بزانن ئێستا قەڕنی ٢١یەكە قەڕنی تەکنۆلۆژیاو تێ گەیشتنە زە مانی حکومڕانیەکەی دەسەڵاتی قاجار نیە بە خاست و خواستی خۆیان یاری بە خوێنی زیاتر لە ١٢ملیۆن کورد بکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
جەختیش لەسەر ئەوەدەکەمەوە هەرکام لەحیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت حدک،حدکا هەرکام لە سەرکردەکانیان لە هەر ڕاگەیاندنێکو میدیاێکی کوردی و غەیرە کوردیدا ئامادەم لەگەڵیان گفتو گۆ بکەم بۆ زیاتر شرۆڤە کردنی ئەو ڕاستیانە کە زۆر جار باسم لێوەکردون وە تا دواهەناسەی ژیانم بەردەوامم لەسەر شرۆڤە کردنی لەو جۆرە ڕاستیانە چونکە مافێکی ڕەوای خۆمە هەم وە کو تاکێکی میلەتی کورد هەمیش وە کو ڕۆژنامەنوسێك


ڕۆژنامەوان/بەهمەن.ژاوەرۆی،ڕێکەوتی/٣/٤/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە