ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه
Tuesday, 24/05/2011, 12:00
ماوه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ باس له دروست كردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی ده‌كرێت،هیچ نه‌بێت له باشوری كوردستان. كاتی هه‌ڵپه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته له زۆربه‌ی ڕاگه‌ییاندنه‌كانه‌وه پێویست به هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه،چونكه هاوكاته له‌گه‌ڵ زۆرێك له بارگرژی و باری نائاسایی كه هه‌رێمی كوردستانی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت به‌ر له ماوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات پێشنیارێكی خسته ڕوو له‌و بواره‌دا،ئه‌ویش له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،مه‌سعود بارزانی،به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه. له پێشنیاره‌كه‌دا پرسیارێك وروژێنرابوو كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆچی ناكرێت كوردستان خۆی وه‌ك باشوری سودان له قه‌ڵه‌م بدات،بۆ هه‌ر ده‌بێت بڵێین كوردستان وه‌ك میسر و تونسه؟! دوا به دوای ئه‌و بابه‌ته.سه‌ره‌تا له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ و دواتر به شێوه‌یه‌كی چڕتر ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته ئه‌جێندای كاره‌كانییه‌وه. به‌و شێوه،ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیش كه‌وته داوی قسه‌كانی بارزانییه‌وه و بێ ئاگایانه ئه‌جێندای "سه‌رۆكی هه‌رێم" په‌یڕه و ده‌كات. ڕه‌نگه پرسیار بكرێت ئاخۆ كوێی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه،چ ده‌سه‌ڵات،ئۆپۆزسیۆن،ڕۆژنامه‌كان وه یاخود شه‌قام هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بدات،دواجار كوردان به ئاواتی چه‌ند ساڵه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌ڵامه‌كه ئاسانه،قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی هه‌یه هه‌م له نێو ده‌سه‌ڵات و هه‌میش له نێو ئۆپۆزسیۆندا و وه هه‌روه‌ها پێویست به‌وه ده‌كات كه چاوپۆشی له هه‌ڵه و پێشێلكاری و كوشت و كوشتاره‌كان و سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بكرێت. به مانایه‌كی تر،هه‌موو ده‌بێت،هاوڕای ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ،به سه‌ركرده‌كان بڵێین "پێنج سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ر" و له چاوی ئه‌وانه‌وه ئاسۆی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ببینین. واته ئه‌وه ئه‌وانن كه ئاینده‌ی ئه‌م خاك وئاوه به خۆری ئاڵای زێڕینی كوردستان ڕۆشن ده‌كه‌نه‌وه. هاوكاتیش ده‌خوازێت باس له له یه‌ك چونه‌كانی كوردستان و میسر نه‌كرێت و وا "سه‌ركرده‌كان" بخرێته به‌رچاوی خوێنه‌ر و بیسه‌ر و بینه‌ران كه گوایه فریاد ڕه‌سی دۆزی كوردن و جگه له‌وان غاندییه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌م خاك و ئاوه‌دا بوونی نه‌بووه و نییه.
خۆشه ئه‌وه‌نده گه‌شبین بی به‌و "پێنج سه‌ركرده كاریگه‌ره" ،هیچ كام له‌و پێنج سه‌ركرده‌یه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا"پێش مه‌رجیان نه‌بووه" و نابێت. ڕابردوشیان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه كوردستانی گه‌وره خه‌می ئه‌وان نییه ئه‌گه‌ر چی هه‌میشه له‌سه‌ر زاریشیان بێت. دواهه‌مین بڕیاری سیاسی لێدوانه‌كه‌ی بارزانی بوو كه ڕایگه‌یاند توركیا چی لێمان ده‌وێت"ئه‌وه نییه ئه‌وهه‌موو شه‌هیده‌مان داوه" له دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه. یه‌كێك نه‌زانێت وا ده‌زانێت ئه‌وه حكومه‌تی توركیایه كه‌كورده نه‌ك گه‌ڕیلاكانی په‌كه‌كه. عه‌لی باپیریش،وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له یه‌كێك له كۆڕه‌كانیدا كه به‌نده له‌وێ حازربوو ڕای گه‌یاند كه به توركه‌كانی وتووه كه ئه‌گه‌ر بێڵن ئێمه (كوردانی كوردستانی عێڕاق) به ئازادی بژین ئه‌وا ئێمه به لامانه‌وه گرنگ نییه چی ده‌كه‌ن به‌و كوردانه‌ی خۆتان،هه‌ر چه‌نده دواتر نكۆڵی له‌و گفته‌ی كرد،به‌ڵام زمان هه‌ڵه ناكات،ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌ڵه‌ی پێ ده‌كه‌ین! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش "خه‌ونی شاعیرانه" ی تاڵه‌بانی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌كی سه‌ركردایه‌تی كوردی و ده‌ریده‌خات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌یه‌كی سیاسی له‌مه‌ڕ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه و نییه.
جگه له‌وه،ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌زنه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت هێشتا ڕووی نه‌داوه،چونكه شه‌پۆلی گۆڕانكاری هیچی له توركیا نه‌گۆڕیوه و ئێرانیش دره‌ختێكی وه‌ها نییه كه به‌م ڕه‌شه‌بایه بكه‌وێت. به‌ڵكو ئێران زۆر له‌وه زیاتر چووه و له ئێستا شێعه‌كانی عێڕاق و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له لایه‌نه كوردییه‌كانی له ژێر ده‌ستدایه هه‌ڵبه‌ت به پله‌ی جیاواز، و ئه‌وه هه‌ر وڵاته‌شه كه ڕابه‌رایه‌تی گۆڕانكارییه‌كانی به‌حره‌ین ده‌كات. هه‌موو ڕوداوه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ئازادكردنی عێڕاق له سودی ئیران بوو،به دیموكراسی كردنی به‌حره‌ینیش هه‌ر له سودی ئه‌و وڵاته‌یه،پاشه‌كشێ كردنی سیاسه‌تی میسر و سعودیه‌ش له سودی توركیایه به پله‌ی یه‌كه‌م و ئێرانیش به پله‌ی دووه‌م. ئیدی نازانم چۆن كاتێك دوو زلهێزی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران و توركیا كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن كورد ده‌توانێت ته‌نانه‌ت "ئومێدی به ئیستیقلال" هه‌بێت؟ ئه‌وه هه‌شت ساڵه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان نه‌یان توانیوه ماده‌ی 140 جێ به جێ بكه‌ن،ئیدی چۆن ئه‌و ئومێده دێته دی؟ بۆیه پێم وایه كه "ئیسقلالی كورد" هێشتا له قۆناغی خه‌ونه‌و هه‌ر چه‌شنه ئومێدێكیش هه‌ر له بازنه‌ی خه‌وندا ده‌سوڕێته‌وه نه‌ك ئومێدێكی ڕاسته‌قینه و پشتڕاست به ڕاستییه‌كان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست