کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جووندیانى و خووشكەزاكەى نموونەى تەكەتوول و گەندەڵیین !

Monday, 18/01/2010, 12:00


لەسەردەمى حووكمڕانى ڕژێمى فاشستى بەعسدا ئەو پەڕى ئیهانەو سووكایەتى بەكەسایەتى تاكى كووردەوە ئەكرا و شتێك نەمابۆوە پێ ى بڵێن ڕێزى مرۆڤى كوورد ، یەكێ سیخووڕى بەعس بوو یەكێ جاشى بەعس بوو یەكێ فوورسان بوو یەكێ خەفیفە بوو یەكێ بەعسى و جەیشى شەعبى بوو ...هتد بەو جۆرە ڕژێمى داگیركەرى بەعس سەرتاپاى كۆمەڵگەى كووردەوارى بە كەلتوورى بەعسیزمەوە لكاندبوو ، ئەمڕۆش هەمان تاس و هەمان حەمام دەسەڵاتى كووردى ئەو شێوە حووكم كردنە دووبارە دەكاتەوە
ئەوەتا ئازاد جووندیانى لە سەتەلایتى بەناوو گەلى كووردستان (دڵزار عارف) ى خووشكەزاى خۆى كردۆتە مەسئوولى دووبەش (ئیدارە و ئەلاقات) وەك ئەوەى تەلەفزیۆنەكە كەسێكى دیكەى تێدا نەبێت سەرپەرشتى ئەو بەشانە بكات لێرەدا مەرام و مەبەستى ئازاد جووندیانى ڕوونە لەوەدا گەرەكیەتى لەڕێگەى تۆقاندنەوە كارمەندەكانى ئەم كەنالەَ بكات بەبت و كەى وویستیشى ئەو پەیكەرە وەهمییەیان تێك و پێك بشكێنێت ، (دڵزار عارف) كەكەسێكى لاوازە لە پەیوەندیدا و تەنها زمانى ماستاوو ئەزانێ هیچى لەو سەتەلایتەدا پێنەكراوەو پێشى ناكرێ جگە لە جاسوسى و زانیارى بردن بۆخاڵى خۆى (ئازاد جووندیانى) ، بەمردنى هاوڕێ مەحموودیش دڵزاریان كردە ئیدارەى سەتەلایتەكە بۆ ئەوەى لەو ڕێگەیەوە بیكەنە ئەندامى مەكتەبى ڕاگەیاندن .... لێرەوە دەردەكەوێت ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە تا چەند نغرۆ بووە لەناو زەلكاوى خزم خزمێنەو تەكەتوولاتدا چەندە بەتەنگ بەرژەوەندى خۆیان و بنەماڵەو دەست و پێوەندەكانى خۆیانەوەن ئەم ڕەفتارە ناشرین و نابەجێیانە بوو یەكێتى بەم ڕۆژە ڕەشە گەیاند بۆیە دەبێت گۆڕان ببێتە شتێكى حەتمى لە سستمى حوكمڕانى گەلى كووردستان و حزبە كووردیەكانیشدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە