کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان مسته‌فا ستایشی‌ ئاشتی هه‌ورامی ده‌کات

Friday, 06/07/2012, 12:00





له‌ ڕۆژی رۆژی‌8-5-2012 بۆ یه‌كه‌مجار ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له‌سلێمانی‌ و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبۆوه‌ ، و ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا ستایشی‌ كردووه‌و گوایا ئیشه‌كه‌یان باشه‌، به‌ڵام له‌رووی‌ سیاسییه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێت له‌راگه‌یاندن وابڵێت.
 
به‌گوێره‌ی‌ راپۆرته‌كه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ ناو هاوپه‌یمانی‌ كوردستانیدا،پانزده‌ که‌س خاوه‌نی 300 بلیۆن دۆلارن ، که‌ پێنج که‌سیان زۆرترین به‌شیان هه‌یه‌...
هه‌موو که‌س ده‌زاێت ئه‌م پانزده‌که‌سه‌ بریتین له‌ که‌سه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ و چه‌ته‌کانیان ، که‌ ئاشتی هه‌ورامی یه‌کێکیانه‌ و یه‌کێکیشه‌ له‌ فێرکاری ده‌سته‌ڵاتی کوردی له‌ چۆنیه‌تی دزینی سامانه‌ سروشتیه‌کانی کوردستان و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنیان...

نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی ستایشی ئه‌م کابرا دز و جه‌رده‌یه‌ی کردووه‌ ؟ ده‌ترسم ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ ئێران به‌ سیاست و تاکتیک پێان بفرۆشنه‌وه‌ و به‌ کفری دانه‌نێن...
نه‌گبه‌تی ئه‌م کورده‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆر ساکارانه‌ وخۆبه‌که‌مزان وعاتیفانه‌ له‌ سیاسه‌ت ده‌ڕوانن ، هه‌روه‌ک هه‌تا ئێستاش زۆر له‌ کۆیله‌وده‌روێشه‌کانی تاڵه‌بانی ته‌نانه‌ت قسه‌ هه‌له‌ق و بێ ماناکانی به‌ سیاسه‌ت و ژیری تێده‌گه‌ن و ده‌یده‌نه‌ ده‌ست قه‌ده‌رو ده‌ڵێن ئه‌و خۆی ده‌زانێت چی ده‌کات و له‌پاش له‌هه‌موو قسه‌ هیچ و پووچ و درۆکانی ، چه‌ند که‌سێک بیانوو و شیکردنه‌وه‌ی درۆی بۆده‌که‌ن و ده‌ڵێن جه‌لال مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بووه‌ وئه‌مه‌ نه‌بووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی درۆ و فشه‌کانی مه‌سعوود .

ده‌بینین به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غداد ، ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نترین که‌سه‌کانی جیهان له‌ناو دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاو تاڵانکاری به‌رزانی و تاڵه‌بانی دا بێت ، گه‌ر سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ین 100که‌س له‌ ده‌وڵه‌مه‌ترین که‌سه‌کانی جیهان ده‌رده‌خات ، یه‌که‌میان خاوه‌نی 69 بلیون دولاره‌ وسه‌دهه‌مین که‌سیش خاوه‌نی 9 بلیون دۆلاره‌...
Carlos Slim Heku and Family------$69 Billon dollars
Bill Gates -----$61Billion dollars
Warren Bufett --------$44 Billion dollars

http://www.forbes.com/billionaires/list

به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردی به‌دزینێکی فێڵاوی و گه‌نده‌ڵی خاوه‌نی 300 بلیون دۆلارن وناویان له‌و لیستانه‌دا نیه‌ که‌ باس له‌ ده‌وڵه‌مه‌ترین که‌سه‌کانی جیهان ده‌که‌ن ، ئه‌مانیش به‌هه‌مان دیکتاتۆ ر و شێخه‌کانی سعوودیه‌ و که‌نداو خه‌ریکی دزین و تاڵانکردنی ووڵاتن..
ئاشتی هه‌ورامی ئه‌ندازیاری دزینی نه‌وت و گازی کوردستانه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ناوی له‌ بازاری بورسه‌ جیهانیه‌کاندا وه‌ک یه‌کێک له‌ گه‌نده‌ڵه‌کان هاتووه‌ وخه‌ریکی چه‌نده‌ها یاری وفروفێڵی ئابوری و بانکی وبۆنده‌کانه‌ له‌ بازاڕی نه‌وت دا بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، ئه‌ی ئه‌وه‌ خێره‌‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ دزێکی واگه‌وره‌ و ئه‌ندازیاری دزینی نه‌وتی کوردستان دا داده‌نیشێت و ستایشی ده‌کات ؟ ؟ ؟

لێره‌دا زۆر گرنگه‌ چ نه‌وشیروان مسته‌فا و چ ئۆپۆزیسیۆن خۆی یه‌کاڵابکاته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستانی باشوور که‌ ئایا ئێوه‌ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ بنه‌ماڵه‌ییه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ خۆی له‌ حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌ماندا ده‌رده‌خات ، به‌ ده‌سته‌ڵاتێکی شه‌رعی ده‌زانن به‌ڵام ته‌نها هه‌ندێک گه‌نده‌ڵی و زاڵبوونی حیزب و که‌سانی لێپرسراو و بنه‌ماڵه‌ ده‌بینن به‌سه‌ر حکومه‌ت دا و له‌هه‌وڵی چاکردنی دان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕیفۆرمێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ده‌سته‌ڵات دا بکه‌ن به‌و ئالیه‌تانه‌ی که‌ خۆتان بڕواتان پێیه‌تی وه‌ک دانیشتن له‌گه‌ڵ مه‌سعوود و جه‌لال و مافیاکانی تری وه‌ک نێچیر و ئاشتی هه‌ورامی و کۆیله‌کانی تریاندا ، تاهه‌وڵ بده‌ن قه‌ناعه‌تیان پێ بکه‌ن که‌ ئیتر دزی نه‌که‌ن و که‌س ترۆر نه‌که‌ن.....
ئایا ئه‌مه‌یه‌ کارو ئامانجی ئێوه‌ ؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ ده‌ واز له‌ خه‌ڵک بێنن و با خه‌ڵک خۆی ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری خۆی بدۆزێته‌وه‌ وئێوه‌ مه‌بن به‌ مۆته‌که‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ و ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕینیان لێ مه‌گرن چونکه‌بارودۆخه‌که‌ وه‌ک زه‌مانی به‌عس یه‌کاڵابۆته‌وه‌، له‌لایه‌ک ده‌سته‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ ودژه‌ هاووڵاتی ، له‌لایه‌کیش خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ وبه‌شخوراوی کوردستان، دره‌نگ بێت یان زوو ، هه‌روه‌ک ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ،خه‌ڵکی باشووری کوردستان ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ خاین و نۆکه‌ری ئێران و تورکیاو ئه‌مه‌ریکا یه‌ ڕاده‌ماڵێت و کوردستانیان لێپاک ده‌کاته‌وه....




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە