بەرنامەى بەرنامە گۆراوە
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
خەڵكى بە ئەمەكى كوردستان ...
كەس نیە لە ئێمە نەزانێت كاتێك بەرنامەى بەرنامە دەستى كرد بە ئەلقەى یەكەمى بەرنامەكە وە تا سەدان ئەڵقەى هەموو مان بە شوروشەوقەوە چاوەروانیمانم دەكرد وگوێ بیستى هەموو ئەو قسانە بوین كە لەدەمى ئەكتەرەكانى بەرنامەكەوە دەرئەچوو وە لەناو خەڵكیدا ئەبوو بەبا , وەقسەكانیان بریتى بوو لە (رەخنە گرتن لە دەسەڵات ,خستنەروى كەموكوریەكانى ,سەرپێچى مەسئولەكان ,دزى وگەندەڵیەكانیان ,لاسایى كردنەوەیان ,لە خۆبایى بونیان , هەموو دیاردەكانى ناشیرینى دەسەڵاتیان ئەخستە روو) ئەمە لاى خەڵك بەگشتى مایەى دلخَۆشكەرى بوو كە بەو گاڵتە ئامێزە رەخنەیان دەگرت بەڵام بێگومان هەر لەسەر تاوە لاى رۆشنبیران ئەم بەرنامەیە بۆ (خوتوكەى) دەسەڵات بوو وە خۆڵكرنە چاوى خەڵك بووە لەهەمان كاتدا بۆ ئەوە بووە كە ئەو نارەزایەتیەى خەڵك هەیەتى بەوشێوەیە لە ناخیدا دایبمركێننەوە بەڵام خەڵك لەبەر پێكەنینەكەى خۆى وكاتبەسەر بردنەكەى بە بەرنامەكەوە لە وهەقیقەتەى تێنەدەگەیشتن .
ئێمرۆ دەمامكى ئەسڵى ئەو بەرنامەیە بەروونى ئاشكرا بوو كە هەرچەند تەنها بەرزانى قالەى وەیسى خۆى بەتەنها ماوەتەوە هەموو هاورێكانى لەترسى شەقى میللەت دەستیان لەو بەرنامەیە كێشایەوە چونكە ئەیانزانى پێشتر بە چ مەبەستێك ئەم هەموو بەرنامە چەواشەكاریانەیان كردووە بەرامبەر بەخەڵك وە لەئێستاشدا یەكێتى پێ وتن ئیتر ئەبێت ریلام بۆ لیستى كەرەدێزە كە بكەن وریكلام بۆ مەسعوى خائینى داهێنەرى خیانەت بكەن بۆیە زانینان ئەگەر ئەوە بكەن ئەوندەى تر ریسواتر دەبن بۆیە خۆیان دور خستەوە .
وە ئێستا ئەو بەرنامەیەی كە ختوكەى دەسەڵاتى ئەداو خەڵكیش بۆ بێ تاقەتى و كات بەسەر بردن بەدیاریەوە دائەنیشت ,ئێمرۆ هەر كە ئەو ستافە ریسوایەى ماوە لە بەرنامەكە لەگەڵ عەزیزى خەڵوز دەركەوتن بە گۆرانى ووتن بەسەر دەسەڵاتى مافیاى جەللا ومەسعود ئیتر لەو دەقەوە دەممان ووشك بوو ئەوندەمان تف باران كردون ,چونكە ئێمە ئەڵێن ئێوە تا دوێنى گاڵتە جاریتان بەدەسەڵات ئەكرد بە حساب ئێوە لەبەر خاترى میللەتن ئەوەتان ئەكرد ئەى خێرە ئێستا بەرنامەكەتان بووە بەبەرنامەى ریكلام ,تەنها ریكلام كردن بۆ لیستى جاش وخائین ودزو گەندەڵ وشەرواڵپیس .لەوەریسوا ترن بن كە ئیتلاعاتێكتان هێنایە بەرنامەكەتانەوە لەو ریسوا تربن دەك دارزێن وە دڵنیان بن رۆژى ئێوەش دێت چون كۆنە مشكتان لێئەبێت بە قەیسرى لە هەرشوێنك دەركەون بەر شەقى میللەت ئەكەون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست