کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامەى ناڕەزایى کۆمەڵەى تەکنیککارانى ئەندازەیى

Tuesday, 07/05/2013, 12:00



ئێمە وەک کۆمەڵەى تەکنیککارانى ئەندازەیى کوردستان کە وەک گروپێکى فشار کاردەکەین لە چوارچێوەى سەندیکاى تەکنیککارنى ئەندازەیى کوردستان ، لە پێناو بەدیهێنانى مافە ڕەواکانى تەکنیککاران و دەستەبەرکردنى سەرجەم خواستە پیشەییەکانى تەکنیککاران وە لە هەوڵى بەردەوامداین سەرەڕاى ئەوەى سەندیکاکەمان لە چوارچێوەیەکى تەسکى حیزبیدا لە قاڵب دراوە و ناتوانێ لە ئاست داواکارى تەکنیککاراندا بێت وە ناتوانێ کار بکات بە ئاراستەی دابین کردنى مافەکانى تەکنیککاران وە هیچ هەوڵێکى گشتگیرى نیە بۆ داواکانمان .. ئەمە لە کاتێکدایە لە ئاست حکومەت و دەزگاى وەبەرهێناندا کۆمەڵێک هەوڵ هەیە بۆ دابین کردنى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ مامۆستایان و پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى وە بڕیارە ئەم پڕۆژەیەى وەبەرهێنان فراوانتر بکرێت بە مەبەستى دابین کردنى یەکەى نیشتەجێ بون بۆ سەرجەم توێژەکانى تر ، سەندیکاکەى ئێمە نەک هەر هەوڵى نەداوە بۆ دابین کردنى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ تەکنیککاران بەڵکو پاشکەوتەى هەموو ڕێکخراوە پیشەییەکانە و تواناى دروستکردنى فشار و داواکارى نیە لە بەرامبەر لایەنى بەرپرسدا وە نەیتوانیوە فشار بخاتە سەر حکومەت و دام و دەزگاکان بۆ دەستەبەرکردنى مافەکانى تەکنیککاران ... بۆیە داوا لەسەرجەم تەکنیککاران دەکەین کە ببنە هێزى فشار و بە ئاگا هێنانەوەى سەندیکاى تەکنیککاران کە چى تر بێدەنگ نەبێت لە ئاست داواکان و مافەکانماندا و لەو کۆت و چەقبەستوییەى خۆى خۆى دەرباز بکات بۆ ئەوەى جارێکى تر متمانەى تەکنیککاران بە دەست بهێنێتەوە ئەگەر نا دەکەونە بەردەم لێپرسراویەتیەوە و هەڵویستمان دەبێت ئەگەر کار بۆ ئەم داوایە نەکەن ئەوا هیچ تەکنیککارێک بە نوێنەرى خۆیانى نازانێت .

کۆمەڵەى تەکنیککارانى ئەندازەیى
7/5/2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە