لاهوری کوڕی شێخ جه‌نگی برینداری له بن ده‌ستی دکتۆره‌کان ده‌رهێنا، به شه‌ق و زلله بۆ شوێنی نادیاری برد
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
بۆ یه‌که‌مجار له کوردستانپۆستهوهپهیامنێری کوردستانپۆست- سلێمانی
پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه که کوردستانپۆست ڕایگه‌یاند که هێزی ئاسایش و دژه تیرۆر، ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی کردووه، سه‌ره‌نجام که‌سێک بریندارکراوه.
پاش ئه‌وه‌ی تاقمه‌که‌ی دژه تیرۆر هه‌واڵه‌که‌ی کوردستانپۆست ده‌خوێننه‌وه، خۆشیان نازانن که‌وا که‌سیان بریندارکردووه، بۆیه لاهوری کوڕی شێخ جه‌نگی (برازای تاڵه‌بانی) به هێزێکی زۆره‌وه، هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر خه‌سته‌خانه‌ی سلێمانی، تا به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و ههواڵهبکهن، حیمایه‌کانی ئاواتی شێخ جه‌ناب له خه‌سته‌خانه‌که ده‌بن، په‌لاماری ئه‌وان ده‌ده‌ن و ده‌ست و قۆڵیان ده‌به‌ستنه‌وه و چه‌که‌کانیان لێده‌سه‌نن، دوای ئه‌وه له حهوسهی خه‌سته‌خانه‌که سێ که‌سی بریندار له ناو سه‌یاره‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ناسراوی کۆن به‌ناوی (پێشڕه‌و ئه‌حه که‌لان)دا ده‌بێت، یه‌کێ له‌و بریندارانه ناوی حاجی موسته‌فا ده‌بێت، به سه‌یاره‌که‌وه ئه‌وانیش ده‌به‌ن، دوای ئه‌وه له به‌شی (ته‌واری) ده‌چنه ژووره‌وه له بن ده‌ستی دکتۆرهکهشدا که‌سێکی تر که برینداره و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ده‌کرێت، ئه‌ویش ده‌رده‌هێنن و گوێنی ده‌که‌نه سه‌ری برینداره‌که و به شه‌ق و زلله ئه‌ویش راده‌کێشن.
ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وه‌نده جه‌رگبڕ ده‌بێت، که زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌وێ که ژن و منداڵ ده‌بن، ده‌ست ده‌که‌ن به هاوار و گریان، بۆیه تاقمه‌که‌ی لاهوڕی شێخ جه‌نگی، له تووڕهتیی و شێتگیرییاندا 7 سه‌یاره‌ی تریش که له‌و ناوه‌دا ده‌بێت و دروشمی گۆڕانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه ئه‌وانه‌یش ده‌به‌ن، یه‌کێک له‌و سه‌یارانه خاوه‌نه‌که‌ی (حه‌مه ئاوات)ه، ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن و ناسراوی یه‌کێتی بووه.
پاش بیستینی ئه‌م هه‌واڵه کوردستانپۆست (به‌شی ئینگلیزی) ئه‌م هه‌واڵه‌ی گه‌یانده چه‌ند به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکی و به نازیشین سبه‌ینی 17 02 2010 گه‌لێک لایه‌نی په‌یوه‌ندییداری تریش له ئه‌وروپا و له عێراق ئاگاداری ئه‌م ڕووداوه بکه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست