نامه‌یه‌کی کراوه بۆ کوردستان پۆست
Monday, 11/05/2009, 12:00
1694 بینراوە
سلاوتان لێبێت ئه‌ی پێگه‌ی ئازاد، من ماوه‌یه‌کی درێژه خوێنه‌ری بابه‌تو هه‌واله‌کانی کوردستان پۆستم ، به‌راستی پێگه‌کی ئازاده ، بابه‌تی زۆریشم بۆ ناردوه ، به پێویستم زانی چه‌ند سه‌رنجێکی خۆمتان بۆ ئێوه‌و بۆ خوێنه‌ران بنووسم ، به‌رێزان من له‌گه‌ڵ ئیوه جیاواز ده‌بم له خالێک ، ئه‌م خاله‌ش ئه‌وه‌یه که زۆر جار له مانشێنته‌کانتان یان له بابه‌تی نووسه‌ره‌کان ووشه‌ی جنێو‌و ناشرین ده‌بینم که به سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌گووترێت ، به‌راستی نێوچوانم گرژ ده‌بێت که ئه‌و ستوونانه ده‌بینم ، پێیان ناره‌حه‌ت ده‌بم ، زۆر جار له‌گه ڵ براده‌ران ، یان خزم‌و دۆستان که کۆده‌بینه‌وه باسی کوردستان پۆست ده‌که‌ین هه‌موومان خۆشحالین به‌و سه‌کۆیه ئازاده پێی سه‌رسامین به‌لام هه‌موومان هه‌مان رامان هه‌یه ده‌لێین ((له‌گه‌ل جنێوه‌کانی کوردستان پۆست دا نین)) ، به‌رێزان ئێمه له‌گه‌ل ئێوه هیچ گوومانمان نیه له که‌مو کوری هه‌ردووسه‌رۆکی کورد یان له ئه‌دای حکوموت یان له ئه‌دای چه‌ند وه‌زاره‌تێک یان چه‌ند به‌رپرسێکی حکومه‌ت یان حیزب ، هاوراین له‌گه‌لتان ، به‌لام به‌رای من تاوانه ئه‌گه‌ر جنێو به یه‌کێک بده‌یت رۆژێک له رۆژان که ته‌نها یه‌ک فیشه‌کیشی به رووی دوژمن نه‌قاندبێت ، من مرۆڤێکی قه‌ومیم تا سه‌ر ئێسقان وه‌کو ئێوه کوری پێشمه‌رگه‌کی قاره‌مانی شۆرشی کورد‌و شۆرشی ئه‌یلوولم ، راسته ئه‌وانه هه‌له‌یان زۆره به‌س با ئێمه به ره‌خنه گرتنمان چاکیان بکه‌ین یان رای گشتیان لێ به‌خه‌به‌ر بکه‌ین ، من له نووسینه‌کانم هه‌موو کات که ره‌خنه‌م گرتووه که ناوی هه‌رکه‌سێکم هێنابێت ئه‌وه به به‌ڕیز ناوم هێناون ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه کوردبوىێت یان کوردستانی بوو بێت ، باسم له گه‌نده‌لی گه‌نده‌له‌کانی ناو حکومه‌تو ناو حیزب کردووه ، به‌لام قه‌ت جنێوم پێنه‌داون ، ووشه‌ی ناشرینم پێنه‌گتوونه ، له‌وانه‌یه زۆرێک له خوێنه‌رانی کوردستان پۆست له‌گه‌لم هاورا بن ، هیوا دارم له ره‌خنه‌که‌م گه‌یشتبن وه به‌دڵیکی فراوان وه‌رتانگرتبێت .با هه‌موومان پیکه‌وه فایلدار، جاشه‌کان ، مستاشار، ئه‌نفالچیه‌کان و به‌عسیه‌کان له کوردستان‌و له ناو دام‌و ده‌زگا حزبی‌و حکومیه‌کان ئاشکرا بکه‌ین، هه‌یانه ئه‌و حزبانه داڵده‌یان داون هه‌یانه ئێستا له حکومه‌تو له وه‌زاره‌توو له زانکۆ پۆستی بالایان هه‌یه با پێکه‌وه رابوردوی ناپاکیان ئاشکرا بکه‌ین ، داوای لادانیان بکه‌ین ،وه ئه‌وه‌ی وه‌ک گووڵ جوان‌و پاکیشه له‌ناو ده‌سه‌لاتو حکومه‌ت با ناوی بهێنینو ده‌ستخۆشی ڵیبکه‌ین ، هه‌ره‌م چاودێری گه‌نده‌له‌کان بێن و کاره قێزه‌وه‌نیه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ین . هه‌رسه‌رکه‌وتوو بن .
[email protected]