کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنابەرە عێراقیەكان لە مەترسییەكی ترسناكی نەخۆشی مێشكدان

Thursday, 14/04/2011, 12:00





بەپێ‌ ی تازەترین لێكۆڵینەوە ی ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر مێشك و دەمارەكان دەركەوتوە كە زۆربەی پەنابەرە عێراقیەكان نەخۆشی مێشك و دەماریان هەیە ئەمە سەرەڕای ئەوانەی كە راستەوخۆ بوونەتە قوربانی ئازار و ئەشكەنجە دان یا كەمئەندام بوون.ئەم لێكۆڵینەوە نوێ‌ یە بڕیاڕ وایە لە كۆبونەوەی 63 هەمی ساڵانەی ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر مێشك و دەمارەكان لەڕۆژانی 9 بۆ 16 ی نیسانی 2011لە هۆنۆلولو پێشكەش بكرێت.بەپێ‌ ی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی دەیان هەزار هاوڵاتی عێراقی لە ئەمریكا پەناهەندەن و ساڵانە چەندین هەزار هاوڵاتی عێراقی ڕوو لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەن و ئەو ڕێژەی كۆچكردنە تادێت لەبەرزبونەوەدایە. بەپێ‌ ی لێدوانەكانی فارا مەتین كە سەرۆكی ئەو ئەكادیمیایەیە تا ئێستا نزیكەی چل ملیۆن پەنابەر لەسەرانسەری جیهاندا هەیە و تا دێت ژمارەی پەناهەندەكانی عێراقی لە زیاد بوون و هەڵكشاندایە ئەمەش بەهۆی ناكۆكی و ململانێكانی نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەند. فارا مەتین لەو لێكۆڵینەوەیەدا كەلەلایەن ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشی مێشك و دەمارەكان و وە بەهاوكاری بەشی تەندروستی جیهانی لە زانكۆی جۆن هۆپكینز كە یەكێكە لە ئەندامەكانی ئەو ئەكادیمیایە ڕایگەیاند كەوا "ئەم لێكۆڵینەوەی ئێمە ئەنجامەكانی ئەو بەدواداچوونەیە كە بۆ یەكەمینجار لەلایەن ئەمریكاوە جێبەجێدەكرێت بۆ ووربونەوە و لێكۆڵینەوە لە لایەنی دەروونی و مێشكی ئەو هاوڵاتیانەی كەئاوارە و دەربەدەربوون و وەك پەناهەندە لە ئەمەریكا ژیان دەگوزەرێنن".ساڵی پار واتە 2010 نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند كەوا 36,953 هاوڵاتی عێراقی ئاوارەی ئوردن بوون و داوای ماقی پەنابەرێتیان لە ئەمریكا كردوە و لەو ژمارەیەش نزیكەی 7,621 كەس پێویستی بە چارەسەری پزیشك هەبووە.ئەو ئەكادیمیە ئەمریكە پشتی بە داتابەیسێكی نەتەوە یەكگرتوەكان لە وڵاتی ئوردن بەستوە بۆ لێكۆڵینەوەكەیان,دەركەوتوە لەو ژمارەیەی پەناهەندەكان نزیكەی 1,295 كەس نەخۆشی دەرونی و مێشك و دەمارەكانیان هەبووە,ئەمە لەكاتێكدا %10ی ئەو پەناهەندانە كەمئەندام بوون.لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتوە كە %5 ی ئەو پەناهەندانەی كە توشی نەخۆشی دەرونی و مێشك هاتبوون بەهۆی ئەزمونی ئەشكەنجەدان و تەعزیبەوە بووە,هەنێك لەوانە توشی پەركەم بوون كە %30 پەناهەندەكان ئەبوون,وە %27 نەخۆشی پشت و فەقەراتیان هەبوە و نزیكەی %12 یان نەخۆشی سەرئێشەی بەردەوامیان هەبووە.ئەو پزیشكانەی ئەم ئەكادیمیایە كە بەو لێكۆڵینەوە هەستاون %14 ی هەموو پەنابەرەكانی عێراقیان لەئەمریكا راستەخۆ چاو پێكەوتوە و دیمانەیان لەگەڵ سازداون و بۆیان دەركەوتوە كە تەنها %11 ی پەناهەندە عێراقیەكان پەروەردەی تەندروستی و عیلاجی پێویست و چارەسەریان بۆ كراوە.لە كۆتایی ئەو چاوپێكەوتنەدا فارا ماتین رایدەگەیەنێت كەوا "لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیەدا بۆمان دەركەوتوە كە پێویستی زیاترمان بە خزمەتگوزاری و بیەی تەندروستی دەروونی و مێشك و پەروەردەی تەندروستیانەبۆ ئەوانەی كە بوونەتە قوربانی جەنگ و ماَڵوێرانی و ئاوارەی وڵاتانی دەرەوە بوون بەتایبەت ئەمەریكا كە عێراق پشكی شێری بەركەوتووە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ێەدامەوە.جێ‌ ی ئاماژەپێدانە ئەم لیژنەیە لەساڵی 2010 ەوە تا مانگی چواری ئەمساڵ واتە 2011 كار و بەدواداچوونیان بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر پەناهەندەكانی عێراق لە ئەمەریكا كردوە. ئەم ئەكادیمیایە گەورەترین ناوەندی توێژنەوەیە لەسەر نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار و نەخۆشیە دەروونیەكان كە زیاتر لە 22,500 پزیشك و پرۆفیسۆر كاری تیادا دەكەن. بۆ زانییاری زیاتر بڕوانە:
http://www.aan.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە