کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی گرنگ له‌(پ.د.ک)ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی مافیاوه‌

Monday, 04/05/2009, 12:00


 سه‌ره‌تا پێـم خۆشه‌ ده‌ستخۆشکه‌ری له‌  (محمدی مه‌لا قادر)ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی  پارتی دیموکراتی کوردستان  بکه‌م ، که‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی کۆمایه‌ك بپه‌ڕێنێ هه‌واڵه نهێنیه‌کان به‌ته‌ڕوبڕی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ده‌ره‌وه‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان ، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ زرنگی خۆی ودڵسوزی بێت!!!!! لێره‌دا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی (فازیل میرانی)ڕاسپۆتینه‌که‌ی پارتیمان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ ،که‌ ئاراسته‌ی هه‌موو ده‌زگاکانی پارتی کردووه‌ وه‌کو فه‌رمان،بابزانین ئه‌مجاره‌ فازیل میرانی کێمان بۆ ده‌کاته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان ؟؟ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت نوسراوێکی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی  به‌ فه‌رمانی فازیل میرانی ئاراسته‌ی به‌رپرسی لقه‌کان و مه‌کته‌به‌کانی ڕێکخستن و ڕاگه‌یاندن و دارایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند ده‌زگایه‌کی دی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان  کراوه‌، که‌ تێیدا زۆر به‌توندی تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك که‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌وشتی ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌  ئه‌ندام په‌رله‌مان ، واته‌ نوێنه‌ری کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق و کوردستان،له‌ کاتێك  ناویان به‌رز ده‌کرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن لق و ده‌زگاکانی پارتیه‌وه‌ بۆ مه‌کته‌بی سیاسی واته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ نوێنه‌ری داهاتووی کورد ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك جاری پێشوو شه‌رمه‌زار نه‌بن ، ده‌بێت ئه‌وانه‌ ڕابوردوویان پاك بێت ، لێره‌دا ده‌قی نووسراوه‌که‌ی فازیل میرانی ده‌ڵێت: ((ده‌بێت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ لقه‌کان و مه‌کته‌به‌کانی حیزبه‌وه‌ ناوه‌کانیان به‌رز ده‌کرێته‌و بۆ مه‌کته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان وعێراق وه‌ربگرن که‌سانێك بن که‌ خاوه‌نی ڕابوردوویه‌کی زۆر پاک و پرشنگدار بن ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌عسی نه‌بووبن و له‌به‌ره‌ی دژ به‌ میلله‌تدا نه‌بووبن وه‌ که‌سانێك بن له‌ لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ خۆشه‌ویستی نێوکۆمه‌ڵگابن وخاوه‌نی ڕه‌وشتێکی به‌رزوڕابردوویه‌کی بێ گه‌ردبن له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه‌ ،وه‌ زۆر بایه‌خ بدرێت به‌ خه‌ڵکانی ته‌کنۆکرات و ئه‌وانه‌ی پسپۆڕن له‌ هه‌ر بوارێکدا به‌ نایابی))، به‌م نامه‌یه‌دا واده‌رده‌که‌وێت که‌ فازیل میرانی مه‌به‌ستی ئه‌و بوارانه‌یه‌ که‌ئاره‌زووحه‌زه‌سێکسیه‌کانی تێرده‌که‌ن وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی باڵاتر ده‌که‌ن وگیرفانه‌کانی زیاتر پڕ ده‌که‌ن ، ده‌یه‌وێت به‌جۆشتر و خرۆشتر‌ بن له‌وانه‌ی پێشووتر وه‌کو دره‌خشان محمد فره‌ج و ئه‌حلام ئه‌سعه‌د ، که‌ ده‌ستنیشان و هه‌ڵبژارده‌ی خۆی بوون به‌ هاوکاری چه‌ند چه‌ند هاوکارێکی تری خۆی . له‌ هه‌مان نووسراودا ئیشاره‌ت به‌وه‌ دراوه‌ که‌: ((له‌ پێناو دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی گشت ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و ناهه‌قیه‌ گه‌ورانه‌ی که‌ له‌ کاندید کردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی مانگی(12/2005) تووشی هاتین  که‌ به‌هۆی نابه‌رپرسێتی هه‌ندێك له‌ به‌رپرس و کارگێری لق و مه‌کته‌به‌کانه‌وه‌ ، هه‌ندێك که‌سانی ناوزڕاوو ڕابوردو پیس خرابوونه‌ نێو لیستی پارتیه‌وه‌ ، وه‌ده‌رئه‌نجامه‌که‌یشی  ناڕه‌زاییه‌کی زۆری ئه‌ندامان و هه‌وادارانی پارتیمانی لێکه‌وته‌وه‌ و به‌سه‌دان ناڕه‌زایی گه‌یشته‌ ده‌ست سه‌رکردایه‌تی پارتیمان ، وه‌ ناحه‌زانی ڕێبازی پارتی و بارزانیش که‌وتنه‌ ته‌شهیر پێکردنی پارتیمان ، بوینه‌ جێی ڕه‌خنه‌ی گشت لایه‌ک و له‌ هه‌ندێك ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه‌و ماڵپه‌ڕی کوردییه‌کانیشدا زۆر به‌ توندی ڕه‌خنه‌مان ئاڕاسته‌ کرا))، دیاره‌ فازیل میرانی له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌وه‌ ته‌نگه‌تاو کراوه‌ ، به‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ کردبوونی له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ، هه‌ر بۆیه‌ دان به‌هه‌ڵه‌کانی خۆیدا ده‌نێت ، به‌ڵام ده‌بوو بینوسیایه‌ بۆ لق و مه‌کته‌به‌کانی پارتی ئه‌و هه‌ڵانه‌م پێمه‌‌که‌نه‌وه‌ که‌ جاری پیشوو پێتان کردم و ئه‌وه‌نده‌ش ناوی خرت و خه‌پانم بۆ مه‌نێرن !!! ئه‌وه‌یشی که‌ زیاتر کاریگه‌ری درووست کرد نووسینه‌کانی سایتی (کوردستانپۆست) بوو که‌ زۆر ژیرانه‌و ووردانه‌و به‌ڵگه‌یارانه‌ باسی له‌مه‌سه‌له‌ی(دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج) و(ئه‌حلام ئه‌سعه‌د)
 کردبوو ، ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیشیدا دان پێدا نانێکی ته‌واوه‌ که‌ (کوردستانپۆست) درۆ ناکات و شته‌کان به‌به‌ڵگه‌وه‌ داده‌به‌زێنێت ، له‌هه‌مان نووسراوی مه‌کته‌ب سیاسیدا هاتووه‌ و ده‌ڵێت: ((هه‌ر به‌رپرس و کارگێرێکی لقه‌کان  وه‌یان مه‌کته‌بی حیزب سه‌رپێچی ئه‌و خاڵانه‌ بکات که‌ ئیشاره‌ی پێدراوه‌ ئه‌وا تووشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بێت و سزا ده‌درێت))، من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ لایه‌ن فازیله‌وه‌ سزا بدرێن ئه‌ی ئه‌گه‌ر فازیل میرانی هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ کێ سزای بدات؟؟!!!،چونکه‌ هه‌روه‌ك هه‌واڵی به‌ڵگه‌دار هه‌یه‌ که‌ له‌ئێستاوه‌(فازیل میرانی)خه‌ریکی پیلانێکه‌ بۆدانانی ناوی(په‌خشان محمد فه‌ره‌ج) که‌ خوشکی ناوزڕاو(دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)ه‌ له‌ لیستدا وه‌ک کاندیدێکی پارتی بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ،جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌مانگی(6/2006)هه‌ر خودی فازیل میرانی بوو ئه‌م (په‌خشان محمد فه‌ره‌ج)ی له‌ (له‌نده‌ن)ه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ویه‌کسه‌ر به‌ بڕیارێکی قه‌ره‌قووشیانه‌ کردیه‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانیه‌کانی پارتی و هه‌تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌رله‌سه‌رئه‌وکاره‌ی به‌رده‌وامه‌له‌(هه‌ولێر)،وه‌ڕابردووی ئه‌م (په‌خشان محمد فه‌ره‌ج)ه‌ش له‌ڕابردووی(دره‌خشان)ی خوشکی ره‌شترو قێزه‌ونتره‌، هه‌ربۆیه‌ش مێرده‌که‌ی له‌ساڵی 1999 ته‌ڵاقی داوه‌،، هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵ و به‌ڵگانه‌دا ‌سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر نزیک له‌ محمدی مه‌لاقادره‌وه پێی ڕاگه‌یاندین: ((که‌ محمدی مه‌لاقادر ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ فازیل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی  ئه‌م نووسراوه‌ی له‌ ژێر فشاری مه‌سرور بارزانی سیداد بارزانی دا نووسیوه‌ و ئاڕاسته‌ی ده‌زگاکانی پارتی کردووه‌ ، وه‌ ئه‌م فشاره‌شیان بۆ فازیل به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ که‌ خودی فازیل له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا ڕۆڵێکی زۆر سلبی هه‌بووه‌ ، ئه‌ویش به‌ دانانی چه‌ند که‌سانێکی به‌دڕه‌وشت و کۆنه‌ به‌عسی و ڕابوردو پیسی وه‌ك (دره‌خشان محمد فره‌ج) و (ئه‌حلام ئه‌سعه‌د) له‌ لیستی هاوپه‌یمانی کوردستاندا ، ده‌رئه‌نجامه‌که‌یشی ئه‌وه‌ بوو ئه‌م کاره‌ی فازیل زۆر خراپ که‌وته‌وه‌ له‌سه‌ر پارتی ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ له‌ ژێر فشارو چاو سوور کردنه‌وه‌دا ، سیداد بارزانی و مه‌سرور ئه‌م نووسراوه‌یان پێکردووه‌))،، من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا بارزانی زیندوو بوایه‌و ئه‌م ڕه‌وشته‌ پیسانه‌ی فازیل میرانی بدیایه‌ ، باوه‌ڕتان بێت هیچی لێنه‌ده‌کرد ، به‌ڵام بۆیاخی ڕه‌شی به‌سه‌ری فازیله‌وه‌ نه‌ده‌هێشت و ده‌ستی له‌ پشتی ده‌دا!. زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ییانه‌ له‌ ساڵی 2007 و2008 دا له‌ سایتی کوردستانپۆستدا بڵاو بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر فازیل میرانی ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سرور بارزانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ پێكهێنا ، بۆ لێکۆڵیه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر وورده‌کاری ئه‌و زانیاریانه‌ی نێو بابه‌ته‌که‌ی کوردستانپۆست و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناویان هاتبوو له‌ ناو بابه‌ته‌که‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (شه‌ماڵ علی) ناسراو به‌شه‌ماڵی گومرگ به‌رپرسی پاراستنی لقی 4 ، لێپێچینه‌وه‌ی ده‌ستپێکرد له‌گه‌ڵ (سیروان باپیر) و هه‌ندێ که‌سی دی ، لێپێچینه‌وه‌که‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو که‌ چۆن ئه‌و زانیاریه‌ ووردانه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی پارتی گه‌یشتوه‌ته‌ ده‌ست کوردستانپۆست، وه‌ ئه‌و ناوانه‌ی که‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرا ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ به‌ ئاشکرا ناڕازییان هه‌بوو له‌سه‌ر دانانی(دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)به‌و رابردووه‌ ڕه‌شه‌یه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ویش کاتێك  که‌ ده‌رکه‌وت که‌ فازیل میرانی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ گه‌وره‌و په‌ڵه‌ ناشیرینانه‌ی خستیه‌ سه‌ر پارتی ، بۆچی له‌ سه‌رهه‌مان پۆستی سه‌رکردایه‌تی هێشتیانه‌‌وه‌ ، ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر فازیل له‌ناو پارتیدا نه‌مێنێت پارتی شکست دێنێت  . وه‌هه‌رهه‌مان سه‌رچاوه‌ی نزیک له‌ محمد مه‌لا قادره‌وه‌ درکاندی که‌:((چه‌ندین جار دکتۆر محموود عوسمان و دکتۆر سه‌عدی به‌رزنجی- هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و به‌رزنجییه‌ ئه‌ویش به‌عسییه‌کی عه‌یار 24 بووه‌-  سکاڵایان لای محمد مه‌لا قادر کردووه‌ له‌سه‌ر ئاست نزمی و به‌دڕه‌وشتی دره‌خشان و ئه‌حلام  وه‌ ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ خراپه‌ی که‌ فازیل میرانی کردوویه‌تی ، وه‌ زۆربه‌ ئاشکرا باسیان له‌وه‌ کردووه‌ که‌ براده‌رانی لیستی سه‌وزیش له‌ هاوپه‌یمانی کوردستان زۆر دڵگرانن  به‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ ناشه‌رعیانه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ، کار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێك محمدی مه‌لا قادر چاوی به‌هه‌ر یه‌ك له‌دکتۆر مه‌حموود و دکتۆر سه‌عدی‌ ده‌که‌وێت یه‌که‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌لێیان ده‌کات ده‌ڵێت :چی تازه‌تان پێیه‌ له‌سه‌ر : دووشێره‌که‌ی په‌رله‌مان دره‌خشان و ئه‌حلام خان))
 خوێنه‌رانی به‌ڕێز:ئه‌مه‌ی له‌خواره‌وه‌ش ده‌یبینن به‌شێکن له‌وناڕه‌زایی و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ردانانی(دره‌خشان) و(ئه‌حلام)له‌لایه‌ن(فازیل میرانی)ه‌وه‌،که‌له‌کاتی خۆیدا کوردستانپۆست به‌شی شێری به‌رکه‌وت له‌ئاشکراکردنیاندا ، بۆ زیاتر زانیاری ده‌توانن ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌ ببینن له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزمان شی کرده‌وه‌ ، هاوکات پێیشتان ڕاده‌گه‌یه‌نێین که‌ هیج نهێنیه‌ک نییه‌ بتوانی خۆی قورتار کات له‌ده‌ست کوردستانپۆست
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/pdkparlamanter.pdf
 هه‌ولیر 1/5/2009     
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە