سیناریۆ و موعجیزه‌كانى هه‌ڵبژاردن
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
هه‌رله‌ورِۆژه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌هۆڵى په‌رِله‌ماندا واده‌ى هه‌ڵبژاردنى دیاریكرد ئیدى له‌ورِۆژه‌وه كۆمه‌ڵێك موعجیزه و سیناریۆى عه‌جائیب و غه‌رائیبى دووپارته ئۆپۆرتۆنیسته‌كه‌ى ده‌سه‌ڵاتمان بینى,وورده وورده موعجیزه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وتن , خۆربه‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵهات,ووڵات بوبه‌شامى شه‌ریف ,هه‌ربه‌رپرسه‌و بووبه محمدى مه‌هدیه‌ك له‌به‌رامبه‌ر میلله‌تدا ,جاچیمان نه‌بینى؟ئه‌وه‌ى نه‌بینرا بینیمان,ئه‌وه‌ى پێشتریش بینیمان نه‌مانبینیه‌وه! ته‌نانه‌ت كارگه‌یشتۆته ئه‌و رِاده‌یه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده ته‌بیعه‌ت سه‌غى بوه له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا مه‌نجه‌ڵى تیڤاڵ و مه‌كسی ژنان وئاردى سفر ده‌به‌شنه‌وه!.
جێگه‌ى پێكه‌نینه بۆده‌سه‌ڵاتێك میلله‌ت به‌سه‌گ ناوده‌بات و داواشى لێده‌كات ده‌نگی پێبدات!,ده‌وڵه‌تى كوردى به‌خه‌ونى شاعیرانه ده‌زانن وگلله‌یش له‌نه‌وه‌ى نوێ ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئینتیماى نه‌ته‌وایه‌تیان نه‌ماوه و ناچن بۆده‌نگدان!, فه‌لسه‌فه‌ى (نان وئازادى) لێده‌ده‌ن ,به‌ڵام بینیمان چۆن كه‌وتنه نانبرِینى قوتى ماڵومناڵى هاوسه‌نگه‌ره‌كانى سه‌رده‌مى شاخیان!,سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماده‌ى ئه‌وه‌ى تێدانیه له‌هیچ ساڵیادێكى ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه‌دا ئاماده‌بێت,به‌ڵام له‌سه‌فره‌ى قوتابیاندا به‌شدارى ده‌كات!,سه‌رۆك كۆمارى عێراق ته‌نانه‌ت له‌كاتى گرژیه‌كانى ناوخۆى حیزبه‌كه‌ی خۆشی‌دا له‌به‌غداوه‌نه‌گه‌رِایه‌وه بۆهه‌رێم تا چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوماڵى خۆى بكات, به‌ڵام له‌نزیكبونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌ناو رِێستورِانته‌كاندا له‌گه‌ڵ چینى هه‌ژاروكرێكاراندا نان ده‌خوات!,ئه‌وحیزبه‌ى تادوێنى شانازى ده‌كردبه‌وه‌ى كه‌ئه‌ندامى سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنالى جیهانیه, ئه‌مرِۆده‌مانچه ده‌به‌شێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى وه‌لائدا بۆ هه‌ڵبژاردن! له‌ناوخۆیانداشه‌رِیان بووله‌سه‌ركه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى خێڵ و عه‌شیره‌ته‌كان به‌سه‌رئه‌م هه‌رێمه‌وه,وه‌لێ له‌شه‌شه‌مین ڤیستیڤاڵى ئێلبه‌گى جاف‌دا خودى تاڵه‌بانى خۆى ئاماده ده‌بێت و ده‌ستخۆشیان لێده‌كات بۆ زیندوكردنه‌وه‌ى ئه‌ونه‌ریته كلتوریه وداواش ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردندا رِۆڵى ئاكتیڤ بگێرِن!,به‌هه‌زاران ملیۆن دۆلار و ده‌مانچه‌و مۆنیكابۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌به‌خشنه سه‌رۆك هۆزو ته‌كیه‌و خانه‌قاكان,هاوكات كورِى سه‌رۆك عه‌شیره‌ت هه‌یه كه باوكى ئیمتیاز باران كراوه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگ به‌لیسته رِكابه‌ره‌كه‌ى باوكى ده‌دات!,(18)ساڵه بێرِێزى به‌رامبه‌ریاسا ده‌كرێت وپیاوه‌كانى حیزب پێشێلى یاساده‌كه‌ن,وه‌لێ ده‌بێژن ده‌نگدان به‌ژماره(54)ده‌نگدانه به‌سه‌روه‌رى یاسا!,ئه‌ولیسته‌ى كه‌پێكهاته‌ى دووحیزبى خاوه‌ن ده‌یان فاحیشه‌یه,ده‌یه‌وێت ناشرینیه‌كانى رِابردووى خۆى به‌دروستكردنى تۆمه‌تى نه‌شیاو بۆمێدیاو رِۆژنامه‌نوسانى سه‌ربه‌خۆ بشارێته‌وه!,ئاى چه‌ند شه‌رمه بۆده‌سه‌ڵاتێك به هه‌شت كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى ئاسمانى وده‌یان ته‌له‌فزیۆنى لۆكاڵى و رِادیۆ و گۆڤار‌و ساید و رِۆژنامه بانگه‌شه بۆلیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن,وه‌لێ گۆڤارێك ودوو رِۆژنامه‌ى ئه‌هلى چۆن ته‌نگى پێهه‌ڵچنیون و هه‌ر رِۆژه‌ى به‌ده‌سیسه‌ى ووڵاتێك تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن!,له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن مێژوویه‌كى ناشرینى شاخ وشارن, كه‌چى ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌نه لۆگۆ و, ووشه‌ى(كوردستانى)ش ده‌كه‌نه ناوى لیسته‌كه‌یان!,به‌درێژاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن لیسته رِكابه‌ره‌كانیان به گێره‌شێوێن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ,به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه لیسته‌كه‌ى خۆیان غرامه‌ده‌كرێت وجگه‌له‌وه‌ش چه‌ندین سكاڵاى تریان له‌سه‌رتۆمار ده‌كرێت!,كاتێك تاڵه‌بانى بوو به‌سه‌ركۆمارى عێراق ئاسمانى شارسوربو به‌گولله‌ى ئارِبیجى وسه‌دان سه‌رپێچى یاساكانى هاتوچۆمان بینى له‌هه‌مان ئه‌وشه‌قامه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ ناویان ناوه شه‌قامى (عوزێم)و هه‌موو ئه‌وسه‌رپێچیانه‌ش به‌شتێكى زۆرئاسای وه‌رگیران,به‌ڵام ئه‌مرِۆ هه‌وادارانى لیسته رِكابه‌راكانیان سه‌رپێچى یاساكانى هاتوچۆده‌كه‌ن وئیسراحه‌تیان له‌خه‌ڵكى تێگداوه!,ده‌ستورێك زیاترله(20)ده‌سه‌ڵاتى جۆراوجۆر به‌سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌دات ,بارزانیش په‌سه‌ندكردنى ئه‌وده‌ستوره له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانه‌وه به‌چقڵى چاوى ئه‌وكه‌سانه ناوده‌بات كه تانه له‌وده‌ستوره ده‌ده‌ن!,ئه‌وده‌مه‌ى بونه‌خاوه‌ن پۆستى جۆراوجۆرله‌به‌غدا هه‌رله‌و رِۆژه‌وه كه‌ركوكیان دۆرِاند,وه‌لێ ده‌بێژن كه‌ركوك ئه‌وشاره‌یه كه‌له‌ئاینده‌دا مساوه‌مه‌ى له‌سه‌رناكه‌ین!,به‌هه‌زاران هاواروگلله‌ى وداواكارى وفیراقى هونه‌رمه‌ندان له‌میدیاكان بڵاوكرایه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مێشێك میوانى نه‌بوو,كه‌چى ئه‌مرِۆ به‌سه‌دان هه‌زاردۆلار ده‌بخشنه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى گۆرانى به‌سه‌ربه‌ژن وباڵاى جوانیاندابڵێت!,له‌ماوه‌ى رِابردوودا وتاكوئه‌مرِۆش به‌سه‌دان ژنى كورد ده‌كرێنه قوربانى شه‌ره‌ف و خروقاتى سێكسیان به‌رامبه‌رئه‌نجام ده‌درێت وبكوژانیشیان دووحیزبى ده‌سه‌ڵاتـدار داڵده‌ی داون,وه‌لێ ئه‌مرِۆ بانگه‌شه‌ى ژنى سه‌ركرده ده‌كه‌ن بۆئاینده‌ى حیزب!,بانگه‌شه‌ى رِاگرتنى پیرۆزى شوێنه ئاینیه‌كان ده‌كه‌ن ,كه‌چى هه‌رخۆشیان مزگه‌وته‌كان بۆكۆرِو كۆبونه‌وه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن به‌كار دێنن وپێشێلى هه‌مان برِیارى یاسایى خۆیان ده‌كه‌ن!,جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بانگه‌شه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كات,به‌ڵام بیرى چۆته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌به‌روارى (13/11/2008) به‌ژماره (12393) مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردنى هه‌زاران پارچه‌زه‌وى شاروشارۆكه‌كانى رِاگرتوه كه‌پێشتر دابه‌شكراون به‌سه‌رفه‌رمانبه‌راندا!,بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن ,به‌ڵام ساڵێك له‌مه‌وبه‌رهه‌رایه‌كى گه‌وره‌یان دروستكرد به‌فائیزكردنى فه‌رمانبه‌ران وهاوكات تائه‌مرِۆش به‌هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى (گرێبه‌ستى كاتیان) هه‌یه ونایانكه‌ن به(گرێبه‌ستى هه‌میشه‌ى) و به‌ڵكوبه‌پێچه‌وانه‌وه دورده‌خرێنه‌وه له‌كاره‌كانیان!,بانگه‌شه‌ى زیادبونى كاره‌با ده‌كه‌ن,به‌ڵام وه‌زاره‌تى كاره‌بابه‌جۆرێك پاره‌ى كاره‌با له‌سه‌رهاوڵاتیان گران ده‌كات خه‌ڵكى سه‌دخۆزگه‌به‌مۆلیده‌ئه‌هلیه‌كان ده‌خوازن!.
ئاى چه‌ند شه‌رمه بۆده‌سه‌ڵاتێك 18ساڵ پێكه‌نینى به‌هاوار وفیراقى میلله‌ت بێت وتۆپێ قورِقوشم بخاته هه‌ردووگوێكانیه‌وه,كه‌چى ئه‌مرِۆ ئه‌وه‌نده بچووك ببێته‌وه به‌جۆرێك له‌واده‌ى هه‌ڵبژاردندا عه‌زیز وه‌یسیه‌ك بكه‌نه رِاوێژكارو كون بوكون له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیگێرِن تا سواڵى ده‌نگیان بۆ بكات
وشيار عباس موسته‌فا
شام
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست