کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نته‌رنێته‌كه‌ چوو... تكایه‌ چاو به‌ "ڕێكه‌وتنه‌كه‌تاندا" بخشێننه‌وه‌ "خاوه‌ن شكۆ"

Wednesday, 04/01/2012, 12:00





 
دوای تیپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر داخستنی هێڵی ئینه‌ته‌رنێتی ڕێبه‌ر كویك،ئه‌مڕۆ به‌ بڕیاری دادگای سلێمانی ئه‌و هێڵه‌ سه‌ر له‌ نوێ كارا كراو،به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فه‌یسبوك جمه‌ی ئه‌هات و هه‌موو یه‌كسه‌ر هه‌واڵی "به‌په‌له‌"یان بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و زۆرێكیش خۆشحاڵ بوون كه‌ گه‌ر بۆ جارێكیش بێت یاسا سه‌روه‌ر بوو! به‌ڵام ئه‌و خه‌وه‌ زۆری نه‌خایه‌ند كه‌ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی تر ڕایان گه‌یاند كه‌ به‌ بڕیاری پارێزگاری سلێمانی ڕێبه‌ر كویك داخراوه‌ته‌وه‌.


هه‌ڵبه‌ت پێویست به‌وه‌ ناكات هاوسۆزی و هاوخه‌می بۆ كۆمپانیایه‌ك ده‌رببڕێت كه‌ سه‌ر به‌ پارتێكی سیاسییه‌ و به‌ به‌كار هینانی سامانی گشتی دامه‌زرێنراوه‌ و ئێستاش له‌ سه‌ر هه‌مان پاوانكاری به‌رده‌وامه‌ به‌ جۆرێك كه‌ بازاڕی ئینته‌رنێتی له‌ دهۆك و هه‌ولێر خستۆته‌ ژێر ڕكێفی خۆی. به‌ڵام هاوسۆزی بۆ به‌كارهێنه‌رانی پێویسته‌ چونكه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی له‌ نێوان دوو به‌رداشدا،به‌وه‌ی بوونه‌ته‌ به‌شداربووی تۆڕێكی زه‌رد له‌ ناوچه‌ی سه‌وزدا؟! خۆ دیاره‌ ئه‌م "به‌هار" و "پاییزه‌ش" پێكه‌وه‌ نه‌كراون و ناكرێن،با ڕێكه‌وتنی ستراتیژیش له‌ نێوانیاندا هه‌بێت. نه‌گبه‌تی له‌وه‌دایه‌ ئه‌م ته‌نگژه‌ به‌ ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی ڕێبه‌ری نه‌كردۆته‌ قوربانی،به‌ڵكو ته‌واوی هاونیشتمانیان،چونكه‌ بێنه‌و به‌رده‌ی ئه‌م ماوه‌ی جه‌نابی پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ڕێبه‌ركویك له‌ لایه‌ك و دادگاش له‌ لایه‌كی تر،ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ هێشتا دوو ئیداره‌یی بوونێكی كرده‌یی هه‌یه‌ و یاساش نه‌ك جێبه‌جێ ناكرێت،به‌ڵكو تۆزقاڵێك ڕێزیشی لێ ناگیرێت!


گه‌ر به‌كارهینه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ ئاواته‌خوازن بێ به‌ش نه‌بن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت،ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ریان داوای دانیشتنی لوتكه‌ی هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وا بكه‌ن له‌ نێوان تاڵه‌بانی و بارزانیدا تا ئه‌م خاڵه‌ش زیاد بكه‌ن بۆ "ڕێكه‌وتنی ستراتیژی" نێوانیان،چونكه‌ كاتێك به‌نده‌كانی ئه‌و "ڕێكه‌وتنه‌یان" داڕشتووه‌،ڕێبه‌ر و ماكس نێت بوونی نه‌بوو. هه‌ربۆیه‌ وه‌ك دوا چاره‌سه‌ر له‌به‌ر ده‌ركی "خاوه‌ن شكۆكان" كۆ ببنه‌وه‌ و پێكڕا بڵێن تكایه‌ چاو به‌ "ڕێكه‌وتنه‌كه‌تاندا" بخشێننه‌وه‌ "خاوه‌ن شكۆ".
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە