له دواى تيرۆرى (كاوه گه‌رميانى) هه‌موتان تيرۆريستن
Wednesday, 11/12/2013, 12:00
كاتێك مرۆڤێكى به‌نرخ وبوێر تيرۆرده‌كرێت ..كاتێك دايكێك به‌به‌رچاويه‌وه جگه‌رگۆشه‌كه‌ى خه‌لَتانى خوێن ده‌كرێت .. كاتێك نه‌وه‌يه‌كى به‌جێماوى ئه‌نفال بێوه‌ژن ده‌خرێت..كاتێك ته‌واوى كوردستان ده‌هه‌ژێت به هه‌والَي مه‌رگى (كاوه گه‌رميانى) .. كاتێك خێزانێكى هه‌ژارپرسه بار ده‌كرێت.. كاتێك كاوه‌گه‌رميانى لاوى بوێرتيرۆر ده‌كرێت ..كاتێك ته‌واوى هاونيشتمانيان دێنه شه‌قام و هاوارده‌كه‌ن تيرۆركاران ئاشكرابكه‌ن ئێوه‌ى تيرۆركارو دالَده‌دارى تيرۆركاران بۆ بێده‌نگن...؟؟؟له‌به‌رئه‌وه‌ى (كاوه گه‌رميانى هه‌ژارو تيرۆر كاريش كاربه‌ده‌سته يان ده‌ست كه‌لاى كاربه‌ده‌ستانه ..يان كاوه گه‌رميانى ئاشكراكارى گه‌نده‌لَيه كانتان و تيرۆركاريش هاوبه‌شى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانتانه..ئه‌ووكات هه‌موان لاتان بێ بايه‌خ وگوێتان له گوێى باپيه‌ره‌م گرانتره (كه‌رِه) له‌ئاست ده‌نگه بلَنده‌كان كه پرِبه‌گه‌روى بوێريان هاوارده‌كه‌ن (ئازادى ئازادى) ..و رِووى نارِه‌زايه‌تى و رِێپێوانه‌كان و ياداشتى نارِه‌زايه‌تيه‌كان پێشكه‌ش و ئاراسته‌ى نوسينگه‌كانى په‌رِله‌مان ده‌كه‌ن كه‌نه‌ده‌بوو له هيچ شارێك رِووله‌نوسينگه‌كانى په‌رِله‌مان بكرايه‌بۆده‌ربرِينى نارِه‌زايه‌تيه‌كان چونكه په‌رِله‌مانتاران هه‌ريكه‌يان و به‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ى ووشه‌ى ملوانكه‌ى ده‌هۆننه‌وه چونكه خۆيان ده‌بێ پارێزگارى بكرێن نه‌ك تيرۆر بكرێن چونكه په‌رِله‌مانتار له‌نێووهۆلَى په‌رِله‌ماندا و به‌به‌رچاوى رِاگه‌ياندنه‌كانه‌وه بۆمزايده‌ى سياسى تيرۆرى (ئه‌ى رِه‌قيب) ده‌كات چونكه په‌رِله‌مانتارنێردراوى حزبه و حزبيش يان تيرۆركار ه يان دالَده‌دارى تيرۆره..يان دروستكارى تيرۆره يان ديزه به ده‌رخۆنه‌كارى كه‌يسى تيرۆركراوانه .......كه‌وابوو له‌دواى تيرۆركردنى (كاوه گه‌رميانى) وه هه‌موان لاى من تيرۆريستن ...كه‌وابوو بنوو(كاوه‌گيان) بنوو له‌گه‌لَ سۆران وسه‌رده‌شت و ته‌واوى تيرۆركراوانى ديكه ئاسوده‌بنون تا هاورِێيه‌كى ديكه‌تان تيرۆرده‌كرێت و خه‌به‌رى ئه‌م جه‌نگلَستانه‌تان بۆدێنێت ورِۆحتان ئاسوده‌ده‌كه‌ن به‌هه‌والَى هه‌لَوێسته گه‌وره‌كانى هاورِێ كانتان كه‌چۆن شه‌قاميان داپۆشيوه‌و هاوارده‌كه‌ن ئازادى ئازادى ونه فره‌ت له بكوژانتان ده‌كه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست