به‌ختیار عه‌لی ده‌یان کۆر ببه‌ستێ ،کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ناکا هاواری راپهڕیوێک..
Tuesday, 22/03/2011, 12:00
به‌ختیار عه‌لی ماوه‌یه‌که هاورێ له‌گه‌ل چه‌ند رووناکبیرێکی دیکه‌دا ، کۆڕ ده‌به‌ستن ، کۆمه‌ڵێ گه‌نج و خه‌لکی کوردستان و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان به‌خۆیانه‌وه مه‌شغول ده‌که‌ن. ئه‌و کۆمه‌ڵه رووناکبیره ئه‌گه‌رچی کارێکی باش ده‌که‌ن باس له فیکر ده‌که‌ن که به‌شیکی دانه‌بڕاوی ژیاری مرۆڤه ، به‌ڵام ده‌کرێت بڵێین له شوێنێک و له کاتیکی نه‌گونجاو به‌و ئه‌رکه هه‌لده‌ستن.
به‌ختیار عه‌لی نه‌یشاردۆته‌وه و وه‌ک له وتاری پێشووشمدا باسم له‌وه‌کرد که دانی بهراستییهک ناوه به‌وه‌ی ئه‌و ناتوانێ رێبه‌رایه‌تی خه‌ڵکی نارازیی بکات ، به‌لکو ده‌توانێ پستیوانیان لی بکات ئه‌ویش به کۆکردنه‌وه گرێدانی مادده خامه‌کانی نێو کۆمه‌لگا و پێشکێشکردنیان به خه‌لکی. ئه‌م کاره که به پرۆسه‌یه‌کی دوور‌و درێژدا تێپه‌ڕده‌بێ و دیاره کاتی ده‌وێ ، پێشتر به‌شێکی کردووه و تا راده‌یه‌ک کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر هه‌ستونه‌ستی گه‌نجان داناوه ، به‌لام بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه که ئێستا له کوردستانا هه‌یه ، گه‌لێکی هۆشیار ، شه‌قامێکی پر ، ده‌سه‌لاتیکی داماڵڕاو له‌هه‌ر ده‌مامکێک ، ئه‌وه‌نده پیویستی به سمینار و کۆبوونه‌وه‌ی نێو هۆڵه‌کان نییه ، چونکه به‌م کاره‌یان فاکته‌ریکی دیکه‌ی پۆزه‌تیڤ بۆ سه‌ر خه‌رمانی توڕه‌یی خه‌لکی ناچیتهسهر ، به‌لکو به دیوه‌که‌ی دیکه‌یدا ده‌سه‌لات زیاتر سوودی لێ ده‌بینێ .
جێگای سه‌رنجه له سمینارێکی به‌ختیار عه‌لیدا ، له هۆڵێکدا کۆمه‌ڵێک مایکی له‌به‌رده‌م دانرابوو ، به‌شێکیان لۆگۆی تیرۆریستان و بکوژانی کورانی نارازیی شه‌قامیان له‌سه‌ربوو. ئاخر ده‌سه‌ڵاتیک که هیچ مه‌ودایه‌کی له نێوان خۆی و خه‌لکی جگه له تیرۆر و برسیکردن و تالانکردنی نه‌هێشتبێته‌وه ، له‌م زه‌مه‌نه و له‌و کاته‌دا سمینار چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌مێنیت و ، ئایا له چاو هاواری دایکی شه‌هیدێک به‌هایه‌کی مه‌عنه‌ویی ده‌بێت؟! . به‌مانایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر قسه‌کردنی به‌ختیار عه‌لی بۆ ئازادییه‌کان بێت و ، له دژی تیرۆر و تالانکردن بێت ، ده‌بوو یه‌ک تاکه هه‌ڵویستی هه‌بوایه و رێگه‌ی به لۆگۆی بکوژانی رۆژوان و بیلال و گه‌رمیان و سورکێو ئه‌وانی دیکه نه‌دابا و، نهیهێشتبا وه‌ک رووناکبیرێکی ئازا و چاونه‌ترس ، ده‌سه‌لات بۆ خۆ هێنانه نێو خهلکییهوه به‌کاری ببات ، چونکه له رێگای نیشاندانی ئه‌و مایکا تیرۆریستانه‌وه ،ده‌سه‌لات به‌خه‌لکی بریندار ده‌لێت: ئه‌وه‌تا کاری خۆم ده‌که‌م و به‌ناوی گویگرتن له رووناکبیرانیش جارێکی دیکه شه‌رعییه‌ت به بوونی خۆم ده‌ده‌مه‌وه.
ده‌بێ رووناکبیران چاک له مانای قوولی حزوری ده‌سه‌لات له نێو کۆروسمینارهکان بگه‌ن ، ده‌سه‌لاتیکی په‌راوێزخراوی پیسکه و بێزراو ده‌یه‌ویت به به‌شداریکردن له چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان خۆی بخزێنیتهوه نێو خه‌ڵکی. به‌رده‌وامبوون بۆ ئه‌م جۆره رێگهپیدانه ، هیچی که‌متر نابێت له مه‌راییکردنی راسته‌وخۆی ده‌سه‌لات و ده‌ستگرتنیان بۆ هێناوه‌یان بۆ نێو خه‌لکی.
به‌ختیار عه‌لی و هاوه‌ڵه‌کانی ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌ویت چیدیکه ، نه‌بنه که‌ره‌سته‌ی ده‌سه‌لات بۆ جوانکردنی بیچمی ناشیرینیان ، پیویست ده‌کات رۆژانه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بچی بۆلایان ، ئه‌وان بچن بۆلای خه‌ڵکی نارازیی له سه‌رای ئازادی ، به زمانیکی ساده‌و ساکار ته‌جره‌به‌ی بهرخۆدهرانیان بۆ باس بکه‌ن ، با باسی کاره‌کته‌ری بهرخۆدهرهکانیان بۆ بکه‌ن و ده‌رئه‌نجامی به‌رخۆدانیان بۆ بڵینه‌وه ، با چی دیکه رێگه نه‌ده‌ن مایکێک له به‌رده‌میان قووت بێته‌وه ،که ئێستاشی له‌گه‌لدابێت خه‌ریکی تیرۆرکردن و به‌رگریکردنن له بکوژانی شه‌هیدان .
له کۆتاییدا ده‌مه‌ویت بڵێم، له گه‌ل ریزی زۆرمان بۆ فیکر وکاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و فیکره که به‌ختیار عه‌لی و هاوه‌ڵه‌کانی بۆ مه‌ودایه‌کی زۆر پێشکێشی خه‌لکیان کردووه ،ده‌بێ هه‌ر ئێستا سنووریک له‌م زه‌مه‌ن و له‌و شوینه‌دا بۆ ئه‌و به‌شداریکردنه شه‌رمنانه‌ی خۆیان له گرتنی کۆر و سمیناری لاچه‌پ دابنێن و ، له‌سه‌ریانه له‌سه‌رای ئازادی هاوار بکه‌ن و لیڤلی به‌رخۆدانی خه‌لکی راپه‌ڕیو زێده بکه‌ن.. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ناکه‌ن ، ئازادن ، به‌لام ناکرێت له ژێر ناوی سمیناری فیکری ببن به که‌ره‌سته‌ی جوانکردنی ده‌سه‌لاتی تالانچی و تیرۆریست ، با ته‌نها له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه ناوه ناوه پشتیوانی خۆیان بۆ خه‌لکی کوردستان جاڕ بده‌ن. ئیستا بافیکر پشوویه‌کی کورت بدات ، کاتی ئه‌وه‌یه برسیی و ناره‌زاییه‌کان هاوار بکه‌ن و ده‌سه‌لات بروخینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست