کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەترسى كوردستانپۆست ، بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە گەندەڵیە گەورەكان پەردەپۆش دەكا

Saturday, 14/07/2012, 12:00





خۆزگە دە كوردستانپۆستى تر دەبوو خۆزگە كوردستانپۆست دەبوو بەكەناڵێكى تەلەفزیۆنى ئاسمانى ، ئەمە خۆزگەى كارمەندێكى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (ڕانیە) بوو دەیگووت لەوەتاى لەكوردستانپۆست باسى كارە نایاسایى و گەندەڵیەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكرێ ئەو ستافە تێكڕا لەهەموو لایەكەوە كەوتوونەتە ڕێكخستنى دەوام و پەردەپۆشكردنى دزى و گەندەڵیەكان و ڕێزگرتنى خەڵك و كارمەندان و هەموو هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ پەردەپۆشكردنى ئەو دزى و گەندەڵیانەى لەڕابردوودا كردوویانە بەدروستكردنى لیژنەى وەهمى و دروستكردنى وەسڵ و نووسراو بەبەروارو ژمارەى كۆن .
لەنوێترین و بەرچاوترین پەردەپۆشیدا ئێستا خەریكن گەورەترین دزى و گەندەڵى بەلیژنەو بەیاسایى بكەن ئەوانیش .
1 _ كێشەى دیارنەمانى سەدان مەتر كێبَڵى كارەباى نەخۆشخانە تازە تەواو نەبووە 100 قەرەوێڵەیەكەى قەڵادزێ .
2 _ كێشەى 25 سپلیتى نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ .
_ ئێستا هەر یەك لەبەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو بەشى یاسایى و پیلاندانان خەریكن وەك دەیان كارى نایاسایى و گەندەڵى تر ئەمانە پەردەپۆش بكەن لەترسى ئەوەى ئەم هەواڵە نەگات بەكوردستانپۆست ، كەگومان دەكرێ كێبڵى كارەباكە برابێت بۆ (مەزرەعەى لێپسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى ڕانیەیى یەكێتى و مەزرەعەى بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ) كەهەردوو مەزرەعەكە لەپشتى قەڵادزێن، ئێستا خەریكن ئەم دزیە بەبیانووى (دزرانى كێبڵەكەو دابین نەكردنى پاسەوان لەكاتى خۆیدا) پەردە پۆش بكەن و نووسراویان كردووە بۆ وەزارەت و لاى خۆشیانەوە لیژنەیان پێكهێناوە كەدووبارە لەسەر حساب و بودجەو داهاتى ئەو میللەتە ئەو كێبڵە بكڕنەوە بۆ نەخۆشخانەكە .
_ لەلایەكى ترەوە تەنها بەیەك تەلەفۆنى لێپسراوى مەڵبەندى ڕێكخستنى ڕانیەیى یەكێتى 25 سپلیت بۆ نەخۆشخانەى قەڵادزێ دابین كراوە پێشتر لیژنەى كڕین و كۆگاى بەڕێوبەرایەتى ئەم ژمارە سپلیتەیان پێ زۆربووە ڕەزامەند نەبوون بەكڕینى ، یەكسەر بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ لێپسراوى مەڵبەند ئاگادار دەكات ئەویش تەلەفۆن بۆ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكاو دەڵێ بەپەلە ئەمە دابین بكەن ، ئەویش یەكسەر فەرمان دەكا بەدەر لەڕێنمایى و تێبینیەكانى كۆگاى بەڕێوبەرایەتى كەهەیان بووە پێشتر بەپەلە بۆیان دابین دەكا .
جگەلەوەى كەبەنایاسایى كڕاون ئێستا دەركەوتووە ...
1 _ ئەم سپلیتانە بێ ئاگادارى لیژنەى بەڕێوبەرایەتى و كۆگا بەستراون .
2 _ بێ ئەوەى بەدواداچوون بۆ باشى و چاكى كۆنەكان كرابێت سپلیتە نوێكان بەستراون .
3 _ هەندێك لەكۆنەكان و نوێكانیش دیارنین و ماڕكەكانیان گۆڕاون .
_ گوومان دەكرێت كۆنەى بازاڕیان هێنابێت و ئەوەى تریان بۆ خۆیان بردبێت ، چونكە ماڕكەكان یەك نین و هەموو سپلیتەكانیش نەبەستراون ، ئێستا بەڕێوبەرى گشتى فەرمانى كردووە بەپەلە لیژنەیەك پێك بهێن و بڵێن (وەستاكەى بەستاویەتى هەر وایزانیوە بۆ ماڵان دەبەستێ بۆیە ڕێوشوێنە یاسایەكانى نەزانیوە) دەیانەوێت ئەمەش بەم شێوەیە پەردەپۆش بكەن .
لەهەموو شوێنێك بەشى یاسایى و پیلاندانان دەبێ پیلان و بەرنامە بۆ خزمەتكردن و بەدواچوونى كێشەكان بكەن لەم بەڕێوبەرایەتیە ئەم دوو بەشە ناو و وەزیفەى ڕاستەقینەى خۆیان لەداستداوە پیلان و ڕێكارى یاسایى دەگرنەبەر بۆ شاردنەوەى دزى و گەندەڵى ، پەردەپۆشكردنى ئەو دزى و گەندەڵیانەش لەترسى حكومەت و پەرلەمان و چاودێرى دارایى نیە لەترسى چەكوشەكەى كوردستانپۆستە جا ئێستا ئێوە بڵێن بەڕێزان و خوێنەرانى ئەم نووسینە بۆ بەكوردستانپۆست نەڵێین تۆ پەرلەمانى میللەتى ؟ تۆ لیژنەى نەزاهەو چاودێرى ووردى حەق و مافى میللەتى ؟ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە