من و دكتۆر به‌رهه‌م له 17 شوباتدا- به‌شی یه‌كه‌م
Monday, 22/07/2013, 12:00
1810 بینراوە
به‌ریزان پیم باشه بچمه ناوه‌رۆكی باسه‌كانم به بی هیچ پیشه‌كیه‌ك ئه‌وه‌ی گرنگ بیت باسی بكه‌م،به‌لی پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی 17 شوبات رۆژانه ستریس و ترس و هه‌ره‌شه‌مان له‌سه‌ر بوو، رۆژانه هه‌ر كه‌سیك له‌و ئه‌نجومه‌نه سه‌ر به لایه‌ن و گروپ و كه‌سایه‌تیه‌ك بوو هه‌شمان و بوو سه‌ربه‌خۆو بویر و ئازاد بوو،
ئیمه‌ی ئه‌نجوومه‌ن فره بۆچوون فره ده‌نگ و ره‌نگ بووین،ئه‌وه بووچه‌ند كه‌سیك ئه‌گاداریان كردم به چونیان بۆ لای دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت و له نزیك بوون ئاگادرابوو له داواكارییه‌كان،ئه‌وه بوو به‌لای منه‌وه گرنگ نه‌بوو ئه‌وانه كیین منیان یانگهیشت كردووه سه‌ربه‌چ گروپیكین چی پیلانیكیان هه‌یه،چونكه من هه‌ر هه‌مان راو بۆچوونم هه‌بوو چی له‌گه‌ل خۆم چی له‌گه‌ل ده‌سه‌لات بم یان ئۆپۆزسیۆن برارم دابوو كه ئه‌بیت چی بلیم و چی بكه‌م له‌و قه‌یرانه‌دا ئیتر خۆ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ من باش ئه‌بیت یان خراپ كیشه نه‌بوو به‌لامه‌وه،
به‌لی ئه‌وه‌بوو چووین چه‌ند كه‌سیك بووین كه نه ئه‌مناسین له رووی ئایدیای سیاسیه‌وه نه هاوریم بوون نه ئه‌مزانی بۆ منیان ئه‌ویت له‌وانه:دكتۆر محمد ،محمد ماوه‌تی سرۆكی زیندانیاینی سیاسی لقی سلیمانی ،رزگار ناویك ،جه‌زا سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی ده‌روونناسانی لقی سلیمانی،ئیتر پیم وابیت من هه‌ر ئه‌مانه‌م دیبوو له به‌رده‌كی سه‌را له‌گه‌ل ئالان ناویك كه ئه‌و دیار بوو چاوپیكه‌وتنه‌كه‌ی ریك خستبوو كه زۆر چالاك بوو له 17 شوبات ئیتر بۆ من گرنگ نه‌بوو سه‌ر به كییه،
به هه‌ر حال چووین نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له نزیك گردی ریعایه له‌وی به‌رهه‌م سالح وه‌فدیكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی لا بوو چاوه‌ریمان كرد پاش كه‌متر له ده ده‌قیقه پیشوازی كردین،پاش دانیشتن هه‌ركه‌سه‌و به‌پیی بۆچوونی خۆی وتووویژی له‌گه‌ل كردوو ئه‌ویش زۆر به لیزانان وه‌لامی ده‌دانه‌وه‌و موجامه‌له‌ی ده‌كردن ،بارودۆخه‌كه به گشتی باس كرا ئه‌وه‌ی من له به‌رهه‌م سالحم بیست ووتی(به‌سه‌ر من و ئیوه ئه‌و خه‌لكه نازانیت ئه‌و خۆپیشاندانه له به‌رژه‌وه‌ندی كییه و چۆن داوای مافی خۆیان ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه من مجامه‌له ناكه‌م به‌سه‌ری برایه‌تیمان به‌رپرس هه‌یه له ناو یه‌كیتی له‌گه‌ل به‌رپرسی گۆران مقاوه‌لات ئه‌كه‌ن و مشروعی خۆیان به‌ریوه ئه‌به‌ن بایی ملیۆنه‌ها دۆلاره ئیتر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بۆ خۆیان سه‌خله‌ت ئه‌كه‌ن بۆ نوینه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان دیاری ناكه‌ن له‌گه‌ل ئیمه قسه بكه‌ن ،زۆری ووت زۆرمان گوی بۆ گرت،له‌پاشان وتی با گوی له‌م به‌ریزه بگرین ئه‌وانیش منیان پیناساند ووتی كاكی محامی تۆش بلئ گۆرانم وه‌ك براده‌رانی ئه‌ولا قسه بكه و بلئ تۆ كلیلی ژووره‌كه‌ی كاك نیچیرت پی نه‌رداوه تا وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت لیی دابنیش ئه‌وه چییه ئه‌م قسه قۆرانه، منیش ووتم من گۆران نیم به‌لام بۆم بكرایه نه‌ك گۆران ئه‌بووم به جند الاسلام به‌س به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ئیوه‌م كۆتا پی بهینایه ،ووتم دكتۆر به‌رهه‌م به‌ریزتان ئاگارداری سه‌رتای ئه‌م خۆپیشاندانه نیت تا ئاگاری ئیسته‌ی بیت منیش پیت ئه‌لیم له هه‌موو لایه‌ن و هیزیكی تیایه به‌لام واش مه‌زانه كه‌سی نه‌زیهو پاكی تیا نه‌بیت ئه‌گه‌ر پیت وابیت من سه‌ر به لایه‌نیكم نه‌ك سه‌ر به‌و لایه‌نه نیم به‌لكه له‌سه‌ركرده‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ش خۆم به گه‌وره‌تر ئه‌زانم به‌و په‌ری راست تا ئه‌وپه‌ری چه‌پ ،باسی ئه‌وه‌م بۆ كرد كه من چۆن ویستوومه به خه‌یالی خاوی خۆم خزمه‌ت بكه‌م وبه شه‌هاده‌ی قانونه‌وه بووم به پۆلیسی وه‌جبه‌و له نه‌قته‌ی پاسه‌وانیا نۆ مانگ خزمه‌تی ئیداره‌كه‌ی تۆم كردووه به‌لام تۆ بی ئاگای له‌وه‌ی له خواره‌وه چی ئه‌گوزه‌ریت تۆ بی ئاگای له‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی نوزه‌یان نایه‌ت رۆژانه له ده‌زگاكه‌ی تۆیایه چۆن گالته به شه‌هاده‌وه ویژدان و كه‌رامه‌تیان ئه‌كریت،تۆ ئاگات له‌وه نییه چی شه‌ره وه‌ره‌قه‌یه‌ك به ئیمزای سه‌وز ئه‌كریت،یان ئه‌زانیت و ده‌ره‌قه‌تی نایه‌یت ؟ئه‌و زۆر بیده‌نگ بوو زۆریش بیتاقه‌ت بوو به قسه‌كانم به‌لام چاری نه‌بوو ئه‌بوو قبولی بكردایه و ته‌حه‌مولی بكردایه ووتم تكایه وامان لی مه‌كه‌ن بیر له خۆته‌قاندنه‌وه یان نیشتمان فرۆشتن بكه‌ینه‌وه من هه‌ر ئه‌وه قسه‌مه‌و به‌س!)دكتۆر به‌رهه‌م بی وه‌لام بوو پیم وابوو ئه‌وه یه‌كه‌مین جاری بیت نه‌توانیت به‌و هه‌موو لیزانینه‌ی نه‌توانیت وه‌لامی من باته‌وه هه‌ستم ئه‌كرد چاوی فرمیسكی تیایه پیش ئه‌چیت هه‌له‌ش بووبم له‌وه‌ش ئه‌چیت خوی هاتبیت به قسه‌كانم به‌لام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگ بووبیده‌نگ كردنی بوو ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ی بوو بیده‌نگ بوون بئ وه‌لام بوون،ئه‌وه بوو ولامی خۆی پئ گه‌یشت به‌لام دوای چی براده‌ریك رووی تیكرد و ووتی دكتۆر منیش ده‌میكه گله‌یت لئ ئه‌كه‌م پیم خۆش بوو وامزانی قسه‌كانی من دریژه پی ئه‌یات ووتی به‌لئ فه‌رموو ووتی دكتۆر من ئه‌وجار هه‌ندیك ناوم یایئ ووتم تكا ئه‌كه‌م نوسینی سه‌ركاغه‌ز نه‌بیت ئیشیان بۆ بكه‌ی ووتی ئیشی چی؟ووتی موچه‌یان بۆ ببریته‌وه وه‌ك كه‌سی شۆرشكیر و زیندان و ماندوو نه‌ههیشت قسه‌كه‌ی ته‌واو بكات ووتی (به‌شه‌رفم نه‌ك تۆ جه‌لال تاله‌بانی ئه‌و ناوانه بخاته به‌رده‌ستم ئیمزای له‌سه‌ر ناكه‌م ئیوه مافی ئه‌و گه‌نجانه‌تان خواردووه ده‌ستی بۆ من راكیشا پاشان ووتی ئیوه تیر نابن ئه‌وه جه‌میل هه‌ورامیش كاتی خۆی ته‌كلیفیكم لیكرد كه ناوی سه‌رجه‌م پشمه‌رگه‌كانی شاخم بداتی ووتی كاك دكتۆر ئه‌وپه‌ری 2 هه‌زار كه‌سیك ئه‌گه‌ر ببین وتی پاشان سه‌یرم كرد پانزه هه‌زار ناوی بۆ هیناوم ،ووتی كاكه به‌سه عه‌یبه ئه‌مه نه‌برایه‌وه به‌شه‌ره‌فم شتی وا بووه به پیشمه‌رگه‌ی كۆن باوه‌ر ناكه‌م رۆژیك به شاخه‌وه بووبیت)ئه‌وه بوو هه‌موو هه‌لساین بۆ جیهیشتنی ئه‌ویش مالئاوایی له هه‌مووان كرد و ووتی به من (بوه‌سته مه‌رۆ بانگی شیخ له‌تیفی كرد كه به‌رپرسی نوسینگه‌ی خۆی بوو پیم وابیت ووتی شیخ له‌تیف ژماره ته‌له‌فۆنی من بییه به‌م كوره یان هه‌ر كات هاته ئیره با بیت بۆ لام له پاشان پیی ووتم داوای لیبوردن ئه‌كه‌م به‌راستی ئه‌وه‌ی باست كرد ئازاری یام من له خزمه‌تام)منیش ووتم كاك دكتۆر سوپاس بۆ هه‌لویستت به‌لام تكا ئه‌كه‌م من ئیتر نایه‌مه‌وه ئیشیشم پیت نییه به‌لام هیوام وایه بزانیت ئه‌وه ووتم راستی تیدایه ئه‌توانیت ته‌ئكیدی لێ بكه‌یته‌وه.....
پاریزه‌ر كارزان عمر هه‌له‌بجه‌ی