د. که‌مال میراوده‌لی ده‌رباره‌ی 31 ی ئاب ده‌دوێ
Monday, 05/09/2011, 12:00
تێبینی: له سه‌ر داواکاری د. که‌مال میراوده‌لی، ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی ساڵی پار، که گۆڤاری لڤیین له‌گه‌ڵییدا سازداوه بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
*******************
ئه‌مه ده‌قی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌یه که پار به بۆنه‌ی 31 ی ئابه‌وه گۆڤاری لڤین له‌گه: د. که‌مال میراوده‌لی کردبوو و له ژماره‌ی تایبه‌ت به 31 ی ئابی ساڵی 2010 دا بلاوکرایه‌وه.
لڤین: خویندنه‌وه‌ی به‌رێزتان بۆ رووداوی 31 ی ئاب چییه؟د. که‌مال: رووداو نییه. کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ره‌گه‌وره‌ی میژووی کورد بوو، کاره‌ساتی خوێن و خیانه‌ت و ژێرپیدانی به‌رژه‌وه‌ندی و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌راوه‌ژووکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆبوون و دروستکردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته ئه‌وه نییه له وه‌لامی پرسیارێکی رۆژنامه‌ییدا ئه‌نجام بدرێ. ده‌بوو تا ئێستا گه‌ر به سه‌دان نه‌بێ به ده‌یان کتێب و دیراسه‌ی ئه‌کادیمی به‌لگه‌نامه‌یی و مێژووییمان له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته هه‌با. به‌لام به هۆی به‌رده‌وامی سیاسه‌ت و ئه‌قلییه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی ته‌سکی 31 ی ئاب و رووداوه‌کانی دوای ئه‌وه، نه‌ک ئه‌و جۆره دیراسه‌مان نین، به‌لکو هه‌موو ده‌زگا ئه‌کادیمی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیریی و میداییهکانیش وه‌ک هه‌موو لایه‌نێکی تری ژیانی کورده‌واری به هۆی ده‌سه‌لاتی حیزبی بنه‌ماله‌یی شاخییه‌وه په‌کیان خراوه،له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته سهددامییهی تانکه‌کانی رژێمی عێراق له هه‌ولێردا بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی و حیزبه‌که‌یان دروستی کرد، هه‌ر به‌و شیوه کهلهگاییه دیکتاتۆرییه نانه‌ته‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌و له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی رووخانی عیراق و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ رێکه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی به‌هێزتریش بووه، به بێ ئه‌وه‌ی پارتی به‌خۆی دابچێته‌وه، یان سسیتمێکی ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی و دهسدتووری و یاسایی هه‌بێ بتوانێ سه‌رانی پارتی له سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌ی داداگایی بکا. واته ئێستا له هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و رۆشنبیری و میدیاییدا 31 ی ئاب به‌رده‌وامه‌و سه‌رانی پارتی له جیاتی ئه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی بده‌ن، به‌ره‌که‌ی ده‌خۆن.
لڤین: به‌لام مه‌سعود بارزانی تا ئێستا دوو جار له سلێمانی له سه‌ر شه‌ری براکوژی داوای ڵیبووردنی کردووه. رات له سه‌ر ئه‌مه چییه؟د. که‌مال: مه‌سعود بارازنی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌لاتی پێشنیازی یاسا‌و قبولکردنی یان ره‌فزکردنی یاساکانی هه‌یه. داوای لێبوردن گه‌ر هه‌ستێکی ئینسانی راسته‌قینه بێ شتێکی جاکه. به‌لام داوای لێبوردن بۆ قسه‌یه‌کی بریندارکه‌ر یان زیانێکی بچووک ده‌کرێ. بۆ تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ک براکوژی و 31 ئاب که هێشتا ئه‌نجامه‌کانی چاره‌سه‌رنه‌کراون شتێکی بۆش و بێ ناوه‌رۆکه. کاک مه‌سعود ده‌توانێ و پێویسته، وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌م له 31ی ئاب و زنجیره تاوانه‌کانی شه‌ری براکوژی، که پرۆژه‌ی یاسایه‌ک وه‌ک (یاسای راستی و داد) ی خوارووی ئه‌فریقا، یان [لێپرسینه‌وه داد] ی عێراق ئاماده بکاو خه‌لک رای له سه‌ر بدا ئه‌وسا په‌رله‌مان دیباتی بکاو بریاری له سه‌ر بدا. ده‌بێ چاره‌نووسی هه‌موو قوربانییه‌کان ئاشکرا بکرێن. شه‌هیده‌کان هه‌قیان بسه‌ندرێته‌وه، تاوانباران سزا بدرێن. خه‌لکی ئاواره‌کراو بگه‌رێنه‌وه سه‌ر مال و مڵکی خۆیان، مال و سامان بگه‌رێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.قوربانی و زیانلێکه‌وتوان قههبوو بکرێنه‌وه. راستییه‌کان ئاشکرا بکرێن و هه‌موو غه‌در لێکراویک بتوانێ کێشه‌که‌ی به‌رێ بۆ دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، هه‌لومه‌رجی ئاشتبنوونهوهی راسته‌قینه دروست بکڕێ. مه‌سعود بارزانی پێویسته به پێی یاسایه‌ک خوێنی کوژراوان بدا‌و سه‌روه‌ت و سامان و دارایی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی و حیزبه‌که‌ی و سه‌رچاوه‌کانیان ئاشکرا بکاو مالی به ناهه‌ق داگیرکراو بگێرێته‌وه بۆ گه‌ل. ته‌نیا ئه‌وسا داوای لیبوردن مانایه‌کی ده‌بێ.
لڤین: بۆچی هێزه عه‌ره‌بییه‌کان ئه‌وانه‌ی له رووداوی سیویهکی ئابدا زیانیان به‌رکه‌وت، به‌رامبه پارتی دیمۆکراتی کوردستان بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه؟د. که‌مال: به پێچه‌وانه‌ی کورده‌وه که سیاسه‌ته‌که‌ی شاخی و خیله‌کی و دوور له ترادیشنی عه‌قلانی و بیرکردنه‌وه‌ی دووربین وستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییه، عه‌ره‌ب ترادیشنێکی ـمیژوویی دوورودرێژو قوولی زمان و دین و رۆشنبیری و که‌لتوورو سیاسه‌ت و عه‌ره‌بیزم و دیپلۆماسییه‌تی جیهانی هه‌یه. ئه‌وان بیرکرنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ستراتیجی شۆڤێنی دوورخایهنیان هه‌یه. به نیسبه‌ت هه‌موو هیزه عه‌ره‌بییه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر کورد ئه‌وه‌یان لا گرنگه رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بگرن و پاشکۆییی سیاسیی و ئابووریی کوردستان بهێڵنه‌وه. ىۆیه گه‌رچی هێزێکی عه‌ره‌بی، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی عیراق، ئه‌وسا زه‌برێکی باشییان له ئه‌نجامی 31 ی ئابدا به‌رکه‌وت وه‌ک عه‌ره‌ب و ستراتیجی عه‌ره‌بی، 31 ی ئاب سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وان وه‌ک عه‌ره‌ب، چونکه زه‌برێکی زۆر کوشنده‌تری له کورد‌و و پاشه‌رۆژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا. بۆیه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی که‌م بۆ زیانگه‌یاندن به ستراتیجێکی گه‌وره‌تر به‌کارناهێنن. له لایه‌کی تریشه‌وه، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و داروده‌سته‌که‌ی قه‌ت سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون ئه‌و هێزانه‌ی له پشت ئه‌ون به‌رژه‌وه‌ندیان له هاوپه‌یمانی نیوان عه‌ره‌به شۆڤێنیی و به‌عسییه‌کان و بنه‌ماله‌ی بارزانیدا هه‌یه و به‌عسیه‌کان له لایه‌که‌وه‌و ئیسرائیل و ئه‌مریکاو تورکیا هه‌موویان له پرۆژه‌ی 31ی ئابدا به‌شدار بوون. بێده‌نگی هێزه عه‌ره‌بییه‌کان پێوه‌ندی به‌مه‌وه هه‌یه ، جگه له‌مه‌ش که‌سێکی وه‌ک ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی خۆشی خاوه‌ن بریار بێ، بێ پریسیپی و و ئینتیهازییه‌ت و موساوه‌مه بۆ ده‌سکه‌وتی که‌سیی لای سیاسییه ساخته‌کان هه‌میشه له پێش پرسی ویژدان و دیفاع له خه‌لک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه‌یه. له به‌ر ئه‌وه سه‌یر نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێده‌نگی هه‌ڵبژێڕێ.
لڤین: رووداوی 31 ی ئاب یه‌که‌م ده‌ستێکه‌ڵکردنی هێزه کوردییه‌کان نییه له‌گه‌ڵ هێزه بیانییه‌کان، به‌لام ئه‌م رووداوه زیاتر له رووداوه‌کانی دیکه قسه‌ی له سه‌ر ده‌کڕێ، هۆکاری ئه‌م قسه‌له‌سه‌رکردنه به‌م شیوازه چییه؟د. که‌مال: سیویهکی ئاب چ بوو؟ به وردی بیر له‌مه بکه‌وه.
سه‌ددام دوو کوری بارزانی واته برای مه‌سعود بارزانی کوشتبوون.
سه‌ددام 8000 بارزانی له ناو بردبوون.
سه‌ددام به کیمیایی هه‌له‌بجه‌ی وێران کردبوو، 5000 شه‌هیدو هه‌زارانی بریندار‌و ژه‌هراوی کردبوو.
سه‌ددام 182000 هه‌زار کوردی ئه‌نفال واته زینده‌به‌چال کردبوون که گۆڕه‌کانیان دیار نه‌بوون.
سه‌ددام 4000 شارۆچکه‌و دێهاتی کوردستانی باشووری تهختکردبوون و ژیانی زیندووی ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رو رووهکیشی له کوردستان له رهگههلكێشابوو.
سه‌ددام هه‌زاران گه‌نجی کوردی زیندانی کردبوون و سه‌دانی له سێداره‌دا بوون.
به‌لای که‌مه‌وه دوو ملیۆن کورد له شوێنی باو‌و باپیرانیان ههلقهنران و گوازرانه‌وه.
کۆچرهوێک دوای راپه‌ڕن دروستبوو که به هۆی ئه‌وه‌وه یه‌ک ملیۆن کورد له به‌فرو بۆراندا دایانه شاخ، رۆژی به ده‌یان مندال ده‌مردن، له ئه‌نجامی ئه‌مانه‌دا به هه‌ولی زلهێزه‌کان و به بریاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان ناوچه‌ی ئارام بۆ کورد دروست کراو له سه‌ددام قه‌ده‌غه کرا هێز بنێرێته کوردستان.
ئه‌مه حاله‌تی جێنۆساید بوو، به هه‌موو مانا‌و دامێنهکانییهوه. میلله‌تێک ئه‌مه‌ی به‌سه‌ربێ قه‌ت جارێکی تر ناوی دوژمنه‌که‌ی ناهێنێ و تا سه‌ربه‌خۆ نهىێ و تۆله‌ی تاوانی جێنۆساید به پێی دادپه‌روه‌ریی سروشتی و یاسای جیهانی و په‌یمانه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان نهکاتهوهوه، دانانیشێ و بیر له هیچ شتێکی تر ناکاته‌وه. كه‌چی مه‌سعود بارزانی تاله‌بانی به دوژمن و سه‌ددام به دۆست ده‌زانێ و دێ 31 ی ئاب وه‌ک گه‌وره‌ترین نموونه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات! له کاتێکدا بۆ پاراستنی کورد له جێنۆساید، هه‌موو دنیا، به بریاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، له سه‌ددامیان قه‌ده‌غه کردبوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان. بروا ناکه‌م له یه‌که‌م تاوانی هابیل و قابیل وه تا ئێستا له مێژووی هیچ میلله‌تێکدا تاوانێکی خیانه‌تکارانه‌ی ئه‌وه‌نده ناشیرین و ناهه‌ق هه‌بێت.
به پێچه‌وانه‌وه له ئاست گه‌وره‌یی تاوانه‌که هه‌ر وه‌ک دلۆپیش هیچی ئه‌وتۆ بۆ 31 ی ئاب نه‌کراوه‌و نه‌نوسراوه. یه‌ک دیراسه‌ی ئه‌کادیمی و مێژوویی، یه‌ک کتێبی به‌لگه‌نامه بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه. یه‌ک که‌س دادگایی نه‌کراوه. زیاتر له 20 که‌س له خێزانی قوربانیانی 31 ئاب له که‌مپه‌ینه‌که‌دا هاتنه لام که هێشتا چاره‌نووسی کور یان مێرد یان که‌سوکاریان نازانن. خه‌لکی ته‌ق ته‌ق به ئاشکرا پییان وتم و به ڤیدیۆش قسه‌کانی ئه‌وانم تۆمار کردووه که پارتی له 31 ئابدا ته‌نیا له‌و دێیه 120 ژنیان فه‌ساد کردووه چونکه مێرد یان که‌سوکاریان پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بوون. له ناوچه‌ی بیتوێنیش کاری ئه‌وا ئه‌نجام داروه. 31 ی ئاب لای هه‌ر میلله‌تێکی تر بوایه به لافاو له سه‌ری ده‌نووسراو تاوانباریش هه‌قی خۆیان ده‌درایه. به‌لام ئێستا ده‌بینین لایه‌نی دووه‌می هاوکێشه‌که‌ی 31 ی ئاب که جه‌لال تالهبانییهو دوای ئه‌و هه‌موو نه‌خشه‌و پیلان و شه‌رفرۆشتن و خوێنڕشتن و نه‌فیری عام و به‌کوشتدانی سه‌دان که‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان و ناوجه‌کانی تر و دروستکردنی هه‌زاران قوربانی ده‌چێ له حهمایلهخان ده‌پارێته‌وه عه‌فوی که‌ن که گه‌وره‌ترین هه‌له‌ی له ژیانیدا کردووه که له بارزانی جیابۆته‌وه‌و به کوڕی بارزانی قبولی بکه‌ن و وه‌ک محامییه‌کی 31ی ئاب و ناوبانگی پارتی بێباکانه له خوا‌و خه‌لک و مێژوو راستییه‌کان ده‌شارێته‌وه‌و ده‌شێوێنێ گه‌رچی که‌سیش ته‌نانه‌ت مه‌سعود بارزانی خۆشی باوه‌ری پێناکا. که‌سیش له ناو حیزبه‌که‌ی نقه‌ی لێنایه،
لڤین: زۆر جار پارتییه‌کان شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن ده‌ڵین حه‌کیمیی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌وه‌دایه که توانیوێتی دوژمنه‌کانی کورد بۆ خزمه‌تی خۆی به‌کار بێنێت، تۆ له باره‌ی ئه‌مه‌وه چی ده‌ڵێی؟د. که‌مال: بروا ناکه‌م ئه‌مه بۆچوونی هه‌موو یان ته‌نانه‌ت به‌شێکی که‌می پارتییهکانێش ىێ. ده‌توانین بڵیین ئه‌مه بۆچوونی پارتییه پاراستنهکانه یان بنهماڵهچییهکان. به سه‌دان ئه‌ندام و ته‌نانه‌ت لێپرسراوی پارتیش ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری زۆربه‌ی بارزانییهکانێش له که‌مپه‌ینه‌که‌دا پیوهندییان پێوه کردم که بێزارن له‌و بنه‌ماله‌و سه‌رکردایه‌تییه. به‌لام راسته به شێوه‌یه‌کی گشتی پارتی تا رادده‌یه‌کی زۆر به که‌لتووری خیانه‌ت راهێنراوهو په‌روه‌رده کراوه. بۆیه سه‌یر نییه هه‌ندێکیان شانازی به خیانه‌ته‌وه بکه‌ن بۆ عێراق، بۆ ئێران، بۆ تورکیا، بۆ به‌عسییه‌کان، بۆ ئه‌نفالچییه‌کان.
گه‌ر پارتی سه‌ددامی بۆ به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی داگیرکه‌رێکی تر وه‌ک ئێران یان تورکیا هێنابا، دیاره ئه‌وه به‌کارهێنانی دوژمنان بوو بۆ خزمه‌تی خۆی و کوردیش، به‌لام بۆ داگیرکردنی په‌رله‌مان، کوشتن و راونانی کورد، کوشتوبرو فه‌رهوود و به‌دره‌وشتی به‌رامبه‌ر خه‌لکی هه‌ولێرو سلێمانی و کۆیه‌و بیتوێن و ناوچه‌کانی تر، هتد ئه‌مانه کارێکن که هه‌ر که‌سێ مرۆڤ بێ ئاره‌قی شه‌رمی به‌رامبه‌ر ده‌ڕێژێ نه‌ک شانازی پێوه بکات.
لڤین: پێتوایه، کاریگه‌رییه‌کانی رووداوی 31 ی ئاب له سه کۆمه‌ڵگای کوردی چین؟ ئه‌م رووداوه چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌بووه له سه‌ر هاوکێشه سیاسییه‌کان؟د. که‌مال: کاریگه‌رییه‌کان یه‌کجار گه‌وره‌و زۆرن. دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه به داخه‌وه له کۆمه‌لگای حیزبی داخراو‌و دوور له بنه‌ماکانی کۆمه‌لگای مۆدێرن، ده‌زگا ده‌وری نییه. ئه‌گینا ده‌بوو وه‌لامی ئه‌و پرسیاره ئێستا له لایه‌ن به‌شی مێژوو-و کۆمه‌لناسی و ستراتیجی جیهانی و سیاسه‌ت له زانکۆکانه‌وه له ده‌یان کتێب‌دا هه‌بوونایه‌و به شیوه‌یه‌کی زانستی بابه‌تی لۆجیکی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و پاشه‌رۆژو، له به‌رژه‌وه‌ندی راستیی و هه‌ق و داد، وه‌لامه‌کان له به‌رده‌ستی هه‌موو کوروکچێکی کورد دابان بۆ خویندنه‌وه‌و ڵێفێربوون و ده‌رس لێوه‌رگرتن. به‌لام خنکاندنی کۆمه‌ڵ و به‌تاڵکردنی زانکۆکان له ناوه‌رۆک و مانا و حیزبیکردن و ساختهییکردنی رۆشنبیری و میدیا‌و هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی گه‌لی کوردستان، وایکردووه ته‌نیا چه‌ند رۆژنامه‌یه‌کی که‌م گرنگی به به‌دواداچوونی راستییه‌کان بده‌ن. ئه‌وانیش وه‌ک ده‌بینین هه‌میشه که‌وتوونه به‌ر هه‌ره‌شه‌و په‌لاماری ده‌سه‌ڵات. واته له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته مێژووییه گرنگانه ئاخاوتن یان وتارێکی ئه‌کادیمی زانستی بن، به ناجاری بوون به ئاخاوتنی رۆژنامه‌گه‌ری و بابه‌تی هاروژاندنی رۆژنامه ئه‌هلییه‌کان. ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئه‌نجامێکی 31 ی ئاب و پێشهات و پاشهاتهکانێتی. من پار له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ لڤین وتم ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێ بۆ دوو شت بهجیبهێڵرێن؛ بۆ ئه‌کادیمیاو بۆ یاسا، واته وتاری ئه‌کادیمی و وتاری یاسایی. به‌لام هیچ کامیان له 20 سالی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی شاخی کوردی‌دا له کاردا نه‌بوون و ده‌وریان نه‌بینیوه تا ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش به‌م شێوه بمێنێ، ئه‌م ده‌زگایانه دروست نابن‌و ده‌ور نابینن. که‌وایه ئه‌م فایلانه‌ش بۆ هاروژاندن و کولانه‌وه ده‌مێننه‌وه، چونکه برینه گه‌وره‌کان سارێژ نه‌کراون. خۆزگه ئێستا باسی چه‌سپبوونی سێ بنه‌ماکه‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێرنمان له کوردستان بکردایه واته: زانست، دیمۆکراسی و یاسا. به‌لام کوردستان له‌و سێ بنه‌مایانه بێبه‌شکراوه. بۆیه بۆته کۆمه‌لگایه‌کی ئاژاوه‌یی که به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌یی و حیزبی نایاسایی، نادیمۆکراتی، دوژمن به زانست و رۆشنبیری و راستیی، به‌ره‌و هه‌ره‌س و دارزاندنی پتر، به‌رێوه‌ی ده‌با. ئه‌م کۆمه‌لگا زڕو پر له نادادی و ناهه‌قی و گه‌نده‌ڵییه به‌رهه‌می سیویهکی ئابه. ئه‌و کاره‌ساته: پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی وه‌ستاند، سه‌ددام واته عیراقی کرده‌وه خاوه‌ن بریار، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و مه‌ده‌نیکردن و به‌ده‌زگاییکردنی کۆمه‌لگای کوردستانی وه‌ستاندو به‌راوه‌ژوو کرده‌وه، 120 رێکخراوی ناحکومی جیهانی، ئێن.جی.ئۆ له کوردستان بوون دوای سیویهکی تاوان، هه‌موو کشانه‌وه، باشترین کادری کۆمه‌لگایی و ئیداری و بنیاتنان که به هۆی ئه‌وانه‌وه دروست بوو بوو، رۆێشتنه ده‌ره‌وه‌و راکێشران بۆ ئه‌مریکا. ناوچاکی کورد هاته‌وه سه‌ر سفر. هه‌ره‌سی سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی ده‌ستی پێ‌کرد. خیانه‌ت بوو به که‌لتوورو ستراتیجی. مرۆڤی کورد و خێزانی کورد کران به بابه‌تێک بۆ کوشتن، برسیکردن، تالانکردن، راودهوونان. ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردی کوشت و ته‌نانه‌ت پرسی ئاشتی ناوخۆیی کوردی کرده پرسێکی ناوچه‌یی، ده‌وری موعاره‌زه‌ی عێراقی وه‌ک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر حیسابی کورد له جیهاندا زیاد کرد، تورکیا و تورکمانه‌کان به ره‌سمی هاتنه ناو هاوکێشه‌که‌وه، پرۆسه‌ی په‌رله‌مان و دیمۆکراتیکردن و مه‌ده‌نیبوون پتر هه‌ره‌سی پێهێنرا، رۆشنبیری بۆشنبیرو ساخته به سه‌دان دروست کران و سیویهکی ئاب رێگه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتی یه‌ک حیزبی پارتی له هه‌ولێرو بادینان خۆشکرد. زه‌مانێک تاله‌بانی ده‌یوت پارتی به دووربینیش هه‌ولیر نابینێته‌وه، ئێستا پارتی نه‌ک ته‌نیا ئه‌و ناوچانه به‌لکو خهلکهکهشیان به ره‌عیه‌تی خۆی و سه‌رچاوه‌و ملکهکانی به مڵکێ خۆی ده‌زانێ. ئه‌مه‌یه مانای دروستکردنی دوبه‌ی. ئه‌وه‌تا سه‌رده‌ست عوسمان له ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌لاتی پارتی ده‌کوژرێ و وه‌ک به‌ردی بن ده‌ریا پرسه‌که‌ی ون ده‌بێ و هێشتا پارتی په‌لامار ده‌دات. ئه‌وه‌تا باسکارێک له ده‌ره‌وه میتۆدی ئه‌کادیمی زانستی به‌لگه‌یی بۆ لێکۆلینه‌وه‌که‌ی به‌کاردێنی، لڤین چاوپێکه‌وتنێکی ته‌واو ورد‌و زانستی و پرۆفێشنالانهو به‌رپرسانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کا، که‌چی پارتی په‌لاماری لڤین و مافی پرسیار‌و وه‌لام ده‌دا و ده‌زگا ساخته‌کانی سیندیکاو بۆشنبیرانی ده‌سه‌لات به گژ لڤیندا ده‌کات. ئه‌مانه هه‌مووی به‌رو نیعمه‌تی سیویهکی ئابن. تا ئه‌و فایله له ریگای یاسا‌و ئه‌کادیمیاوه دانه‌خرێ، سی‌و یه‌کی ئاب کاریگه‌ری کوشنده‌ی خۆی له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌مێنێت. تا وه‌ک پێشتر وتم یاسایه‌ک بۆ دهرخسنی راستییه‌کان و ئاشکراکردنی جاره‌نووسی ونکراوان و قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتوان و دادگایی تاوانباران دهرنهجێو جێبه‌جێنه‌کرێ، ئه‌و برینه قوولانه له ناو قولایی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌مێننه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست