بەرپرسەكانى گۆڕان تكایە زۆر لێدوان مهدهن و ئیحراجمان مەكەن
Tuesday, 12/03/2013, 12:00
رەنگە بێ بێتوانایی و کۆنتڕۆڵنهکردن لە قسە و خیتابدا یەكێك بێت لە گرفتە دیارەكانى سیاسییەكانى كورد، که هەموومان دركمان بەوە كردوە خیتابى سیاسیەكانى كورد لە چ ئاستێكدایە، بۆیه دەبینین كاتێك قسەدەكەن چۆن هەستى خەڵك و بەرامبەرەكانیان بریندار دەكەن، چۆن رستەى ناتەواو و وشەى بێ مانا دەرپهڕێنن، زانیاری و نهێنی ئاشكرا دەكەن، تۆمەت هەڵدەواسن، دواتریش كە قسەكانیان بڵاودەبێتەوە و كاردانەوەكانی دەبینن، دەڵین ئێمه شتى وامان نەوتوە و ئیمە نەبوین، لەوەش خۆشتر دواى ئەوە دەنگى تۆمار كراویان بڵاو دەكرێتەوە كە بەڵێ جەنابیان وتویانە... ئەمەش دهبێت ئیحراجییەكی تر.
ماوەیەكە هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆران ئەم دەردەیان گرتووە لە خۆیانەوە بە راست و چەپدا قسە دەكەن، قسەى بێمانا و بێ ناوەرۆك، بێ بنەما دواتریش دهڵێن ئێمه قسهی وامان نهوتووه و شتى وا رووی نهداوه، دواین نمونە قسەكانى محمد توفیق رەحیمى بەرپرسى ژوورى پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانى گۆڕانە كە بۆ رۆژنامەى چاودێرى كردووە، دوای ئهوهی منیش دوێنێ لهسهر ئهمه قسهم کرد و له کوردستانپۆستدا نووسینێکم بڵاوکردهوه،، یهکسهر پاش دوو کاتژمێر له سایتی سبهیدا روونکردنهوهیهکی دا و وتی که من قسهی وام بۆ چاودێر نهکردووه، بۆ ئهمڕۆش چاودێر دهنگی قسه و گفتوگۆکهی بڵاوکردهوه، بۆیه به پهله سایتی سبهی ئهو روونکردنهوهیهی لابرد. پیشتریش چەندین هەڵسوڕاوى گۆران تووشى هەمان حاڵەت بوون. سەیرە كەسیكى وەك بەڕێز محمد تۆفیق ڕەحیم بە ئەزمونى دەیان ساڵەى سیاسەت و ئیدارە و بەرپرسیارێتییەوە بكەوێتە ئەم دۆخەوە ئاخر بەڕێز تۆ قسە دەكەى بۆ دواتر لێى پەشیمان دەبیتەوە، كە دەزانى قسەكە ئەوەندە خراپە ئهی بۆ دەیكەیت؟ یان ئەوەندە نائاگایت و نازانى چیت وتووە بۆ چاوپیكەوتنەكە ناخەیتە كاتێكەوە، كە بە ئاگابیت، چونكە ئێمە دەزانین زۆربەى كاتەكان تۆ نائاگاى. بۆیە وەك هەڵسوڕاویكى گۆران بە هەموو هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەكە دەڵێم ئیحراجمان مەكەن چیتر با تۆمارە دەنگیەكانت بڵاو نەبێتەوە و ئێوەش بە كەسى ناڕاستگۆ لە قەڵەم نەدرێن چیتر لێدوان و قسەیەك مەكەن لە خۆتان گەورە تر بێت، كە دواتر نەتوانن بەرپرسیارێتییهکهی هەڵگرن. تكایە كاك محەمەد تۆفیق رەحیم و هەڵسوراوەكانى گۆڕان چیتر ئیحراجمان مەكەن.
(1)
ئهمهش لینكی وتهكانی بهڕێز محهمهد تۆفیقه سهبارهت به سێ سهركردهكه
http://www.awene.com/article/2013/03/11/20012 (2)
ئهمهی خوارهوهش دهقی روونکردنهوهکهیهتی، که دهڵێت من شتی وامان نهوتووه، بهڵام به داخهوه سایتی سبهی لایبردبوو، ئێمه پێشتر کۆپیمان کردبوو:
روونکردنەوەیەک لە محەمەد تۆفیق رەحیمەوە، سەبارەت بە چاوپێکەوتنی هەفتەنامەی چاودێر
ئەمڕۆ ١١-٣-٢٠١٣ هەفتەنامەی چاودێر لە چاوپیکەوتنێکی مندا، باسی کێشەی برادەران
(قادری حاجی عەلی - عوسمانی حاجی مەحمود - سالار عەزیز)ی کردووە، دەمەوێت بۆ
هەمولایەکی رونبکەمەوە، من بەهیچ جۆرێک باسی ئەو بابەتەم نەکردوە، ئەو قسانەی کە لە چاوپێکەوتنەکەدا هاتوە قسەی من نین و هەڵبەستراون.
محەمەد تۆفیق رەحیم
(3)
ئهمهی خوارهوهش دهنگی کاک محهمهد تۆفیقه
، که بۆ چاودێر قسهی کردووه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست