کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پروپاگەندەى ئەمجارەى بنەماڵەى بارزانى موژدەى دروستكردنى دەولەتى كوردیە

Saturday, 26/02/2011, 12:00


لە دوێنێكەوە دواى ئەوەى كە پروپاگەنەى مەترسى عەرەبە شۆڤینیەكانى كەركوكیان خستە نێو جەماوەرى كوردستان و دەركەوت كە تەنها ریكلام بوو بۆ نەهێشتنى خۆپیشاندان لە دژى هەردوو بنەمالەكەى بەرزانى و تالەبانى لە كوردستان.ئەم درۆیە شاخدارانەش رونكراوەتەوە بۆ گەلى كوردستان كە گەلى كورد ئەمرۆ وا چاوى كراوەتەوە كە هەر كوردێك ئەگەر باسى سیاسەت دەكات بەقەد سیاسەتمەدارێك باسى هەموو كێشەكان دەكات بەلام سەرانى دەستەلات لایان وایە بە تایبەتى پارتیەكان كە زورناژەنى بنەماڵەن كە گەل لەهیچ نازانێ و زوو چەواشە دەبێت...

ئاژانسى تیرۆریستى الپاراستن بە سەرپەرشتى كورێك كە حەیفە شكل و بچمى وێنەى لاوى كورد وەك ئەم جۆرە وێنەیە بێت كە ناوى مەسرورە تا بلێى خوێن سارد و خۆبەزل زانە و كاتێك مرۆڤێك سەیرى دەكات وا هەست دەكات كە ئەبێت بە چ زەمبیلێك لە ئاسمان دابەزێبێت و كە هەردەم وا دەزانى هەموو كەس قەرزارى ئەم سەرلێشێواوەیە ، قەدر و بەختى گەلى كورد وایە كە ئەم كورە خوێن ساردەى بۆ پەیدا بووە كە هەرگیز لاى هیچ كوردێك مەرغوب نیە من تاكو ئێستا نزیكەى هەفتا تا هەشتا كەس دەناسم كە زۆر مەسرور بە كورێكى قێزەوەن دادەنێن ئەى دەبێت میللەتێك ئەبێت چى بلێت؟

هەروەها مەسرور و نەوزاد هادى ئەو نەوزادەى لەكاتى قسەكردن هەردەم سەرى شۆر دەكات كە نیشانەى مێیایەتى ئەو كەسە دیار دەكات و لەگەل پیشتیوان سادقى كۆنە مەفرەزەكەى ئەمن كە بێزدەكەمەوە زیاتر باسى بكەم با بچمە ناو بابەتەكەوە...ئەمانە لە دوێنێكەوە بەناو خەڵكى وەیان بەهۆى ئێم ئێس ئێن و موبایل وا پروپاگەندە بلاو دەكەنەوە كە سەرۆك لە ئیتالیا خەریكى دروستكردنى دەولەتى كوردیە و تاكو ئێستا موافەقەى حەوت ولاتى زلهێزى وەرگرتوە...

سەیر سەیر كورد دەلێت(حوزر لە قەباعەت مەزنترە)...

جوانە خۆشە خەونى هەموو كوردێكە كە كورد ببێتە دەولەت...بەڵام گەلى كورد باش دەزانێت كە سەرۆكە نەخۆشەكەى بۆ سێ شت چویتە ئیتالیا(وەرگرتنى خەلاتە ئابروبەرەكە) وە (چارەسەركردنى نەخۆشیەكەى كە دیارە پرلەمەترسیە بۆگیانى سەرۆك) وە (شووشتنەوەى ئەم سەروەت وسامانەى بنەمالە كە بلۆك كراوەتەوە لە بانكەكانى ئەوروپا)

ئێمەى گەل چاك دەزانین كە تاكو بنەمالە ئاشبەتالەكەى بارزانى دەستەلاتیان لە دەست بێت لە كوردستان هەرگیز كورد نابێت بە دەوڵەت چونكە ئێمە لەكاتى ئێستا نامانەوێت هەولى دروستكردنى دەولەت بدرێت لەلایەن سەرۆك ئەگەر (مەسرور و نەوزادى سەر روت و پشتیوانى سێ خوشككە) راست دەكەن تەنها ئەوە بكەن كە حكومەتى ناوەندى عێراق ئیجبار بكەن كە (ماددەى بێهۆشكەرى 140 و وەرگرتنەوەى شارە دابراوەكان و چەسپاندنى بودجەى سەدا17)مسۆگەر بكەن بۆ گەلى كورد ئەوكات باس دەكرێت لە دەولەتى كوردى چونكە دامەزراندنى دەولەتى كوردى بەبێ ئەم سێ شتانەى سەروە زۆر ئاسانە بە تایبەتى كە رژێمى بەعس لەناوچووە.

زۆر بەداخەوە كە مرۆڤێكى وەكو ئەم كەسانە مرۆڤى كورد بە درۆ و بە رێكلام كردن چەواشە دەكەن هەرچەندە كە كەس بەم دوعایانەى ئەمانە و سەركردەكانیان ناڵێت ئامین چونكە تاكى كورد ئەمانە چاك دەناسێت كە دروست بوونیان لەسەر بەردى بناغەى خیانەت و خۆویست و درۆكردن دروست بووە...

ئێمە دەلێین جەنابى سەرۆكى كورتەباڵاى هەرێمى كوردستان خۆت ماندوو مەكە چونكە بە هیچ سیحر بازێكى وەك تۆ لەم كات و ساتە دا دەولەتى كوردى دانامەزرێت وەرەوەو بۆ هەرێم وەلامى داخوازیەكانى گەنج و لاو وكەسوكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان و لایەنە سیاسیەكان بدەوە چونكە لەوانەیە جەنابتان زانیاریتان نەبێت كورسیەكەت تەنها دوو پێچكى ماوە ئەویش زۆر دەلەقێت ...وەروە پەلە بكە خۆ دزینەوە و خۆشاردنەوە و درۆوپروپاگەندە دەردت چارەسەر ناكات...چەنكە ئەگەر نەگەرێتەوە لەوانەیە هەتا هەتایە جارێكى دیكە نەتوانیت ولات ببینیەوە وەرە چ مەكە تەنها وەسیەت بكە بۆ جاش و چڵپاوخۆرەكانت با كاتت لە دەست نەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە