کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئۆپۆزیسیۆنێکی لاواز لە كوردستان

Monday, 26/08/2013, 12:00

1887 بینراوە


جێگه‌ى داخه‌ ده‌سه‌لاَتى كوردى ماوه‌ى 22سالَه‌ له‌ ئه‌زمونێكى ناديموكراسي به‌ولاوه‌ شتێكى پيشان نه‌داين، ئاماژه‌بێت بۆكرانه‌وه‌و عه‌قلاَنيبونى ئه‌م هێزانه‌.
سه‌ره‌تا به‌شه‌رِى ناوخۆ ده‌ستيان پێكردو پاشان به‌ تراوگه‌ى رێكه‌وتنى ستراتيژى گيانى فره‌ره‌نگى و ململانێى ليبراليان له‌ پرۆسه‌ جياكانى كوردستاندا له‌باربرد.
ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ به‌دانپيانانى خۆيان گه‌نده‌لَيه‌كى سيستماتيكيان به‌رهه‌م هێناو خۆشيان له‌ئاستى چاره‌سه‌ركرنيدانين، چونكه‌ گه‌نده‌لَى به‌ له‌شكرێكى گه‌وره‌ى به‌رژه‌وه‌نديخوازان ئابلَۆقه‌دراوه‌و پارێزگارى له‌ پايه‌كانى ده‌كه‌ن.
ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ ستراتيژيه‌كى نيشتمانى روون و جێگيرى ني يه‌، هه‌رجاره‌و له‌گه‌لَ وولاَتێكى هه‌رێمايه‌تى و جيهانى گه‌رم ده‌بن ياخود دژه‌ ئاراسته‌ى ئه‌وان وه‌رده‌گرن، به‌كورتى له‌كوێ بۆنى به‌رژه‌وه‌ندى حيزبى هات له‌وێ ئاماده‌ده‌بن و هێلكه‌كانى پارته‌كانيان ده‌كه‌نه‌ سه‌به‌ته‌ى ئه‌و به‌ره‌و ئاراستانه‌وه‌، بۆيه‌ گه‌ر به‌وردى به‌دواداچوون بۆ بزاوت و جولَه‌ى ديبلۆماسى ئه‌م هێزانه‌ بكه‌يت، به‌سانايى ده‌رده‌كه‌وێت ستراتيژيه‌كى رون و ئاشكرا له‌ ئه‌جێنداى ديبلۆماسياندا نيیه‌.
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كه‌م و كورِي و لاوازيانه‌دا كه‌ ده‌سه‌لاَت له‌ ئه‌زمونى حكومرِانيدا به‌رجه‌سته‌يان كردووه‌ و بۆ راى گشتى خه‌لَكى كوردستان ده‌ركه‌وتوه‌و ئاشكرابووه‌.
ئۆپۆزسيۆنێك هه‌يه‌ له‌په‌رله‌ماندا پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى هه‌يه‌ و سێ هێزى جياواز پێكيان هێناوه‌و خاوه‌نى چه‌ندين دام و ده‌زگاى راگه‌ياندن و مه‌ده‌نى و حيزبين.
سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونيان هيوايه‌كيان لاى به‌شێك له‌ خه‌لَكى كوردستان دروستكرد، به‌لاَم زۆرى نه‌برد وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى لاوازو په‌رته‌وازه‌ ده‌ركه‌وتن و سه‌ره‌تاى ئه‌و په‌رته‌وازه‌يى يه‌ش له‌ رۆژانى يه‌كه‌مى خۆپيشاندانه‌كانى 17ى شوباته‌وه‌ به‌ئاشكرا بينرا، كه‌ هه‌ر لايه‌نه‌و واخۆى نيشان ده‌دا ئه‌و رابه‌رى بزافه‌ مه‌ده‌نيه‌كه‌يه‌ و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ووتارو په‌يامه‌ سياسيه‌كانى كادێره‌كانيان ركابه‌رايه‌تى و دژايه‌تى شاراوه‌ى تێدابوو.
دواتر ئه‌م هێزانه‌ له‌ ململانێكانياندا له‌گه‌لَ ده‌سه‌لاَت كه‌وتنه‌وه‌ نه‌رمى نواندن و سه‌رسام بوون به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌لَ سه‌رانى ده‌سه‌لاَتداو مه‌ستبوون به‌ لێدوانى رۆژنامه‌وانى و خۆنمايشكردن له‌ پرێس كۆنفرانسه‌كانى سه‌ركرده‌و خواركرده‌كانياندا.
ده‌بوو ئه‌م ئۆپۆزسيۆنه‌ وه‌ك به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوو به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَت بوه‌ستانايه‌ته‌وه‌و چاودێريه‌كى ووردى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتيان بكردايه‌ و حكومه‌تى سێبه‌ريان له‌ نێوان خۆياندا رابگه‌يه‌ندايه‌ و تاكه‌ رايه‌لَه‌يان له‌گه‌لَ حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتدا هۆلَى په‌رله‌مانى كوردستان بوايه‌.
كه‌چى هه‌رجاره‌و به‌ ته‌يلَێكى ده‌سه‌ڵات هه‌لَده‌په‌رِن ، فه‌رممون ئه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ناياسايى ده‌سه‌ڵاتى بۆ خولێكى تر دێژ كرايه‌وه‌ ، ئۆپۆزسيون دوايى نارِه‌زاييه‌كى كورت جارێكى تر به‌ ته‌لَه‌ى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى ساردبوونه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ ئۆتۆماتيكى سه‌رۆكى هه‌رێميان كرده‌سه‌رۆكى كوردستان .
له‌لايه‌كى تره‌وه‌ ،هێشتا بانگه‌شه‌ى هه‌لَبژاردن ده‌ستى پێنه‌كردووه‌ كه‌چى هه‌رلايه‌نه‌و وا لايه‌نگرانى كۆشده‌كات كه‌ئه‌مجاره‌ له‌گه‌لَ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چنه‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ و چيدى ئۆپۆزسين نابنه‌وه‌ ، له‌برى ئه‌وه‌ى خۆيان بۆ گۆرِينى سيستمى سياسى و نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى بنه‌مالَيى به‌رن و ئه‌م دووهێزه‌ بخه‌نه‌ دوواوه‌ ، هه‌رخۆيان پايه‌ى مانه‌وه‌يان به‌هێز ده‌كه‌ن و ئه‌مان ده‌چنه‌ ژێركارى گه‌رى تۆرِه‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى ناو حيزبه‌كانيان و عه‌قلَى گه‌نده‌لَ و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستى دووزلحيزبه‌كه‌ى كوردستانه‌وه‌ و وابشرِۆن دوارِۆژيان رووننابێت و هه‌ربه‌لاوازى ده‌مێننه‌وه‌ .!


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)