بێ دەنگی ئەمریكا و چاومۆن كردنی دەسەڵاتی كورد لەمەڕ تۆپبارانەكانی ئێران بۆسەر كوردستان!
Wednesday, 27/07/2011, 12:00
پێشەكی داوا لەگشت ڕۆشنبیرە كوردە دڵسۆزەكان دەكەم دەستە واژەی سنورەكان لابەرن، چۆنكی كەم كردنەوەیەكە لە تۆپباران كردنی ئێران بۆ كوردستانی باشور
، تۆپباران لەسنور بێت یان ناو جەرگەی شارەكان ئەوە كوردستان تۆپ باران دەكرێت ، واتە با بنوسین تۆپ باران كردنی كوردستان لە لایەن ڕژێمی ئاخوندە كۆنەپەرستەكانی ئێرانەوە.
ئەگەر لە گۆشەیەكەوە سەیری دەستا ودەست كردنی حوكەمەتی ئەمریكا بكەین، لە نیوان پارتەكانی كە یەك بە دوای یەك دەسەڵات دەگرنە دەست، دەبینین كەوا سیاسەتی شكان و تیمار كردن پەیرەو دەكەن بەرامبەر بە نەتەوەكانی تر. بێ گۆێدانە دژایەتی كردنی یەكتری لە سیاسەتی ناو خۆیاندا، لە پیادە كردنی سیاسەتی دەرەوە لەسەر بەرژەوەندی نەتەوەی و ئاسایشی نەتەوەی كۆكن. ھەر ھەوڵێك دەدەن بۆ سەرخستن و دەست خستنی زیاترینی بەرژەوەندیەكانیان ، كە بێ گوومان لە ئاكامدا سەرخستنی وڵاتەكەیانە. بۆیە دەسەلاتدارانی ئەمریكی زۆر بەوردی چاودێری زیاد بوونی گەلی ئەمریكی و بەرھەم و داواكاریەكانی ئەمریكان، كە ئەمە خۆی لەخۆیدا دواكاری بەرفراوان كردن و پاوان كردنی دەسەڵات و سەرمایەی جیھانی دەخوازێت، بەو پێوەرانەی كە ئەمریكا خاوەنی دەسەلاتی رەھایە لەجیھاندا، ھەرخۆی ئاغاو سەركارە بۆیەش چاوی ھەردەم لە شۆێنە تێرەكانە بەسامانی سروشتی، زۆر بەكارامەی لە ھەوڵی پلان دانانە بۆی . ھەرچەندە بانگھێشی دیموكراتیەتن بەڵام لە بنچینەدا سەرمایەداری دەسەڵات بەدەستە، لەبەر ئەوەی سیستەمی سەرمایەداری سەلماندویەتی كەوا ھەردەم وەك ژمارە سەیری مرۆڤایەتی دەكەن، بۆیە لە ناخەوە ئەو با نگھێشتنانەی بۆ مافی مرۆڤی دەكەن كاڵ بوونەتەوە ،بەم ھۆیەوە دەخوازن بە ھەر نرخێك بێ پارێزگاری لەو دەسەلاتە و سەرمایە بكەن لە جیھاندا كە وڵاتەكەیان جێ پێی خۆی لە سەر گرتووە. گرنگ نیە چەند قوربانی دبێت، بێ گوومان زۆر بابەتی ناو خۆی ترن كە وا دەخوازن سیاسەتی ئەمریكا بێ گۆێ دانە بەھایەكانی مرۆڤایەتی پەنا بۆ داگیر كردن و شەڕو شۆڕ بەرن، كە مەترسیدارترینیان پلانی درێژخایەنی ئاژاوە نانەوەیە لە و ناوچانەی بەرژەوەندی و دەستكەوتی زۆریان لێ دەست دەكەوێت ، بۆ نمونە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.كە سەرەتایەكەی لە عێراق و كوردستانی خۆمانەوە دەست پێدەكات، ناوەراستەكەی ئێرانە بەسەرجەم پاشكۆكانیەوە و كۆتایەكەشی وڵاتی گەورەی سین دەبێت.. لە پەنا ئەمریكاوەش ھەندێ وڵاتی بەناو دیموكراتی سەرمایەداری ئەوروپی خۆیان مەڵاس داوە، جگە لەوەی ئەمریكا سودمەند دەكەن بەدەربڕینی رەزامەندی لەسەر بڕیارە شەڕانگیزیەكانیان خۆشیان سودیكی زۆریان بەر دەكەوێت، بێ گۆێ دانە زیانە درێژ خایەنكانی دوا ڕۆژ بۆسەر ئەم وڵاتانە ،زۆر یا كەم دەكەونە بەر ھێرشی تیرۆرستی وەك تۆڵەیەك بەرامبەر بە ھەڵۆێستیان.
ھەروەك ئاماژەمان پێ دا مرۆڤ لە پێناسەی ئەواندا ژمارەن ، ئەگەر ئەم مرۆڤە تەنانەت ئەمریكیش بێت، بەڵام زۆر جار دەبینین كە نیگەرانیەكی زۆر دەنوێنن لە ئاست لە دەست چوونی سەربازێك یاخود فەرمانبەرێكی ئەمریكای لە میانەی جەنگەكانیاندا، ئەمە تەنھا لەبەر ھۆكارو پەشێوی ناوخۆیە كە دەنگەكان زۆر نەبن نەبنە ھۆی لادان لەو خەتەی كێشراوە یان دواكەوتنی لێی ، كە بەداخەوە ئێمەی ڕۆژھەڵاتی تا ئێستاش بەڕوونی لە مەبەست و ئامانجیان نەگەیشتووین و زۆربەی كات لە گەڵ دەربڕینی ھاوسۆزیەك ئاوازەكانی دڵیشمان دەگۆڕێن، بەواتەیەكی تر لۆجیكیانە و سەردەمیانە مامەڵەیان لەگەڵ ناكەین ، بەداخەوە! ئەمە بەتایبەت بۆ كورد بە زیانێكی زۆر گەورە كەوتۆتەوە.ئەوانیش دوور لە ھەموو مۆڕاڵەكان گۆرانیەكانینا بەو ئاوازە دەخۆێنن كە منداڵەكانی خۆیان پێ دەخەوێت. بێ گوومان وەك خۆێندنەوە بۆ سیاسەت و بەرنامەی كاری ئەمریكا ، بە چەند خەتی نوسین یان چەند سەد پەڕێك نانوسرێت ، بەڵام ھەركاتێك لەسەر ڕۆژنامە ئیلكترۆنیەكان بنوسین ناچارین كەوا بە چەند وشەیەك بەكورتی سەرەتا كان بۆ ئاسان كردنی ناوەڕۆك بنوسین، كە ئەم بابەتەمان پەیوەندی بە تۆپبارانەكانی ئێران بۆ كوردستان و بێ دەنگی ھەمەلاكان لە كاتێك دا كوردستان لە ژێر چاودێری خۆدیئ ئەمریكا دایە، بۆیە وەك پەندە كوردیەكە دەڵێت (ئەم ماستە بێ موونیە) كەواتە لە پێشەوە دەبێت چاوێك بە ناخ و ھەڵۆێستەكانی ئەمریكا بۆ نەتەوەكانی غەیرە ئەمریكی دا بخشێنینەوە. ھەرچەند بۆ كورد نەبوون و نەمانی ئێران یان عێراق و سوریا و توركیا وەك دەولەت زۆر لە مانەوەیان باشترە ، بەڵام بەمەرجێك كورد تێدا سود مەند بێت، نەك وەك ئەوەی لە ھەڵوەشانەوەی عێراقدا ڕوویدا ، یەك شتی تر كە زۆر گرنگە كورد تێی بگات لەبەرچاو گرتنی سات و كاتی شۆڕشەكەیەتی ئەویش پێویستە كە بزانین بەدەست ھێنانی ئازادیەكان ئانی ئێستا دا زۆر یان جیاوازە لە گەگەڵ سەردەمی پێشوو، بەواتەیەكی تر بۆ بەدەست ھێنانی ئازادیمان پێوستە زیاتر ئامانجەكانمان سیاسیانە بپێكین لە پاڵ چەكداری ، كە ئەمڕۆ بە گشتی ئەگەر بۆ بەدەست ھیێنانی ئازادیش بن بەلام بە یەك خۆێندنەوەی ھەواڵەكان و ناو بردنیان بە تیرۆرست لە لایەن سیاسەت مەدارانی ئەمریكاوە بۆ میدیااكان ئەوە لەسەرتاپەی جیھاندا قێزەون دبن.
ھەر ھەنگاوێكی شەڕانگیزی ئەمریكا لە ناوچەكە، دەكرێ كورد وەك سەربازێكی گۆێ ڕایەڵ لە بەرژەوەندی خۆیدا ببینیێ ، بەپێی رووداوە مێژوویەكان و تاقی كردنەوەی ڕابردوو كورد نەوەك تاك نە وەك نەتەوە لە ھیچ كامێك لە نەتەوەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سوود مەند نەبووە، بەڵام! سود مەند بوون لە ھەلەكان بەم پارچە پارچە و پاشقوڵ لە یەك گرتنی كورد لە كورد، زۆر ئاستەمە ئەم ھەوڵانە ھیچ بەرھەمێكی ھەبێت ، چۆن لە دەساڵی ڕابردوو كورد نەیان توانی یەك دەنگی خۆیان بە جیھان بگەینێن و زۆربەی ھەلە زێڕینیەكانیان لەدەست دا! ھەربۆیەش بە باوەڕو بۆچوونی من كورد لە ئێستا دا لە ھەر كاتێكی تر باوەڕی نەتەوەی لە نزمترین ئاست دایە ، زیاتر لە ھەر زەمانێك پارچە پارچەتر خۆی دەنۆێنی ، بەتایبەت ھەنووكە چەن نوسەر و ڕۆشنبیری كورد ڕاستیەكی زۆر تاڵ ھەیە دەی دركیێنن كە ئەبوو بیشارنەوە، لە بەر زۆر ھۆ ئەویش ھۆشداری دانە بە سنور دار بوونی كورد لە یەك گرتنی نەتەوەی، كە زۆر دەمێكە ڕۆشنبیران دركیان پێی بردوە بەڵام تا ئێستا بەئاشكرا لە ھیچ بۆنەیكدا باس نەكراوە تا ئەو كاتەی سەفیری سویدی لە توركیا زۆر بەڕوونی پەنجەی لەسەر دانان و بابەتەكەی ورژاند! كە جێگەی داخی زۆرێك لە ڕۆشنبیران بوو ئەم ڕاستیە بدركێندرێ، بەھەر حاڵ ئەوەی ئێمە مبەستمانە ئاگادار كردنەوەی دەسەڵاتی كوردیە لە گوزەر كردنی كورد بە ڕاستە ڕێگادا و ئەگەر ھەرپارچەیەكیش لە كوردستان ببێت بەخاوەنی كیانی خۆی لەوانەیە زیانێكی ئەو تۆی نەبێت، كورد پێویستە زۆر بە ئاگا بێت لەوەی كە ناوچەكە بەھەلێكی زێریندا تێدەپەڕێت ، بۆ نمونە ئەو داو و تەڵە دانانەوەی ئەمریكا بۆ وڵاتانی ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست ، و شكانی یەك ڕیزی دووژمنانی كورد، ئەگەر تاقی كردنەوەی باشوری كوردستان بە سەركەوتن دابنیێن ئەوە بەداخە دەبێت بڵێن ھیچ حیكمەت و بیری كورد ئەم دەست كەوتانەی نەھێناونەتە دی، ھەروەھا لە بەر خاتری چاوی كوردیش ئەم بەشە بە ئازادی نەگەیوە، ئەگەر بەبەراورد لە گەڵ جولەكەو باشوری سودان وەری گرین ، بەڵكو خواستەكان و ئارەزوی بەرفراوان بوونی ئەمریكا لە ناوچەكە ئەوەی دەویست وەك كارتی ئیحتیات لایەنێك كە بەھێزترین كارتە بەدرێژای مێژوو و بۆدوا ڕۆژیش بھێڵێتەوە كە كوردە.
بەتێكرای لە جەنگی ئەمریكاو ئێران، كە ھۆكارەكانی لە ژمار نایەن ئاگادارین ، خاڵێكی زۆر گرنگ ھەیە كە ئەمجارە ڕۆڵەی كورد لە بەرەی جەنگی ئەمریكا و ئێران دا دەبنە قوربانی وەك سەرەتا ، . بێ دەنگی ئەمریكا لەمەڕ تۆپبارانی ئێران بۆسەر كوردستان نیشانەی ھەڵدانی كوردە بۆ ناو ئەم جەنگە كە ئاكامەكەی بێ گوومان سەركەوتنی ئەمریكایە ، جا ڕووباری ئەم سەركەوتنە چەند سەری كورد لەگەڵ خۆی دەبات ئەوە بەلایانەوە گرنگ نیە، ئەوەی گرنگە سەركەوتنی ئەمریكایە . ئێمە وەك كورد پێویستە ھەردەم بپرسین و شرۆفەی سیاسەتەكان زۆر بەوردی بكەین ، ئەگەر سەربازێكی سەر كێش بین سەد دەرسەد دەبینە قوربانی! ئەی ئەگەر گۆێ ڕایەڵ بین ، دەبێ تاكەی ئێمە ھەر بەردەوام گۆێ ڕایەڵ بین ، كە لەوانەیە ئەم جەنگەی ئەمریكا زیاتر لە 100 ساڵی تر بخایەنێ تا ئەو كاتەی جەنگەكانی ئەمریكا دژ بە وڵاتی سینی گەورە دەگاتە ناو جەەرگەی سین، ئەگەر ئەمریكا بەسەر ئەم ھەموو جەنگانەدا سەركەوت تا چەند مافەكانمان مسۆگەر كراون؟
ئەی ئەگەر شكستی ھێنا بەرامبەر بە سینی و ھاو پەیمانانی كە بێ گوومان روسیا لە دوا ڕۆژ دا لە بەر زۆر ھۆی ڕابردوو پاڵپشتی ولاتی سین دەكات.
ھەر كوردێك بەئاگایە لەوەی كە ھیچ نەتەوەیەك لە وێنەی دوژمنانی كورد گیرۆدەی ئالۆزی و پەشێوی باری ناو خۆی نیە ، بۆیە ئێمە ئەگەر لەم ساتە ئاڵۆزەدا كە ناوچەكەی پێدا دەڕوات نەتوانین كار لەسەر دروست كردنی ھەستی نەتەوەی بكەین و داواكاریەكانمان زیاتر و قورستر نەكەین ، ئەویش سەربەخۆییە ، بێگوومان لە دوا ڕۆژدا بێ ئاكام لەدەرگای دووژمنان دەدەینەوەو جارێكی تر لە حوكمەزاتیە ئێكسپایەرەكە ھەڵدەچەینەوە.
دەسەڵاتی كورد كە ئەمڕۆ سەرمایەكی زۆری لە بەردەستایە پێویستە كار بۆ بەكرێ گرتنی خەڵكانی پڕۆفیشیناڵ بكات لە ڕوی پرسیار و ڕێگا دانان و شڕۆفە كردنی ڕووداو پێشھاتەكانی جیھانی، پێویستە زۆر بە جدی دەسەڵاتی كوردی ھەرچی مستەشارە گەندە خۆرو چڵێسە كوردەكان كە لە سەر ڕەش كردنەوە زیاتر لە پشت مێزی كارەكانیانەوە ھیچی تر نازانن دورخاتەوە، ھەر دەست درێژێك بۆسەر ھەر پارچەیەكی كوردستان زۆر بە جدی وەر بگیرێت و لە ڕێگای لۆبی كوردەو لە دەرەوە كاری لەسەر بكرێت ، خۆێنی كوردێك زۆر بەنرخ بكرێت و چیتر خۆێنی كورد ھەرزان نەفرۆشرێت . ئەم ھەلانەی ئەمریكا لە پێناو بەرژەوەندی خۆی دروستیان دەكات، كورد بیان قۆزێتەوە و خۆی سودمەند بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست