مێردی شاناز و هاوهڵزاواکهی جه‌لال شه‌راب دروست ده‌کات.
Thursday, 26/02/2009, 12:00
1859 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سکرتاریه‌تی جه‌لال و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، که دکتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عیراق و هاوه‌ڵزاوای جه‌لال تاله‌بانی له رێگای (سلێمانی - که‌رکوک) نزیک ناحیه‌ی تهینال له سه‌ر ئه‌رزێکی کشتوکاڵیی کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دروستکردنی شه‌رابی ئیسپانی داناوه.
کارگه‌که له نێو جهمهلۆنێکی گه‌وره‌دایه و زه‌وییه‌که‌ش هی (عه‌لی)ناوێکه.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی پێدا و وتی: ئه‌م کارگه‌یه مه‌زه‌نده ده‌کرێت به5 ملیۆن دۆلار، که کۆمپانیایه‌کی ئیسپانی پێشکه‌ش کردووه له بڕی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری پڕۆژه‌یه‌کی ئاودێری له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی عیراق. ئه‌میش به‌بێ پرۆسه‌ی ته‌نده‌رکردن و به نرخێکی دووقات له کولفه‌ی ته‌خمینکراو.
جێگای باسه، فازیل میرانیش له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه له دهۆک، ئێستاش له کێڵگه‌که‌ی خۆی له هه‌ولێر (رێگای هه‌ولێر - سه‌لاحه‌ددین) کێلگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خه‌شخاش و ماده هۆشبه‌ره‌کانی دیکه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ، کوردستانیان کردۆته مۆڵگه‌یه‌کی گه‌وره بۆ تاڵانکردن.
سه‌رچاوه‌که له رێگای کوردستانپۆسته‌وه داوا له راگه‌یانده ئه‌هلی و ئازاده‌کان ده‌کات به‌تایبه‌تی "هاوڵاتی، لڤین" و ئه‌وانی دیکه، که هه‌وڵ بده‌ن به‌دواداچوون ریپۆرتاژ له‌سه‌ر ئه‌م کارگه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، تا ڕاستی و دروستی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرابێت، چونکه له‌به‌ر ئه‌منییه‌تی پاراستینی گیانی په‌یامنێره‌کانی کوردستانپۆست له کوردستان، هه‌روه‌ها له به‌ر چه‌ند هۆکارێکی تر، ناتوانن له نزیکه‌وه ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن.