تەها 32 ملیۆن دینار دەدات، هەڵكەوت 7 ئاواز دەدات، زانا گۆرانى دەڵێ
Thursday, 26/02/2009, 12:00
1325 بینراوە
بە هاوكارى وەزارەتى وەرزش و لاوانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و جەنابى تەها بەروارى و ئاوازدانەرەكەى ئەنجومەنى وەزیران، زانا دزەیى دەبێتە گۆرانیبێژ و ئەلبومێك بڵاودەكاتەوە و نەعلەت لە كارى راگەیاندن دەكات، بە نوسراوى 348 و ژمارە 67 لە رێكەوتى 22/1/2009 جەنابى تەها بەروارى وەزیرى وەرزش و لاوان 32 ملیۆن دینار بۆ زانا دڵشاد خەرج دەكات و ئەو نوسراوە كە ئاراستەى وەزارەتى دارایى كراوە و تێیداهاتووە تكایە رەزامەندى بفەرموون بۆ خەرج كردنى بڕى 32 ملیۆن دینار بۆ زانا دڵشاد دزەیى، بەمەبەستى بەرهەمهێنانى سێدیەكى گۆرانى كە حەوت ئاواز لە خۆى دەگرێت، و سەرجەم ئاوازەكانیش لە رێگەى هەڵكەوت زاهیرەوە ئامادە دەكرێ، ئەو پارەیەش لە بەدجەى وەزارەتى وەزرش و لاوان خەرج دەكرێت، لەگەڵ رێزماندا.
جێكاى ئاماژە پێكردنە زانا یەكێكە لە دۆستەكانى جەنابى تەها بەروارى و هەڵكەوت زاهیر، بڕیاریشى داوە جارێكى تر كارى راگەیاندن نەكات، لە كاتێكدا ئەو بڕیارەى داوە، كە لە ساڵى پار 200 مەتر زەوى وەرگرت بە ناونیشانى رۆژنامەنووس، كاكە زانا لە كارى راگەیاندندا تەنیا درۆ و بوختانى پێشكەش كرنین، خوا یاربێت بزانین ئەوجارە جیمان پێكەش دەكات.