کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەڵامێك بۆ هەموو ئەوانەى باسى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكەن

Monday, 09/07/2012, 12:00




لەسنوورى ناوچەى پشدەرو بیتوێن هەر فەرمانگەو بەڕێوبەرایەتى و دائیرەیەك تۆ دەیگرى چەند كەسانێكى حزبى دەستیان بەسەردا گرتووە لەجیاتى خزمەت و ڕێزگرتنى هاونیشتیمانیان و هاوشاریانى خۆشەویست خەریكى خۆ دەوڵەمەندكردن و شكاندنى كەسانى دڵسۆزن فەرمانگە نیە ئەم جۆرە كەسانەى لێ نەبێت باشەكان لەم فەرمانگانە بەپەنجەكانى دەست دەژمێردرێن ئەگەر ئەو كەسانە باشیش بن یاخود كەسانى شەرم بەخۆو بەڕێزیش بن حزب قبوڵى نیەو دەیان گۆڕێت و لایان دەدات حزب كەسانێكى دەوێ جاسووسى بۆ بكەن ماستاوى بۆ بكەن بانگەشەى درۆى بۆ بكەن خەڵك چەواشە بكەن ئەوانەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەش بەهەمان شێوەى فەرمانگەكانى ترە ، بەڵام من بەپێچەوانەى دكتۆرە بەڕێزەكان یاریدەدەر پزیشیكە بەڕێزەكان كارمەندە بەڕێزەكان لەكاتى باسكردنى ئەو هەموو نادادى و ناعەدالەتیەیى ئەم بەڕێوبەرایەتیە داواى لادان و ئیجرائات دەكەن دەڵێم داواى لادان و گۆڕینى ئەوانە مەكەن باهەر ئەوانە لێپسراو كاربەدەست بن تاباشتر خەڵك بیانناسێت ئەمانە ئاوێنەى حزبن ڕووى ڕاستەقینەى ئەو حزبەو كاربەدەستەكانى ئەم حزبەیان لەم سنوورە بەتەواوى دەرخست بۆ هەموو لایەك كەحزب چۆنە ؟ خەڵك لەسایەیى كوردستانپۆست و ئەو هەموو پەیجە ئازاو بەجورئەتانەى فەیسبووك تەواوتەواو هۆشیاربۆتەوە ئێستا ئەوەندەى خەڵكى خۆیان ڕۆژانە لەناو نەخۆشخانە و بنكەكان نەفرەتیان لێ دەكەن خەڵكى ناڕازى و ئۆپۆزسیۆن كەمتر بۆیە من دەڵێم لێیان گەڕێن باهەر ئەمانە كاربەدەست بن بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێت خەڵك لەمەودوا قەدرى دەنگى خۆى بزانێت و بزانێ كاتێك دەنگ دەدەن بەحزب سەیرى بەرهەمەكەشى بكەن كەحزب چیان پێشكەش دەكات و حزب چ جۆرە كەسانێكى دەوێ ؟ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە