کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکیدا وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پیرێژنێکدا ده‌گرێ !

Sunday, 13/02/2011, 12:00


ده‌سه‌ڵاتداران ، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا بن ده‌یانه‌وێ سۆزی خه‌ڵکی به‌وێنه‌یه‌کی ناوه‌ڕۆک به‌تاڵ سه‌رقاڵ بکه‌ن. به‌رهه‌م ساڵح زیاد له‌ پێویست ئه‌م کرداره‌ ناقۆڵایه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ . ئه‌و له ‌قوتابخانه‌ی شه‌یتان وانه‌ی خوێندوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکدا بۆ ڕاکێسانی عاتیفه‌، عاقڵانه‌ و هه‌ژارانه‌ له‌نێوه‌ندی خه‌ڵکدا ده‌وه‌ستێت و گوێراده‌ێرێ و خۆی واده‌رده‌خان خه‌مبار و غه‌مگینه‌ و نان و ئاوی بۆخاتری ئه‌وان پێناخوریت .
پیر و منداڵ دوو که‌سایه‌تین له‌ ڕووی هێزیانه‌وه‌ پێمان ده‌ڵین ئێمه‌ ئه‌وانه‌ین، که ‌ناتوانین تاوان ئه‌نجام بده‌ین ، وه‌ک ووتمان ده‌سه‌ڵاتداران ئیتر هه‌ڵگری هه‌ر باوه‌ڕێک بن چۆن و له‌کوێدا حاکم بن ، راستگۆبن یان درۆزن ، دیکتاتۆر بن یان دیموکراسی ، ئه‌وان له ‌ده‌رکه‌وتنیاندا پێویستیان به‌ ڕاکێشانی سۆز هه‌یه‌ ، ئه‌وان وێنه‌کانی ناو مێدیا به‌قه‌زاوه‌ت ده‌زانن. مه‌سعود بارزانیش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ خانمێکی ئه‌نفالدا وێنه‌ی گرت و ده‌ستی راموسی، وێنه‌که‌ی هه‌ڵگرت بۆ ڕۆژی ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌و دایکه‌ جه‌ربه‌زه‌یه‌ مه‌سعودی ڕووتکرده‌وه،‌ پێی ووت: من ڕێگه‌ ناده‌م وێنه‌که‌م بکه‌یت‌ به‌ پڕوپاگه‌نده ‌و خۆت بکه‌یته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک.
منداڵ و پیر ته‌نها له‌ناو سه‌رانی کوردا ڕه‌واجیان نییه‌، ئه‌رشیفی وێنه‌کانی هێتله‌ر و مۆسۆلێنی، سه‌ددام، شا و کێ و کێ تژییه‌ له‌وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ پیرێژن و پیره‌مێرد و منداڵ و لێقه‌وماوان، بۆیه‌ ئه‌م شته‌ی به‌رهه‌م هه‌موو جارێک، که‌ دووباره‌ی ده‌کاته‌وه‌ جگه‌ له‌ خۆهه‌ڵخڵه‌تاندن هیچی تر نییه‌. ئه‌و ناتوانێ پێمان بڵێت: ئا من چۆن ئامێز بۆ پیرێژنێک ده‌که‌مه‌وه‌ و له‌ڕیزی ئه‌و منداڵه‌ چڵکنانه‌شدا ده‌وه‌ستم و گوێیان بۆ ده‌گرم.

به‌رهه‌م به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌و دێت پڕۆژه‌ دوای پڕۆژه‌ قردێله‌کانی ده‌بڕێت، بڕینی قردێله‌کان وێنه‌ی درۆیه‌کی تری حوکمه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌مه، چونکه‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا گه‌وره‌ترین فاوڵی کرد. دادگای سڵێمانی کرده‌وه‌، ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ته‌واو نه‌بووه‌ ، ڕاسته‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام، که‌ بارانێک ده‌بارێت مه‌گه‌ر حاکمه‌کان و فه‌رمانبه‌ران بزانن چیان به‌سه‌ر دێت.

پڕۆژه‌کانی به‌رهه‌م چیرۆکێکی جاک لنده‌نی بیرخستمه‌وه‌، که‌ کابرایه‌کی چاوبرسیی له‌ ئالاسکا ده‌یه‌وێت دوور له ‌کێشی خۆی چه‌ند توره‌که‌ ئاڵتون به‌رێت، به‌ڵام هاوڕێکانی وه‌کو ئه‌و ناکه‌ن، که‌م ده‌به‌ن و ده‌گه‌نه‌وه‌ ماڵی خۆیان، به‌ڵام ته‌ماح ڕێگه‌ی پێ نادات  ئاڵتونی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات، له‌ناو به‌فردا ڕه‌ق ده‌بێته‌وه ‌و نه‌خۆی نه‌ ئاڵتونه‌که‌ی ده‌رناچێت، ڕۆژه‌کانی به‌رهه‌م ساڵحیش هه‌ر وایه‌ وێنه‌کانیشی، که‌ ده‌یگرێ هه‌مان شێوه‌یه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ک دالای لاما ده‌ر بکه‌وێت. خۆی هێمن و نه‌جیب پیشان ده‌دات به‌ڵام ناوه‌ڕۆکێکی بێکردار، بوغزاویی و ترسنۆک زاڵبوه‌ به‌سه‌ر کرداره‌کانیدا ، ئه‌و له‌خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌دایه‌ و که‌سیش نه‌یزانی چۆن هاته‌ دنیای سیاسه‌ته‌وه‌، ئه‌و که‌ له‌ یادی سه‌ددامدا ئاهه‌نگی ده‌گێڕا، کوڕی ژنێکه‌ له‌ راپه‌ڕینه‌که‌دا، ئه‌و ژنه‌ به‌ ده‌یان ئه‌من و ئیستیخباراتی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا مه‌لاس دا  و شاردینییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ که‌ سلێمانی که‌مێک هێور بوویه‌وه‌، هه‌موویانی ده‌رباز کرد، جا که‌سێک په‌روه‌رده‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاوا بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ی لێده‌رده‌چێت. جێگای گومان و سه‌رسوڕمانیش نابێت، که‌ ده‌بینین به‌رهه‌م له‌ خۆیه‌وه‌ هه‌ڵتۆقیی و ئه‌و پایه‌ و پله‌ به‌رزه‌ی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ ئازایه‌تیی تاڵه‌بانی و بارزانیی بوو‌، ئه‌وانه‌ شاره‌زا و هونه‌رمه‌ندن ده‌زانن چۆن ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ له‌ ناو کورددا ده‌ستنیشان بکه‌ن و ئه‌م رۆڵه‌یان بده‌نێ.
ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ وه‌ک سه‌دام سه‌ری مه‌نجه‌ڵه‌کان هه‌ڵداته‌وه‌، تکایه‌ ئاگاداری ئه‌م گورگه‌ ترسنۆکه‌ بن له‌ پێستی مه‌ڕدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە