كەمپینى(بەرگرى لە میدیاى كوردى):ئیدانەى هەر هێرشێكى ناڕەوا دەكەین بۆ سەر میدیاكانى راگەیاندن
Thursday, 21/04/2011, 12:00
ماوەیەكە دەنگۆى ئەوە بڵاو بووەتەوە كە چەند هێزێكى سەر بە هەردوو حزبى فەرمانڕەواى هەرێمى كوردستان، بەنیازى تێكدانى رەوشى ئارامى هەرێمن و دەشیانەوێت هێرش بكەنە سەر چەند میدیایەكى راگەیاندنى سەر بە ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتى هەرسێ كەناڵى ئاسمانیى (پەیام و كەى ئێن ئێن و سپێدە)، بۆیە ئێمە وەك كەمپینى(بەرگرى لە میدیاى كوردى)، كە چەند رۆژنامەنووسێكى هەرێمى كوردستانین،دژى هەر پەلاماردان و هێرشكردنێكین بۆ سەر كەناڵ و میدیاكانى راگەیاندنى سەر بە ئۆپۆزسیۆن، لەنێویشیاندا كەناڵى ئاسمانى پەیام كە ماوەى چەند رۆژێكە لەلایەن چەند هێزێكى بەناو ئەمنییەوە گەمارۆ دراوە،سەرەڕاى ناڕەزایى دەربڕینمان دژى هەر دەستێكى نەخوازراو و تێكدەرانەین بۆسەر كەناڵى ئاسمانى پەیام و ئیدانەى دەكەین.
كەمپینى بەرگرى لە میدیاى كوردى بەئەركى سەرشانى خۆى دەزانیت لەم ئان و ساتەدا كەبارودۆخێكى نەخوازراو لەهەرێمى كوردستان هاتۆتە ئاراوە بەرگرى لە هەر میدیایەكى راگەیاندن بكەین كەهەر دەستێك بیەوێت هێرشى ناڕەواى بكاتە سەریان.
ئێَمە وەك ئەو ژمارە رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانەى كەمپینى(بەرگرى لە میدیاى كوردى)یەمان راگەیاندووە،رایدەگەیەنێن لەحاڵەتى بڵاو كردنەوەى هەر هەواڵ و راپۆرتێكى نادروست و بێبنەما لە هەر كەناڵێكى راگەیاندنى سەر بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات رێگاى یاسا بگیرێتەبەر دوور لە هەر جۆرە دەستێكى تێكدەرانە بۆسەر كەناڵەكانى راگەیاندن.
دەسەڵاتى كوردى لەجیاتى ئەوەى بیر لەسوتانى كەناڵەكانى راگەیاندن بكاتەوە با داواكارییەكانى هاوڵاتیانى كوردستان جێ بەجێ بكات و بكوژانى حەڤدەى شوبات رادەستى دادگا بكات و بارودۆخى هەرێم هێوربكاتەوەو زیاتر لەوە سومعەى خۆى و هەرێمە كە ناشیرنتر نەكات.
تێبینى:ئێمە كۆمەڵێك رۆژنامەنووسى سنورى هەولێرو سلێمانین كە ئەم كەمپینەمان راگەیاندووە،داوا لەهەموو رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانى كوردستان دەكەین كە دەتوانن پشتگیرى خۆیان بۆ كەمپینى(بەرگرى لە میدیاى كوردى)دەرببڕن،بەمەبەستى رێگریكردن لە هەر هێرشێكى ناڕەوا بۆ سەر میدیاكانى راگەیاندن بەبێجیاوازى.
هەر كەسێك ئارەزوى بەشدارى كردنى كەمپیینەكە دەكات با ناوى خۆى بۆ ئەم ئیمێڵەى خوارەوە بنێرێت.
[email protected] سەر پەرشتیارانى كەمپین:
1.شاخەوان عەلى ـ رۆژنامەنووس- سلێمانى 07501133703
2.دڵشادهەرتەلى ـ رۆژنامەنووس- هەولێر 07504669244 -07702458052
3. هیوا عوسمان ـ رۆژنامەنووس ـ سلێمانى 07701953969
ناوەكان:
1. د.فائیق محەمەد گوڵپی ـ سیاسەتمەدار 07507304909
2.ئەحمەد محەمەد ـ رۆژنامەنووس
3. توانا حاجى ـ خوێندكارى زانكۆو رۆژنامەنووس
4. عیرفان عوسمان ـ رۆژنامەنووس
5.مودریك حەمە ئەمین ـ رۆژنامەنووس
6. تەحسین عومەر ـ كاسب
7. هیوا عوسمان ـ رۆژنامەنوس
8.ئالان ساحیبقران ـ رۆژنامەنووس
9. بەرزان عەلى حەمە ـ ڕۆژنامەنووس
10.رەحمان غەریب ـ رۆژنامەنووس
11. لوقمانی حاجی كەریم/ نوسەر/ بەریتانیا
12.ساڵح میراودەلی/ نوسەر/ بەریتانیا
13.خانزاد ڕەشید مستەفا/چالاكوان/ بەریتانیا
13.شۆڕش دۆڵبێشكی/ نوسەر/ بەریتانیا
14.هەنگاو مامە/ نوسەر بەریتانیا
15.كاوە چاوشین/ چالاكوان/ بەریتانیا
16.كەژاڵ محەمەد/ چالاكوان/ بەریتانیا
17.بەكر خدر/ چالاكوان/ بەریتانیا
18.ئارارات جاف/ چالاكوان/ بەریتانیا
19.ئالان پشتیوان/ چالاكوان /بەریتانیا
20. رەفیق غەفور ـ چاودێرى سیاسى و چالاكوانى مافى مرۆڤ/ نەرویج
21- بەهمەن لەتیف ـ خوێندكارى زانكۆ
22- ئەرسەلان رەحمان ـ رۆژنامەنووس
23.عومەر عەلی ـ نووسەر
24.كەمال چۆمانی ـ رۆژنامەنووس
25. زاناقەرەداغى ـ رۆژنامەنووس
26.سۆران عومەر ـ روژنامەنووس
27. مەم بورهان قانع ـ روژنامەنووس
28. كامیل محمود ئەحمد ـ نووسەر و رۆژنامەنووس
29.د.كەمال سەیدقادر ـ نوسەرو یاساناس
30.دلێر عەبدوڵڵا ـ رۆژنامەنووس
31. سوهەیب جەمیل ـ رۆژنامەنووس و بێژەرى سپێدە
32. گۆران عەباس ـ شاعیرو روژنامەنووس
33- ماڵپهڕی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست