گەورە بازاری سیاسەت
Wednesday, 30/04/2014, 12:00
1862 بینراوە
پێش وتار:
سەرهەڵدانی شیعەی تووندئاژۆ لە سەردەمی سەفەویەکان بۆتە خاڵێکی مێژوویی بۆ پێناسەی سەرەکی ئەو ئایینە.پاش سەفەویەکان هەتا ئەوسەردەمە رێگوزەری ئەو ڕەوتە هەڵکشان وداکشانی بەسەردا هاتوو. جار جار هەڵەسونەی هێناوەتەوە وجارجاریش داکەوتووە. ئەگەر لەسەر چەمکی ،، سیاسەت وئیسلامی سیاسی ئایینی شیعە بە خێرایی بچمە پێشێ دەتوانم ئاماژە بە بنە ماڵەی پەهلەوی بکەم دوای هەرەس هێنانی دەسەڵاتی لاوازی قاجارەکان.ئەوسەردەم ئینگلیسیەکان رەزاشایان هێنایە سەرکار لەبەر ئەوەی سیاسەتی زلهێزەکانی ئەو سەردەم چاویان لەسەر نەوتی باکور وباشوری ئێران بووە. چرای دەسەڵاتی رەزاشا بەرەو کوژانەوە دەچوو، بۆیە هەڵیانداشتە دوورگەی مووریس و لەوێ دڵی تۆقی. موحەممەد رەزای کوڕی رەزاشا ئەوکات کە گەنج بوو هێنایانەسەرکارو کردیان بەشا!
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئیمپریالیزم بەتایبەت ئامریکا ئەوەیە کە قەت ئیزن نەداوە دەسەڵات بە دەستی خەڵکی چەوساوە لە ئێران بێتە سەرکار! کاتێکیش کە ویستویانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەو دەسەڵاتە برووخێنن قەت پرسیان بە خەڵکی ئەو وڵاتە نەکردوو! سەرهەڵدانەوەی سیاسەت لەرێگای ئایینی شیعەی تووندئاژۆ لە شێوەی سەردەمی سەفەویدا بە هاندانی کەسێکی رووحانی شیعەی وێنەی / خومەینی / هەمیسان زیندوو بۆووە. (خومەینی ئەو کات خاوەنی دەیان گوند بووە کە ساڵانە بەشی ئیمایان لێ وەردەگیرا) .
ئامریکاو ئینگلیز وهاوفکرەکانی بۆیان دەرکەوت ئەو شایەی کە دەستکردی خۆیان بوو هێدی هێدی لە پێستی خۆی دەردەچێ و واخۆی نیشان دەدا کە لەناوچەیەکی ستڕاتیژیی وەک ئێران وکەنداوی فارس بۆتە هێزێکی مەزن وبێ رکەبەر. ئەو سەردەم خومەینی لە شاری نەجەف دەژیا چاوەڕوانی سات وکاتی خۆی بوو! تا لە هەستی ئایینی ( شیعەگەری) خەڵک کەڵک وەرگرێ و ئەوەی کە شای ئێران بەساڵان کۆی کربۆوە لە ماوەیەکی کەمدا چۆکیان پێ داهێناو تەختی لەرزۆکی بەختی شکا! پاشان ئەوە ٣٥ساڵە لە ئێران ورۆژهەڵاتی وڵات چۆن ژیان بەسەر دەچێ داستانێکی دوورودرێژە.
خاڵیکی هاوبەشی ،، مستەفا کەماڵ ئاتاتورک وئەردۆغان لەوەدایە، مرۆو دەکرێ بڵێ هەردووکیان / رفۆڕمخوازن / بەڵام فڕیان بەسەر دێمۆکڕاسی و ئازادیخوازییەوە نییە. شێوە رفۆڕمیشیان تایبەتە بە چۆۆنیەتی بیرکردنەوەیان. (ساڵەکانی ١٩٢٦تا ١٩٣٧ لە تورکیای مستەفا کەماڵدا بەڵگەیەکی مێژوویین بۆ ئەو قسەیە) ئاتاتورک لە سێبەری / سکولاریسمدا / تورکییە بە دونیای دەرەوە ناساند. ئەدۆغان لە ژێر کاریگەری سۆز وهەستی ئایینیدا دەنگ لە خەڵک کۆ دەکاتەوە.سیاسەت وئابوری دوو چەمکی بە هێزن کە بە بێ دێمۆکڕاسی شەلن. ئەو بابەتەی خواروو وەرگێڕانەوەیە کە باس لە رادەست کردنەوەی / فەتحوڵڵا گولەن دەکا بۆ تورکیە لە لایان ئامریکاوە! ئەردۆغان وادەزانێ گولەن مەسعود بارزانییە کە وەک مێو لەبەر دەستیدا بێ وئامریکاشی پێ سۆماڵییە کە سەرەی بۆ بگرن.خومەینی بە فیتی زلهێزەکان هاتەوەسەرکار ، گولەنیش هەر پیاوی وانە وجارێ بۆ رۆژی مەبادا بە کاریان دێ. ج/ کەریمی/ ،،،،(دەقی وەرگێڕانەوە لە خواروو)
ئەردۆغان : پڕۆسەی رادەستکردنەوەی / فەتحوڵڵا گولەن/ بۆ تورکیا لە وڵاتی ئامریکا دەست پێدەکا! .
ئەردۆغان گوتویە: دەوڵەتی تورکیە رادەست کردنەوەی / گولەن / کە کەسایەتیەکی ئایینیە ولە ئامریکا دەژی دەست پێدەکا. ئەو سەردەمێک هاوپەیمانی ئەردۆغان بوو. لە لایان ویەوە تۆمەتبار کراوە کە دەخوازێ بە پشتیوانی لایەنگرانی دە سە ڵاتی وی بڕووخێنێ. بەڵام گولەن ئەو قسەیە ڕەد دەکاتەوە. چون پێشتر گوتبوی کەڵکی لە دەسەڵاتی خۆی لە هەمبەر گەندەڵی وبەرتیلخۆری وەرنەگرتووە. پۆلیسی تورک لە مانگی دیسامبری ساڵی پار چەند کەس لە کەسایەتیەکانی باڵاو نزیک بە دەوڵەتی کە بە گەندەڵی بەرتیلخۆری تۆمەتبار بون لەسەر کار دەریکردن . بەڵام پاش ئەو رووداوە چەند کەسێک لە پلە بەرزەکانی پۆلیس وکارگێڕانی لێکۆڵینەوە یا شوێنیان گۆڕا یا دەرکران.
گرووپگەلی مافی مرۆو وچالاکانی مەدەنی ، ئەردۆغانیان بەوە تۆمەتبار کرد کە جێ پێی رێڕەوی دیکتاتۆڕی ڕەچاو دەکا. ئەردۆغان ئەوڕۆ دوای دیدار لە گەڵ نوێنەرانی حیزبەکەی گوتی : چۆنیەتی رادەستکردنەوەی / گولەن / لە ئامریکا دەست پێدەکا. ئەو لەگەڵ وتووێژی ئاغای / چارلی ڕەز / کە رۆژنامەوانێکی بە ناو بانگە هیوای خۆی بۆ گەڕاندنەوەی / گولەن / لە ئامریکا دەبڕی. ئەوە یەکەم وتوووێژ بوە دوای هەڵبژاردنی ئەو رۆژانەی دوایی.
گولەن،،٧٤ساڵی تەمەنە ولەساڵی ١٩٩٧ بەولاوە بەشیوەی سوورگون (دەرکردنی بە زۆری) لە / پێنسیلوانیای / ئامریکا دەژی. ئەو لایەنگری زۆری لە پۆلیس ودامودەزگای دادوەری لە تورکیە هەیە. ئەو حەڕەکەتەی کە لە ژێر رێبەری گولەندا یە بە ناوی / حەڕەکەتی خزمەت / پێشینەی ٥٠ ساڵەی هەیە.
وەرگیراو: لە رووپەڕی بی،بی،سی، .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣٠/٤/٢٠١٤
بۆ ئەوەی خوێنەر وەڕەز نەبێ ئەو قسەیەش دەکەم : کەس نییە بە ئەردۆغان و دارودەستەکەی بڵێ،، رەمەزانی بە ،،،،،،،،ی خاوێن گرتووە نۆبەی شەشەکانە.