کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرزاد مۆفه‌ری به‌ پێ خاوسی دوای جه‌لال ئه‌كه‌وێ !!!

Sunday, 31/05/2009, 12:00


دیسان سایته‌ بێ ئابڕوه‌كه‌ی مه‌لاحیكمه‌ت ((چاوگێڕ)) ده‌ستی كۆمه‌ڵێكی تری كرد به‌ زاخدا و به‌ پاره‌و ئیمتیازات هێرشی پێكردنه‌ سه‌ر هه‌ڤاڵه‌كانیان و هانی ئه‌دان كه‌ لوله‌ی چه‌كه‌كانیان بكه‌نه‌ سنگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌شه‌ره‌فه‌ی خاوه‌نی بیروڕای جیاوازن و دژی خه‌ڵكانی گه‌نده‌ڵ و بوده‌ڵه‌ی وه‌كو مه‌لا و هاوشێوه‌كانیین .
ئه‌مڕۆ ٣٠ / ٥ /٢٠٠٩ شێرزاد مۆفه‌ری باوك و براكانی پێش خۆیداو چوونه‌ سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار ، بێگومان هه‌مو خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ باوكی شێره‌ مۆفه‌ری ده‌ناسن ،كه‌ له‌ پێناوی هه‌ندێ پاره‌دا ئاماده‌یه‌ هه‌موو كورد بفرۆشێت ،ئه‌مه‌ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ نییه‌ ، به‌ڵكو قسه‌كانی شێرزاد مۆفه‌ری كه‌ بۆ ساتیه‌كه‌ی چاوگێری كردوه‌ ،زۆر دڵگرانی كردم كه‌ ده‌ڵێ ((له‌ ئێستا و هه‌ر كاتێكی‌ تر، پێویستی‌ به‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ و خه‌باتگێڕه‌كانی‌ بێت، ئه‌وا ئاماده‌ین به‌ هه‌مان گیانی‌ سه‌رده‌می‌ شاخ و به‌ پێ خاوسی شوێن ڕێبازه‌ نوێگه‌ریه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بكه‌وین.))
منیش له‌ گه‌ڵ قسه‌كانی ئه‌م پیاوه‌دام به‌ڵام نه‌ده‌بوایه‌ شێرزاد مۆفه‌ری له‌م كاته‌دا و بۆ سه‌ردانی مه‌لا بچوایه‌و لێدوانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ بدات ،ئه‌و ده‌توانێ به‌ ناوی خۆیه‌وه‌ و به‌ پێ خاوسی دوای تاڵه‌بانی بكه‌وێت و خزمه‌تیان بكات و له‌ دیوه‌خانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاردا به‌ ئاوه‌زوی خۆی ماستاو بكات ، وه‌ك ئه‌و كاته‌ی كه‌ ته‌سلیم به‌ ڕژێم بوه‌وه‌ و هاوكار و یاریده‌ده‌رێكی به‌ وه‌فای ئه‌منی كه‌ركوك و ئیستخباراتی فه‌یله‌ق بوو .

مه‌لا به‌ختیار بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی كه‌ زیاتر كۆنه‌قین و هه‌ست به‌ كه‌م بوونی خۆییه‌تی ، هه‌وڵ ئه‌دات هه‌موو ڕێگاكان بگرێته‌ به‌ر بۆ تێكشاندنی كه‌سایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خه‌ڵكی به‌ هه‌ڵوێست به‌ بانگهێشت كردنیان و داواكردنی لێیان كه‌ لێدوان دژی لیستی گۆڕان بده‌ن .
شێرزاد مۆفه‌ری!! به‌و لێدوانه‌ت له‌ چاوگێردا ..شه‌هیده‌كانی هاوڕێت هه‌راسان كرد، مامه‌ ڕیشه‌ له‌ گه‌ڵ كادیره‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌كاندا سه‌رچۆپی گرتبوو ، به‌ قسه‌كانی جه‌نابتان گۆڕی هه‌ڵته‌كان و خۆی هاته‌وه‌ مه‌یدان ..

ئێمه‌ شه‌رمه‌زار ده‌بین كاتێك مه‌لا به‌ختیار له‌ مه‌كته‌بی سیاسی ی ن ك كار ده‌كات ،خه‌ڵكانی گه‌نده‌ڵی وه‌كو سه‌عدی ئه‌حمه‌ق و ئه‌رسه‌لان و چڵكاوخۆره‌كانی تر كه‌ ته‌نها دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كه‌وتون،پێویسته‌ گۆڕپانه‌كه‌ چۆڵكه‌ن ، لیستی گۆڕان بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی كوردستان دروست بووه‌ ،بۆیه‌ ئه‌مانه‌ دژایه‌تی ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌ری به‌ شه‌ره‌فی كوردستانیش پێشوازی لێده‌كه‌ن و كار بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌كه‌ن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە