کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


میكانیزمى هەڵبژاردن و ڕەهەندە مێژویەكانى لە كۆمەڵگاى كوردیدا .

Saturday, 25/04/2009, 12:00

1722 بینراوە


هاتنە گۆڕێى لیستى داخراو بە واتى ترس و گەندەڵى و بێ ئاگا بوون لە ئاستى بژێوى خەڵك و ڕاكردن لە باش بونى گوزەرانیان و سەرقاڵ بوون بە كوشتنى ڕاى هوشیارو ناشتنى ئازادى ڕا دەربڕین واتە نەگۆڕانى ئەقڵیەتى سیاسى وسیادەى كورد بەرامبەر هەڵبژاردن ڕاكردن لە فەزاى سەوزى ئازادى یان گێڕانەوەى قەیرانەكانى ناو هەرێم و دەسەڵات و دووبارە بونەوەى مێژویەكى تر بۆ سەر سفرەى ئەمڕۆو لیستى داخراو فاكتەرێكى ترى ئەم هەڵبژاردنە ترسە لە دەست دانى دەسەڵات و سەرو ماڵیان و پلەو پایەیان , ئەم لیستە نوێ ترین و گەورەترین شانۆى كوردییە كە ئەكتەرەكانى كەسانى نا مەسئول و بودەڵەو دزو گەندەڵن كە میللەت و سیاسەت و بەر خودانیان كردوەتە ئینارە بۆ پیشاندانى ڕوە دەمامكیەكانیان و خۆ بە دڵسۆز زانین و خۆڵ كردنە ناو چاوى خەڵكەوە , لە كاتێكدا خەڵك وشیارە ئەو دیو شانۆكە دەخوێنێتەوە و ئەكتەرەكانى زۆر لە مێژە قێزەوەن بون و ناسراو بوون پێشون وسینى دەقى ئەم شانۆى لیستى داخراوە .

گەڵاڵە بوون و دەركەوتەى ئەنجامى فاكتەرى خودى لیستى داخراو چ بەخشیوە جگە لە زانیارى نا دروست و سیخوڕى و چەپۆكدان بەسەر گشت زانیاریە ڕاستەكاندا و بیكەنە هەوێنى مەرامەكانیان بەڵام بە پێچەوانەوە هاتنە ناو كایەكانى هەقیقەت و درك كردن بە نوشستیەكانى دەسەڵات داران دەبێتە هۆى سەرهەڵدانى ڕۆحى نوێ بونەوە و بڕوا بەخۆ بوون و سەر لە نوێ دروست بونەوەى ئەو وێنە جوانانەى كە شێواندیان لە پێش چاوى خەڵك و نابوتى و ناشتنى گەندەڵى و هەموو فەسادە ئیدارى و سیاسیەكانى دەدات بە گوێى خەڵكدا .

ڕاپەڕین ڕزگاربوون بو لە دەست ئەنفال و جینۆساید كردنى كوردو هەمو جەنگەكانى دەرونى و جەسەدى لەلایەن رَەفتار فاشیەكانى بەعسەوە كە دەكرا دەرهەق بە كۆمەڵانى خەڵك بەڵام ئەم جارە توش بوون بە جەنگێكى تر كە ئەویش كوشتنە بەشێوەیەكى ترو لەسەرخۆو , چونە ناو جەنگى گەندەڵى و بایكۆت كردنى ئازادى و فەرهەنگەكانى دیموكراتى لەلایەن دەسەڵاتى كوردى خۆیەوە كە بوتە هۆى شەلەل كردنى بنەما وپرنسیپەكانى دەیموكراتى و بەبەكارهێنانبان بە هەڵە لەلایەن دەسەڵاتەوە تا دوا جار دواى هەڤدە ساڵ ئازادى خەڵكیان توشى شۆك كرد بەبێ بەرنامەیى و بێ یاساییان لە بەر ئەوە خۆیان هۆكارى هاتنە سەر جادەى خەڵك و شكاندنى بێ دەنگى بوون لە ئاستى ڕەفتارە نامرۆڤایەتیەكانیان بەرامبەر خەڵكێ, میللەتێك, كە تا سەر ئێسقان چەوساوەتەوە لە لایەن ڕژێمە یەك لەدوا یەكەكانى عێراقەوە لە ئاكامى ئەم ڕەفتارە نا دروستانەیاندا هەڵبژاردنیشیان كردوە بە یەكێك لەدەسكەوتەكانى خۆیان و لە ئەنجامى یەكگرتنێكى بەرنامە دارَیژراو بۆ مانەوەى خۆیان وبێ بەرنامەیى بۆ خەڵكى ژێر دەسەڵاتیان لیستى داخراو هاتە كایەوە ,بەڵام خوێندنەوەى خەڵك و سەركردە وشیارەكانى بە پێچەوانەى ڕاو بۆچونە شلۆق و نەزۆكەكانیانە,دەبێت چەمكێك ئاڵا بێت بۆ واڵا كردنى گشت دەروازەكانى ڕاستى لە بەردەم خەڵكێكى ئامادە بۆ تێ گەیشتن لە ئازادى و بە بەكار هێنانى كەسێتى باش و گونجاو بۆ شوێنى گونجاو لەبەر ئەوە داواى خەڵك سیاسەتێكى كراوەیە لەسەر ئاستى هەمو دەنگ و ڕەنگەكانى تاك و كۆمەڵدا نەك سیاسەتێكى كۆنكرێتى بە دزى و ڕازى كردنى كۆمەڵانى خەڵك بە كەمترین ئاستى بژێوى كولە مەرگى .

لێرەوە پرسیار دێتە پێشێ ئایا ئەم لیستى داخراوە هاوبەشە تەواوى داواكاریەكانى خەڵك و پێداویستیەكانى ئەم شەقامەیە.؟ یان پەراویز خستنى ڕاى جەماوەرو مردنى جەستەى تەواوى دیموكراتیەتە یان داڕێژراوى بون بە قوتبى بیرۆكراتیەت و هیتلەر بونە, بە دیوێكى تردا خۆ خستنە دەریاى غەفڵەت گەرى و تیا چونە بەرامبەر هەمو ئەو هەڵوێستە جوانانەى خەڵكى وشیارو ئەو ئەندامانەى بەگژا چونەوەیان كردوە بە چەك و قەڵەم جێگەى عەسكەرتاریەتى گرتوەتە .

لێرەوە باش بزانن كە هۆشمەندى زۆر لە تاكى كوردى و سەركردەى لێهات و گەیشتوەتە ئەو پەندەى كە دەڵێت (ساویلكەیى و گەمژە بوونە لە كونێكدا دووجار مارێك پێتوە بدات) دڵنیا بن بوونى كەسانى پسپۆر و كادرى لێوەشاوە و لێبوردە و تواناى سەركردە بە ئەمەك و دڵسۆزەكان پان بونەوەى سەرى ئەو مارانیە درەنگ یان زوو, بۆیە دەكرێ بڵێین میكانیزمى هەڵبژاردن لە ئەقڵى كۆمەڵگاى كوردیدا و لە ئیستادا دەبێت بە پى ََى گۆڕانەكان ڕەهەندە مێژوییەكا بە جێبهێڵێت .

[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)