جەلال و مەسعود لەكۆبونەوەكەیاندا چیان دەربارەی خۆپیشاندەران وت؟
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ماوەی 20شەوە سلێمانی حكومەتی تێدا نەماوە، گروپێكی جەلاد و پیاوكوژ ئەو شارە بەڕێوە دەبەن، هەر چی یەك روودەدا ، نە بەڕێوەبەری ئاسایش ، نە پارێزگاری سلێمانی كە سەرۆكی لیژنەی ئەمنی یە، نە قایمقامی سلێمانی ، ئاگای لێ یەتی ، بەڵكو كۆمەڵێ جەلاد و شەلاتی و ئینسان كوژ بیانەوێ روو لەهەر شوێنێك بكەن روی تێدەكەن ، هەر ئەو ئینسان كوژانە بوون تەلەفیزیۆن و رادیۆی نالیا ، یان سوتاند، هەر ئەو ئینسان كوژانە بوون رۆژانی 19-3 لەگیانی خۆپیشاندەریان بەردەداو دەیانكردن بەگژی گیانی خۆپیشاندەران دا.
كاتێك جەلال شێخ حسامەدین گەڕایەوە لەبەردەم مەسعود كوڕی مەلا مستەفادا هێندە بچوك بوو كە هەموو كەسێ كە چاوێ پێی كەوت بەیەكێتی یەكانیشەوە قێزیان لەیەكێتی بوونی خۆیان دەكەنەوە ، رۆژی 4-3 كاتێ جەلال و مەسعود كۆبونەوە خەڵك وای بۆ دەچوو كە متمانە لەكابینەكەی بەرهەم ساڵح بسێننەوە ، بەڵام پیلانیان لەخۆپیشاندەران و گۆڕان گێڕا.
ئێوارەی 5-3 دوای ئەوەی سەرای ئازادیم جێهێشت ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پەیوەندی پێوەكردم كە پێكەوە دانیشین و كەمێك باسی وەزعی سیاسی و سەرای ئازادی بۆ بكەم و ئەویش بەڵێنی دا تەواوی كۆبونەوەكەی نێوان مەسعود و جەلالم بۆ وردكاتەوە ، لەگەڵ دانیشتین لەگەڵ ئەو هاوڕێ یەم بەوە دەستم پێكرد كە بەرهەم ساڵح بۆ دەست لەكار ناكێشێتەوە ، لەوەڵامدا وتی: بەرهەم لەخەڵكی سەرای ئازادی لەپارتی و یەكێتی توڕە ترە، بۆیە لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی رۆژی 3-3دا بەشداری نەكرد، بەرهەم لەوە گەیشتوە كە لە لایەن ژمارەیەك لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی و تەواوی پارتی یەوە دژایەتی دەكرێ و دەیانەوێ وازبێنێ، جەلال لەو كۆبونەوەدا بەمەسعودی وتوە كە بەرهەم چەند مانگێكی ماوە هەڵبژاردنی پێش وەخت بكرێ و نەكرێ ئەو لەحوكمدا نامێنێ، بۆیە منیش دەمەوێت بڕوا و نەمێنێ چونكە كاركردنی لەحكومەتدا خراپ بوو.
هاورێكەم لەسەركردایەتی یەكێتی وتی: مەسعود داوای لەجەلال كردووە كە سنورێك بۆ ئەو وەزعەی سلێمانی دانێ و یەكەم هەنگاویش بە سوتانی خێمەكانی خۆپیشاندەران دەستی پێكرد و بەڵێنی بە مەسعود داوە لەرۆژانی داهاتودا ئاستی ئەو توندوتیژیانە بەرز دەكاتەوە تا ئاستی كوشتنی رێخەرانی خۆپیشاندانەكەی سەرای ئازادی.
مەسعود داوای لەجەلال كردووە كە مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو كۆبونەتەوە، بەڵام بەڵێنێكی ئەوتۆیان لێوەرنەگرتوون، جا ئەگەر ئەو بتوانێت سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر ببینێ و بەڵێن یان لێوەرگرێت كە ئەندامانیان بەشداری خۆپیشاندان نەكەن، هەربۆیە رۆژی 4-3 هەردوكیانی بینی و بەڵێنیان دا كە ئیتر ئەندامانیان نەنێرنە ناو خۆپیشاندەر و نە رۆژانی 5و 6-3 لایەنگرانی یەكگرتو و كۆمەڵ و نە مامۆستایانی ئاینی سەر بەو دوو لایەنە رویان نەكردە مەیدانی سەرای سلێمانی.
هاورێكەم لەسەركردایەتی وتی: مەسعود و جەلال رێكەوتون لەسەر ئەوەی مەسەلەی خۆپیشاندانەكان كورت كەنەوە لە بزوتنەوەی گۆڕاندا و لەكەناڵەكانی راگەیاندندا وای پیشان بدەن كە ئەوە خەڵك نیە بەڵكە لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕانە وادەكەن، بەو شێوەی بچوكی كەنەوە لەبزوتنەوەی گۆڕاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست