کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەم مەتەڵەی (حاكم رزگار) هەڵبهێنە : پەشیمانم و پەشیمانیم

Wednesday, 07/07/2010, 12:00


لە ژمارە 217 ی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا ڕزگار حمە مین لە لێدوانیكیدا ئەڵێت : پەشیمانم لەوەی بوم بەئەندام پەڕلەمان چونكە پەڕلەمانی كوردستان لەئاست تموحی مندا نەبو, هەرچەند لەلایەكی تریشەوە پەشیمانیم ، دیارە هۆكاری هەریەكە لەوانە زۆرن.
ڕیزم بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسەی لێدوانەكەی لێوەرگرتوە ئەبوایە بیپرسیایە پەشیمانمو پەشیمانیم لەكام فەرهەنگدا هەیە, ئەبوایە بیپرسیایە یەكێك لەو هۆكارانە بڵێت.
یەكەم :
ئەوەی ئێمە بیستومانە هەركەسێك ئەگەر بۆ ڕۆژێكیش دادوەری كردبێت ,فێری ئەوە بوە كەبەیەقین بەدوای شتەكاندابگەڕێت, بەلۆجیكی پەشیمانم پەشیمانیم نادوێت, ئەمجارە كاك ڕزگار وای ئەزانی بەناوی پەڕلەمانەوە هەندێ كەسی ساویلكەودڵساف هەڵئەخەڵەتێنێت ، ئەتوانێت وەكو سەردەمی دادگای سەدام خۆی دەربخات، كەئەوەی بۆنەلواو وەلیستەسەوز باوەكەی توشی خۆركەو داخوران بووە ,دیارە پەشیمانی پێوە دیارە ئەوەتا بایداوەتەوە بەلای دادوەرانداو هەندی دادوەری لاوازی سلێمانی ملە لەقێی بۆئەكەن , ئەویش بەهەرجۆرێك كەبۆی هەڵبكەوێت دەست لەكاروباری دادگای سلێمانی وەرئەدات , ئەوە لەلاوازی هەندیكەوەیە دەبا بتوانێت بەسوسەش بەلای دادگاكانی هەولێر ودهۆك دا بڕوات
دووەم :
ئەڵێت پەڕلەمان لەئاستی تموحی مندا نەبووە , تائەم ساتە نازانرێت تموحی ئەوچیەو چڕەنگە ,كەسێك هەژدەساڵ لەگەڵ حكومەتی كوردی و پەڕلەمانەكەیدا ژیابێت دەرك بەوردو درشتی پەڕلەمانی كوردستان ناكات, تۆبڵییت ئەم زاتە ئەوەندە بێئاگابێت وئاستی تێگەیشتی ئەوەندە نزم بێت ڕۆڵی ناكارایو حیزبیبونی پەڕلەمان نەبینێ یان خۆی لەگێلی ئەدات. هەقمانە بپرسین هەتا تموحی ئەم زاتە بزانین , تۆ كیلۆیەك تەماتە ئەكڕیت ئەگەر بزانیت ڕزیووەو لەئاستی تموحی تۆدانیە ئەیكڕیت , گرێكە ئەوەیە لەبنەڕەتدا ئەم كەسە تموحەكەی ئێكسپایەربووە .

وردە وردە ئەگەڕێینە دواوە هەتا بزانین كاریتەی پەشیمانی ئەم ئەندام پەڕلەمانە لە چ ویستگەیەكدا بارخانەی خۆی هەڵئەدات و ئەبێت داستانێكی پەشیمانی تۆماربكات چونكە كارنامەیەكی ئەوەندە دزێو وناجۆری هەیە مەگەر پانتایی داستانێك لەخۆیی بگرێت.
كەمێك بگەڕێینەدواوە :
ئایا پەشیمان نیە كەكرا بەئەندامی دادگای تەمیزی كوردستان بەبێ ڕەچاوكردنی مەرجی یاسایی لەسەرو هەموشیانەوە ڕاژەی گونجاوی نەبو . ئەگەر دادوەرێك خۆیی یاسا ومەرجی یاسایی پێشێل بكات چۆن چاوەڕێی عەدالەتی لێدەكرێت .
بۆ بو بەئەندام پەڕلەمان !؟ ... ڕزگار حەمەمین ئەیویست بەهەرنرخێك بێت بیكەن بەسەرۆكی دادگای تەمیز واتە سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كوردستان وە لەوپێناوەشدا لەدەرگای زۆرێك لەلێپرسراوە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی كوردستانی دا ,ئەیزانی كلیلی بەختی لای پارتیە بۆیە وەك دەروازەكەر هەمیشە لەلای قاپیەكەیاندا كەوتبو بەڵام مایەپوچ دەرچو, .كابرایەكی پارتی وتی : ئەم كابرایە _ڕزگار _ كەم ئەقڵە بۆپارتی نازانێت كاتێك لەسلێمانی حاكم بوو هەمو ڕۆژێك لەبەردەرگای ماڵی نەوشیروان و مەلابەختیاردا كەوتبو .

مەسعود بەرزانی بڕیارێكی دەركرد دادوەر ڕزگاری كرد بە لیپرسراوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەوكەسانەی كەفایلدارنو سەربەڕژێم بون یان بەجۆرێك لەجۆرەكان سیخوڕییان بۆكردووە كە پاش ڕوخانی حكومەتی سەدام ئاشكرابون فایل وڕایەڵی پەیوەندییەكانیان دەركەوت .

لێرەدا باس لەئەنجام و ڕەوتی لێكۆڵینەوەكە ناكەین كەچۆنەو بەكۆی گەیشتوە ,چونكە هەتا ئەوە باوی بوو هەرڕۆژەی لەڕۆژنامەو ڕاگەیاندنەكاندا دادوەر ڕزگار درۆیەكی هەڵدەڕشت . ئەوەی شارەزاییەكی كەمیشی لەبواری یاسادا هەبێت دور یان نزیك ئەزانێت كەڕزگار چناهەقیەكی بەرامبەر قانون كردوووە . چۆن؟

مەسعود كە ئەو بڕیارە دەرئەكات , ئەوە هەڵاواردنی ئەو (خائینانە)یە كەبەجۆریِك لەجۆرەكان پەیوەندیان بەڕژێمەوە هەبووە پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین بەڵام ئێستا هەریەك لەوفایلدارانە پلەوپۆستی حیزبی وحكومەتیان هەیە , دورنیە ئەوانە ڕایەڵەی پەیوەندی ئەو دوو حیزبە بێت بەحكومەتی بەعسەوە. كەواتە هەرئەوەشە كەئەو فایلدارانە هەواڵەی دادگا ئاساییەكان ناكرێن , بەتێوەگلان لەكاری سیخوری لەدادگاكانی هەرێم زۆر كەس دادگایی كراون , بەڵام ئەمانە بۆ ولایەتی _ دەسەڵاتی _ دادگا نەیانگرێتەوە ؟ یاسای تایبەت بەلێكۆڵینەوەو دادگایكردن یاسای بنەمای دادگەریتییە _ قانونی ئسوڵی محاكەماتی جەزائی ژمارە 23ساڵی 1971 _ هەرلێكۆڵینەوەیەك بەدەر لەم یاسایە نایاساییە (لیكۆڵینەوە ئیداریەكانی فەرمانگەكان بەدەرە لەم باسە) ئەوی مەسعود كردویەتی بەدەرە لەدەسەڵاتی ئەو چونكە ئەو دەسەڵاتی یاسادانانی نیە ناتوانێت كەسانیك لەحكومی قانونی ئاماژە پێكراو هەڵاوێرێ, ئەگەر رزگار حاكم بوایە ئەبوایە ئەم پێشێلكردنی یاساییەی قبوڵنەكردایە بەئاشكرا نایاسایبونی ئەو كارەی ڕابگەیاندایە نەك ببێتە لەیستۆكێك بیجوڵینن ! بەلام ڕزگارخۆبردنە پێشەوە لە پارتی كەئەیویست بیكەن بەسەرۆكی مەجلیسی قەزائی و خۆدەرخستنی لەهەمو قانونێك لەلا گرنگترە ئەوی بۆئەو جێگەی بایەخە كە لەڕۆژنامەكاندا لێدوان بدات كەگوایە ئەم لێپرسراوی كەیسی ئەو فایلدارانەیە كە سەر بەسەید سەدام بون ...تۆبڵیت ویژدانی بەئاگابێت پەشیمانیەك دەرببڕێت.

رَِزگار لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنی كاتی ئەندام پەڕلەمانیەكەی یەژێت : كە سەرۆكی یەكیتی دادوەرانی كوردستانە . ئەوەش یەكیكە لە خۆ دەرخستنە درۆینەكانی چونكە یەكێتی دادوەران سەرۆكی نیە بەڵَكو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هەیە , كەحەوت ئەندامی بنەڕەتی و دوئەندام یەدەك پێك دێت ئەوانن سەرۆك وجیگر هەڵدەبژێرن , ڕزگار حەمەمین نەك سەرۆك بەڵكو ئەندامێتیشی لەدەست داوە بەپێی مادەی (5) لەیاسای یەكێتی دادوەرانی هەرێمی كوردستان ژمارە 16 ساڵی 2006 كە پێویستە ئەندامی یەكێتی دادوەران دادوەر بێت لەیەكێك لەدادگاكانی ناو هەرێم یان دەرەوی هەرێم , پێمباشە غیرەتێك بخاتە بەرخۆی لەبەرامبەر ئەم درۆ شاخدارەدا پەشیمانیەك بنوێنێ.
قەدەر بۆهەندێك ئەبێتە مایەیی نەگبەتی و مەینەتی و داماوی كەبەرۆكی نەك خۆی بەڵكو نەوەكانیشی بەرنادات . هەر ئەو قەدەرەش ئەوەندە بێباكە كە گەنە پیاوی وەها دەرئەخاتو ئەیخاتە ڕوو وە ئەیناسێنێ لەوانەیە لە خەوی پایزیشدا ئەوەی نەبینیبێ , كاتیك كە ڕزگار حمەمین لەدادگای سلێمانی دادوەر بوو لەگەڵ سەرۆكی ئەوكاتەی دادگا كەئەویش كەسێكی شكست خواردو بوو دادگایان توشی پەشێوی دەستەگەراییكرد , دواتر ڕزگار ئەوداماوەشی سوككرد وە یەكێتیش ناردیە ماڵەوە , وەزیری ئەوكاتەی دادی یەكێتی ڕزگاری دورخستەوە و ناردی بۆ دادگای تاوانەكان , واتە ئارەزو مەندانە نەچوە , ئەوەی كەقەت باسی ناكات ئەوەیە . رزگار كەدادگای سلیمانی بەجێهێشت دوسەد كەیسی خەڵكی داماوی كوردستانی بەجێهێشت بەبێ ئەوی بڕیاری لێدەربكات كە كەیسی وەهای تیابوە كەتەمەنی هەڵگرتنی ساڵی تێپەڕاندووە,
بەهۆی ئازایەتی شیعەكانەوە توانیان كە كەیسی دوجێل سەربخەن و دادگایی سەید سەدامی تیابكەن , سەرۆكی دادگا عارف شاهین (دەنگۆی ئەوە هەیە مالیكی لەسەر گەندەڵی و بەدڕەوشتی دەریكردووە) كوردێكی پێباشتربووە كەدادگایی سەدام بكات نەك بكرێتە كێشەی سونەو شیعە ، ڕزگار ئەوەی بۆ ڕێكەوت , دوایی ڕوخانی سەدام شتی ئەنتیكە دەركەوت ئەوەش یەكیكە لەوانە , بو بەخێروبەرەكەت بەسەریدا باری , ئەوەی بینیمان دادگایی نەبو بەڵكو مەحكەمەكە بو بە نمایشێك كەخەریكبو سەدام دوبارە ڕۆح بكاتەوە بەبەری خۆیداو ورەی ڕوخاوی بەعسیەكان زیندو بكاتەوە .هەمومان گاڵتەجاڕی دادگاكەمان بینی سەری زمانو بنی زمانی دادوەر هەر سەید سەدام بو ئەوە لەدادگایی دەرچوبو ببوە مانۆڕێ سەدام و یاوەرەكانی ,جڵەوی دادگاكە بەربوبو ڕزگار بۆ ئەوەی لەوە ڕسواتر نەبێت لەبەرچاوی خەلكی ناچاركرا دەست لەكار بكیشێتەوە !
باشترین بەڵگەیەك بۆ دروستی ئەو قسەیە ئەوەیە كە دوایی ئەوەی كە ڕزگار ناچاری دەست لە كار كیشانەوە كرا , حاكم رەوف دانرا , كەداوای دجێلى بەسەركەوتن گەیاند , لەداخا كەحاكم رەوف كرا بەوەزیری داد لە هەرێمی كوردستان ڕزگارلە پەڕلەمان دەنگی پێنەدا .بەڵام دەنگی بەكابینە ڕزیوەكەكەی بەرهەمی درۆدا .
ئەم سەید سەدامەی كاك ڕزگار پاشخانێكی فكری لەدواوەیە چونكە كاتێك كەهیزەكانی ئەمریكا سەرقاڵی لێدانی سوپای بەعس بوو بەو هۆیەوە بارێكی نائاسایی لەكوردستاندا هەبو دادگای سلێمانیش كارەكانی نیمچە ڕاگیراو بوو . ڕزگار بەئاشكراو بێپەردە دژی ئەمریكا ئەدوا لەو سۆنگەیەوە كە سوپای عێراق سوپای ئیسلامە ، ئەو زۆر جار بە پێچەوانەی بڕیاری ئەو پەڕلەمانەی كە ئێستا ئەندامیەتی لەو بڕیارانەی كە بەنقەنق دەریئەكرد ئاماژەی بە بڕیارگەلێكی حكومەتی عێراق و ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرشی سەید سەدام ئەكرد هەتا دادگای تەمیز ئاگاداری كردەوە, دیارە ئەگەر ئەوانە دادوەرێكی تر بیكردایە ئێستا بەبەند ڕاپۆرتی لەسەر ئەنوسی.لەقاپی زۆر لێپرسراوی ئەدا بۆ فیتنەیی .
بەداخەوە ئەوە كەلتوری بەعسە كەبۆ ئێمە ماوەتەوە شكست بەسەركەوتن بفرۆشرێت , ڕزگار كەلەعیراقدا وەك شكستخواردویەك بۆی ئەڕوانن بەڵام لە كوردستان بەپێچەوانەوە , یەكێك لەبنەماكانی دەسەڵاتی كوردی هەڵخەڵەتاندنە , بەدوایی گەنە پیاواندا ئەگەڕێن بۆ ئەو مەبەستە، ڕزگار حمە مین بەپێوانەی یاسایی شكستی هێناوە , بەڵام وەك دادوەری دادگایەك كە ڕێكەوت سەدامی بردۆتە بەردەمی ئەوەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵكی بێچارەی كوردستان چەكێكی كاریگەرە.
ڕزگار لەچەند بۆنەیەكدا وتویەتی كەشیوازێكی تازەی لە دادگایی داهیناوە وە بەپێوانەی نێو دەوڵەتی دادگایی كردووە , پێدەچێت ئەم زاتە لەدرۆكردن سڵ نەكاتەوە ! دادگایی تاوانەكان ڕێسای كۆكردنەوەی بەڵگەو دادگایكردنی هەیە , كەلە چەند بەندیكیدا هاتووە كە ئەبێت یاسایی بنەمایی دادگەریتی سزاكان ژمارە 23 ساڵی 1971 پیادەبكرێت, وە دادوەر كاری جیبەجێكردنی یاسایە نەك داهینانی , سەركەوتویی دادگاییەك ئەوەیە كە چەند بنەمای یاسایی پیادەكردووە , كاتێك زەكەریا موسەوی تۆمەتباری كەیسی (11) سپتامبەری ئەمریكا لەیەكەم دانیشتنی دادگا لە ئەمریكابەدەنگی بەرز قسەی كرد , دادوەر ی دادگاكە یەكسەر كردیە دەرەوە , دیارە ئەگەر ئەمەی لەمەڕ خۆمان بوایە ئەوا سەید زەكەریا سەید زەكەریا شی لەئەو ئەگرتەوە , لەیاسادا تۆمەتبار بەناوی خۆیەوە بانگ ئەكرێت . نەك بە سەید مامڵەی لەگەڵدابكرێت (دیارە سەید سە دام) سەیدی ڕزگارە لەكۆنەوە .
ئەوە تۆماری حاكمیەكەیەتی كە ڕیسواییەكی قەزائی زیاتر هیچی تری تیانیە !!

ڕزگار ئەگەر پێشگری حاكم لەخۆی داتەكینێ باشترە , چونكە ئەو ئێستا ڕزگاری سەید سەدامە , ئێستا ئەو سەوزە ئەندام پەڕلەمانە هەموجەستەی چاوە كە كەیی سۆزانی شیهاب دەست بڵندكا ئەمیش هەرئەوە بكات . ئەگەر خواتەمەنی ئەوەی بداتێ پەشیماننامەیەك بنوسێتو لەكەرنەڤاڵەكەی جافی داهاتودا وەیخوینێ , خاڵێكی پۆزەتیف تۆمار ئەكات , ئەگەر فتاح بەگی جاف مۆڵەتی بداتێ .

تێبینی:
1- ئەگەر ڕزگار حمە مین وەڵامێكی هەبو ئەوا ئامادەم كەبەدیكۆمینتەوە وەڵامی بدەمەوە .
2_ نەنگیە كەكەسانێك گوێ لەڕزگار بگرن باسی سەربەخۆیی داوەری بكات , بابچێت باسی سەربەخۆی پەڕلەمان بكات كە ئەوەئیشی ئەوە , بابچێت خۆی لە دوێتەكەی شیهاب سەربەخۆبكات حوكمی زاتی ڕاستەقینەی لێوەر بگریت .
مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە