کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆكەی زاخۆ لە هەولێر دووبارە بوویەوە

Wednesday, 09/05/2012, 12:00



وەك چاوەرَوان دەكرا پارتی سیناریۆ بەدناو ورَسواكراوەكەی زاخۆی لەهەولێر دووبارەكردەوە. 
ئەمجارە ئەم پلانە ئەم شانۆگەرییە قێزەونەی رَووبێشەرم وزەردەكان ئەگەرچی دیسان پارتی خۆی نووسەر ودەرهێنەر وئەكتەرەكەیەتی نەكتەنها پلانی دژی یەگكرتووی ئیسلامی بەڵكو بەرفراوانترە چەند لایەن وپارتێك دەگرێتەوە لە هەمووی ترسناكتر وناخۆشتر دژایەتی رۆژنامە ورۆژنامەنووسان وهەمو دەنگێكی ئازادە. سنووردانان بۆ ئازادی هاوڵاتی كوردستان بەگشتی وئازادی رۆژنامەنووسان ودەنگەئازادەكان بەتایبەتی.
ئەگەر چی مەسعود بەرزانی لەم رَۆژانە حەشری دەكرد, تۆزیدەكرد هەوا وكەشی كوردستانی لێڵ وتۆزاوی كردبوو ئێستا پارتی زیادتر ئاسۆی كوردستانی تەم ومژاویكرد ومەبەست وسیناریۆ دروستەكان بەتەواوی رَوون نەبوونەتەوە.
گۆڤاری چرپە گۆڤارێكی سێبەرە كەواتە كارەكە, ئەمپیلانە بە ئەمر وسەرپەرشتی پاراستن نووسراوە ونەخشەی بۆ كێشراوە وجێبەجێ كراوە.
مەبەست بێجگە لەحزبە ئیسلامیەكان یەكگرتو وكۆمەڵ وترساندنیان وهەوڵی دانانی سنوورێك بۆیان هەوڵێكە بۆ تاریكی خستنە سەر باسی تیرۆركردنی رّۆژنامەنووسی جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان كە پاراستن وسەرۆكی پاراستن خۆی پێوەگلاوە وتۆمەتبارە ولەم رَۆژانە بەبایەخەوە میللەتی كورد یادی بەرزنرخاند, دەمكوتكردنی هەندێ پەرلەمانتار وسەركردەی یەكێتی نیشتمانی وبەتایبەت سەرۆكی پەرلەمان ئەرسەلان بایز بوو. پارتی بەم هێرَشەی بۆ سەر پەرلەمان هێرَشی كردە سەر شەخسی ئەرسەلان وتۆڵەی لابردنی وێنەكەی مەلا مستەفای لێكردەوە.
بەكار نەهێنانی چەك دژی خۆپیشاندەران وەكو لەسلیمانی رَۆژی حەڤدەی دووی پار لەبەر لقی چواری پارتی رَوویدا ئەوە دەسەلمێنێت كە زۆربە وپێشرَەوی خۆپیشاندانەكە لایەنگرانی پارتی وپاراستن خۆی بووە.ئایا پەرلەمان یان لقێكی پارتی گرنگترە؟ ئەگینا بۆچ كەس هێرَشی نەكردە سەر بارەگاكانی پارتی وحكومەت وجیگای سەرۆكی حكومەت وسەرۆكی هەرێم؟. پەلاماردانی رَۆژنامە ئازادەكانیش بەوانەی یەكێتیشەوە لەلایەن وەكدەڵێن خۆپیشاندەرانەوە پەلاماردانی ئاسایش وپاراستنە.هەندێ هێرَشی بچووك ولاوەكی بۆ سەر میدیای دەسەڵات بۆ تێكەڵكردنی وەرەقەكانە وگەوجاندنی میللەتە.
لەلایەكی ترەوە پاراستن ئەم شانۆگەرییە لاوازەی پێشكەشكرد بۆ ئەوەی شكستەكانی بەرزانی وپلانە كرچوكاڵەكانی لەرَۆژی هاتنی مالكی بۆ كەركووك بشارێتەوە. ئەوەی دەمێنێتەوە باسیبكەین سیناریۆی ئیحراجكردن وچەڵەمەدروستكردن بۆ نێچیرڤان بەرزانی وحكومەتەكەی وكابینەی حەوت لەلایەن مەسروور بەرزانییەوە بۆ ئەوەی فەشەلی پێبهێنێت وپلەوپایەی خۆی بەهێز وپتەوبكات وبۆ ئایندە جێگای بگرێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە