کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی یارمه‌تی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌دات، تا رۆژانه‌ ده‌ربچێت

Wednesday, 01/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانی
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نووسینگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سلێمانییه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌له‌دوا دیداری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه‌مال ڕه‌ئوف له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی، دوای ڕێكه‌وتنێك كه‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رده‌وام بێت و ببێته ‌ڕۆژانه ‌تاله‌بانی بڕیاری داوه ‌وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بری(20) ده‌فته‌ر دۆلار بداته ‌كه‌مال ره‌وف تا به‌شێوه‌یه‌كی رێكو پیك و بێ كیشه‌ی دارایی ئه‌و رۆژنامه ‌به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه ‌له‌ سلێمانی ده‌ربچێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ‌كه ‌له‌نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی تاڵه‌بانییه‌، ئه‌وه‌شی باسكرد‌، كه‌ كه‌ماڵ ڕ ڕه‌ئوف له‌دوا دیداریدا باسی گرفته‌ دارایه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌ی كردووه ‌و تاڵه‌بانیش نه‌ك ئه‌م به‌ڵێنه‌ی پێدابوو، به‌ڵكو به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دابوو كه‌ رۆژنامه‌كه ‌بكه‌ن ڕۆژانه‌، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه ‌ئه‌رسه‌لان بایز چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هاوڵاتییه‌وه ‌په‌یوه‌ندیی پیوه‌کراوه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه‌ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ‌هاوڵاتی له‌ جه‌لال تاله‌بانی، تا ئه‌وه‌ی توانیان سه‌ردانی بکه‌ن.
شایانی باسه ‌ئه‌مه‌ دووه‌مین ئیمتیازی جه‌لال تاڵه‌بانی بووه ‌بۆ كه‌مال ڕه‌ئوفی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ، له ‌پاش وه‌رگرتنی ئه‌و دوو دۆنم پارچه ‌زه‌وییه‌ی، که‌ به‌ ناوی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه‌ وه‌ریانگرتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە