هاژە سلێمان و كەمپین دروستكردن
Tuesday, 31/01/2012, 12:00
كەمپین دروستكردن بۆ هەر كارێك بێت من بەهەموو باوەرێكەوە قبوڵمە, چونكە پێم وایە دەتوانى كۆمەڵێك پرسى گرنگ بهورژێنێت بۆ ئەوەى سەرنج و راى خەڵك بۆ خۆى راكێشێت, لەم ماوەیەى رابردوو 37 پەرلەمانتار واژۆیان كرد بۆ تاپۆكردنى شوقەكانى پەرلەمان لەسەریان, بەندە هەمیشە دژى ئەم كارەیە و داكۆكى لێ ناكەم بەهەڵەیەكى گەورەى دەزانم كەبەسەر پەرلەمانتارەكاندا تێپەریوە, كێشەكە لە تاپۆكردنى ئەو شوقانە نیە بەڵكو كێشەى ئەم میللەتە لە نەبوونى سیستەمى و پەیرەوكردنى یاسا وبەهەدەردانى سامان وموڵكى گشتیە لەلایەن بەرپرسانەوە هەروەها بەشێكى دەگەرێتەوە بۆ ئەو باوگراندە سیاسیەى سەرمایەداریەى كە بەرپرسان بۆخۆیان كۆكردۆتەوە ئەم پەرلەمانتیارانەش ئاگادارى وورد و درشتى سەرمایە و گەندەڵى وبە تالان بردنى موڵكى گشتین بۆیە بیركردنەویان لەوەى تاپۆكردن ڕەنگە بە بۆچوونى بەندە لەوە سەرچاوەى گرتبێت كە ئەمانیش بەشێكیان بەركەوێت چونكە دڵنیان لەوەى جارێكى تر وەك بەرپرسەكانیان نایەنەوە سەر هەمان كورسى , هاژە سلێمان لەسەر لیستى حزبى شیوعى كوردستان وەك ئەندام پەرلەمانێك واژووى كرد من نامەوێت داكۆكى لە هاژە بكەم بەڵكو وەكو خۆى دەڵێت من هەڵەیەك بوو بەسەرمدا تێپەرى وپەشیمانە بەڵام لەبەر ئەوەى حزبى شیوعى كوردستان راگەیاندنى نیە و بۆیە پەشیمانیەكەى ئەو پەرلەمانتارە دەنگى نەبوو, بەڵام من لەوە سەرم سورماوە كۆمەڵێك كادیرى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان خەرێكى كەمپین دروستكردن بوون لەسەر هاژە بۆ ئەوەى دەست لەكاربكێشتێتەوە, ئەمەش لەروانگەى ئەوەى ئەوان لە لیستى ئازادى وعەدالەتى كۆمەڵایەتى بوون دووەم كورسیش بەرئەوان دەكەوێت راستەوخۆ لەدواى هاژە هەرچەندە بەندە وەك كادیرێكى حزبى شیوعى لە ئێستا و رابردویش لەگەڵ ئەوە نیم حزبەكەم لەگەڵ هیچ حزبێكى سیاسى كوردستان بۆ پەرلەمانى كوردستان دابەزێت بەڵكو یەك دەنگیش بهێنێت موڵكى خۆى بێت و كەسیش موزایدەى پێوە نەكات وەك چۆن لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دەركەوت حزبى شیوعى لە ناو كوردستان بەتەنها 12 هەزار زیاتر دەنگى هێناو لە سەر ئاستى عێراقیش 21 هەزار زیاتربوو , قسەكە ئەوەیە برالەینە ئەى بۆ كەمپینتان لەدژى رووداوەكانى 17ى شوپات دروست نەكرد؟ ئەى بۆ بێ دەنگ بوون لەسەرئاستى كوشتن وبرینداربوونەكانى كوردستان ؟ هەروەها دەمەوێت ئەوە بە خەڵكى كوردستان بلێم ئێستا هاژە سلێمان واژۆكەى خۆى سرێتەوە پەشیمانە لە واژوو كردنەكەى و پابەندە بەدەنگەكانى حزبەكەى وسیاسەتى حزبەكەى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست