کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست بێ لایەنە یان بەكرێگیراو؟؟؟؟؟

Thursday, 04/02/2010, 12:00


ئەگەر چاوێك بە مێژووی راگەیاندنی كوردیدا بخشێنینەوە  زۆر شتی سەیرو سەمەرەمان  بۆ روون دەبێتەوە .. هەر لەراگەیاندنی حزبە كوردیەكان لەشاخ كە تۆمەتیان ئەدایە پاڵ یەكترو یەكتریان بە عەمیل و جاش و جاسوس وەسف ئەكرد هەتا دوای راپەرینەمەزنەكەی جەماوەری كوردستان كە جار جار یەكیان بە پەری باڵً سپی و جارجار بە ئەهریمەن ئەشوبهاند
 ئەوەی مەبەستمە لێرەدا روونی بكەمەوە كە سەردەمێكە سایتی كوردستانپۆست بەكۆمەڵێك كەسانی گیان لەسەر دەست و لەخۆ بوردو خزمەت بە میللەت ئەكات و پێدەچێت كەسەنزیكەكانی ستافی كوردستانپۆست لەكوردستانی ئازاد توشی لێدان و هەرەشەو تۆقاندن بوبێتنەوە.. كوردستانپۆست و وەكو دەنگ و رەنگی كەسانی بەش خوراو دەنگی حەق بەرزئەكاتەوە
 رەنگە زۆركات زانیاریەكان لە 100% راست نەبوبێ  بەڵام ئەگەر بەراوردێك بكەین لە كۆی هەواڵ و راپۆرت و ووتار و رەخنە بۆمان دەردەكەوێ كە 95% بابەتەكان راستن زۆر سایتی ئەلەكترۆنی تریش هەن كەبەهەمان ستایلی كوردستانپۆست كاریان كردوە بەڵام هەرگیز هەوڵی هاك كردن و تیرۆر و هەرەشە نەبونەتەوە وەكو زۆربەمان ئاگادارین كە چەند هەوڵ درا تاكوردستانپۆست هاك بكرێ بەڵام بێهودە بوو.. ئێستاش لەو دام و دەزگایانەی كە هێڵی ئینتەرنێت یان هەیە لەلایەن بەرێوەبەر و لیپسراوی ئەو شوێنە كردنەوەی سایتی كوردستانپۆست خراوەتە ناولیستی قەدەغەكراوەكانەوە
 محمود سەنگاوی ئێژێ: كوردستانپۆست بەكرێگیراوی بێگانەن منیش ئەڵێم زەحمەت نەبێ كامە بێگانە؟ ئەگەر بەڵگەت لایە كە كوردستانپۆست كاری بۆ تێكدانی كوردستان و هێنانە ناوەوەی پاسدار و میت و مۆساد و سی ئای ئەی كردوە ئەوا بەڵین بێت هەموومان بێینە بەرەیەكی نوێخواز و دژی كوردستانپۆستی خائین بنوسین بەلام نا و هەزاران جار نا میللەت سایتی كوردستانپۆستی هەڵبژارد تاوەكو پێشەنگ بێت لە بڵاوكردنەوەی نهێنی شەوەسورەكانی  دزو گەندەڵ و پاتاڵەكان
 كوردستانپۆست بەرژەوەندی لە چیدایە كە بەكرێ گیراو بێت یان داردەستی خەڵك بێت؟؟ پێدەچێ جەنابت لە هەڵبژاردنی پێشوودا لە 25/7 بڵێیت سەربەلیستی گۆرانە؟ ئەگەرواشبێت چ عەیبەیەكی تیایە ئەى ئەو كەسانەی كە ئێستا لەسەرگردەكەن هاوخەباتی تۆو هاورێكانت نەبوون ؟ خێرە ئێستا بوون بە بەكرێگیراو و دژی میللەتن؟
 ئەگەر باش سەیری كوردستانپۆست بكەیت دەبینی زۆرجار نوسینی وا هەبوە كە زۆر بەخراپی بەسەر نەوشیروان مستەفاو لیستی گۆراندا دابەزێنراوە هیچ كاتێكیش نەبۆتە مایەی رەخنە لێگرتن لەلایەن گۆرانەوە
 من دەپرسم یەكێتی و پارتی چەند راگەیاندنی بیستراو وبینراو و خوێنراو و سایتی ئەلەكترۆنیان هەیە؟هەمووشیان كارو پیشەیان مەدح و ستایشی دەسەڵاتە ە نەبیستومە و نەبینیومە رۆژێك باسیگەندەڵیەك باكات حاشا... ئیستا سەتەلایتەكان فێری جۆرە ستایلێكی تری چەواشەكاری بوون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بڵین راستیەكان ئەخەنە روو .. هەموو شەوێك راپۆرتێك لە هەواڵەكاندا پیشان ئەدەن كە فڵانە گەرەك وەك پێویست ئاوری ڵی نەدراوەتەوە.. فیسارە كۆڵان ئاوی نیە... چەند گەرەكیك داوای تەملیك كردن ئەكەن ئەوانە ئەگەر بیكەن بەریپۆرتاژو راپۆرت بە ساڵێك تەواونابن بەڵام بۆ نەهاتن بڵێن ئەندامێكی مەكتەب سیاسی برچی 10 ملیۆن دیناری میللەتی خوارد؟ بڵین شارەوانی فڵانە ئوێن بەبێ هیچ بنەمایەك زەوی دابەش ئەكات؟ دزی و داوێن پیسی بەرپرسەكان ئاشكرا بكەن ئەوانە ئاشكرا بكەن كە لەمیللەتی ئەشارنەوە
 بۆ دواجاریش ئەڵێم كوردستانپۆست دەنگ و رەنگی هەژاران و غەدرلێكراوانی كوردستانە ... ئاوێنەی حەقیقەتە .... بۆیە هەردەم لەریزی پێشەوەدایە
 
 [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە