کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانى چۆن ده‌بێته‌وه‌ بە سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ جارى سێيه‌م

Thursday, 20/11/2014, 12:00


ئه‌گه‌ر گريمانه‌ى ئه‌وه‌ بكه‌ين مه‌سعود بارزانى بۆجارى سێيه‌م ببێته‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم ، پارتى بۆ ئه‌وكاره‌ پشت به‌م هۆكارانه‌ى لاى خواره‌وه‌ ده‌به‌ستێت.

1- تاكه‌ هێزێك له‌م جيهانه‌ ڕوبه‌ڕوى داعش وه‌ستابێته‌وه‌ كورده‌ ، به‌قياده‌ى مسعود بارزانى به‌وحوكمه‌ى به‌گوێره‌ى ياسا سه‌رۆكى هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كوردستانه‌ ، له‌ميدياكانى جيهانيش زياتر ستايشى سياسه‌ته‌كانى ئه‌وده‌كرێ ، ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ بارزانى خۆى نا به‌ڵام حيزبه‌كه‌ى زه‌خت له‌يه‌كيه‌تى بكه‌ن تاك و ئه‌وماوه‌يه‌ درێژ بكاته‌وه‌ به‌و بيانوه‌ى كه‌سى تر نيه‌ جێگه‌ى ئه‌و بگرێته‌وه‌ ، به‌هۆى ئه‌وڕێكه‌وتنامه‌ ستراتيژييه‌ى له‌نێوانياندا هه‌يه‌، چونكه‌ يه‌كيه‌تى ده‌يوت ئێمه‌ به‌ديلى مسعودبارزانيمان نيه‌ بۆجێگره‌وه‌ى ، كه‌واته‌ ده‌س له‌يه‌كيه‌تى بشۆين، ئێخۆ ناهێڵن حيزبه‌ئيسلاميه‌كانيش باسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ر بكه‌ن ، كه‌واته‌ ئه‌وانيش فت ، كه‌واته‌ ته‌نها ئه‌م سێ ڕێگه‌يه‌مان له‌پێشه‌.

1- يان مسعود به‌رزانى بێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك
2- يان كوردستان به‌بێ سه‌رۆك بێت
3- يان كه‌سێكى بێگانه‌ بێنين بيكه‌ين به‌سه‌رۆك


2- له‌ماده‌ى يه‌كه‌م له‌ياساى ژماره‌ (13)ى ساڵى 2013 ياساى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم هاتوه‌ ئه‌م ماوه‌يه‌ تاك و 2015/8/19 درێژده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام دواتر شايانى درێژكردنه‌وه‌ نيه‌، كه‌واته‌ ته‌نها 8 مانگى ماوه‌، هه‌موكورد ئه‌زانێت ئه‌وه‌ى حيسابى بۆنه‌كرێ له‌م كوردستانه‌ ياسايه‌ ، كه‌واته‌ ته‌نها مه‌ره‌كه‌بێكى سه‌ركازه‌و ته‌واو ده‌توانرێ ديسان به‌زۆرينه‌ى ده‌نگ تێپه‌ڕێنرێ، به‌ناوى له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل.

3- ئه‌وته‌قينه‌وه‌يه‌ يه‌ى هه‌ولێر ماناى ئه‌وه‌يه‌ ده‌توانرێت ئاسايشى هه‌رێم تێكبدرێت به‌وحوكمه‌ى پايته‌خت مه‌ڵبه‌ندى گشت كوردستانى باشوره‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ ناراسته‌وخۆ كاريگه‌رى هه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پارتى ئه‌وپاساوه‌ بكاته‌به‌ڵگه‌ كه‌درێژكردنه‌وه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌به‌رئه‌وه‌يه‌ ئاسايشى كوردستان به‌ته‌واوى له‌خه‌ته‌ردايه‌.

4- كارتێكى ترى فشارى پارتى بۆ دعمكر كردنى بارزانى بۆويلايه‌تى سێيه‌مى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌وه‌يه‌ ، سياسه‌تى حه‌كيمانه‌ى بارزانى واى كرد امريكا به‌ده‌م بانگه‌وازى كورده‌وه‌ بێت و له‌ماوه‌ى شه‌ووڕۆژێكا بڕيارى جه‌نگى دا دژى داعش ، بێگومان شه‌خسيه‌تى بارزانى زياتر كاريگه‌ره‌ له‌خۆرئاوا.

5- زۆر دورنيه‌ پارتى داواى ده‌نگدان بكات له‌خه‌ڵكى كوردستان تاك و بزانن خه‌ڵكى ده‌يه‌وێ بارزانى بێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك يان نا، ئه‌وكاته‌ش بارزانى ده‌رئه‌چێ.

6- له‌هه‌ره‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و ويلايه‌ته‌ نه‌خۆشى تاڵه‌بانى و نه‌مانى ڕۆڵيه‌تى له‌ساحه‌ى سياسى ، كه‌له‌م كاته‌دا به‌رزانى ئه‌و ڕۆڵه‌ش ده‌گێڕێ .

7- هۆكارێكى تر خه‌ترى داعشه‌ له‌سه‌ر كوردستان.له‌ئێستادا ڕێكخراوى داعش هه‌موو جيهانى به‌خۆيه‌وه‌ مه‌شغول كردوه‌ ، به‌تايبه‌تى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ده‌ره‌جه‌يه‌ك عراق و سوريا و كوردستان .

8- ئه‌وانى باسمانكرد هۆكار گه‌لێكن بۆدرێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم ، ته‌قينه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێريش خاڵێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ ،له‌به‌رژه‌وه‌ندى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ويلايه‌تى سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دايه‌ تاك و شه‌رعه‌يتى زياتر وه‌ربگرێت .


9- ئه‌گه‌ر گريمانه‌ى ئه‌وه‌ بكه‌ين سه‌رۆكى هه‌رێم خۆى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌ سه‌دله‌سه‌د ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته‌ سه‌رۆكى هه‌رێم هه‌رله‌بنه‌ماڵه‌ى بارزانيه‌، چونكه‌ ئه‌وان ئێستا له‌كوردستان حيزبي حاكمن .



كاروان نجات عمر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە