کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


نامه‌یه‌کی کراوه‌ له‌ ره‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز کاك کۆسره‌ت.

Monday, 06/07/2009, 12:00


تاکو ئێستا به‌هه‌زاران نامه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌رو ڕۆشنبیرانه‌وه‌ ئاراسته‌ی به‌رپرسانی کورد کراوه‌ له‌ ناویاندا جلال گالبانی و مسعود بارزانی ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ کام له‌وانه‌ وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌ نامه‌که‌شیان نه‌خوێنراوه‌ته‌وه‌. ته‌نها به‌رپرسێك که‌ بۆ یه‌که‌م جار وه‌ڵامی نامه‌ی نوسه‌رێکی دابێته‌وه‌ کاك کۆسره‌ت بوو که‌ وه‌ڵامی به‌ڕێز د. که‌مالی سه‌ید قادری دایه‌وه‌. من تاکو ئێستا بڕوام به‌ نامه‌ ناردن بۆ به‌رپرسان نیه‌ چونکه‌ ئه‌زانم ئه‌وانه‌  ویژدانیان مردووه‌و له‌ناو زه‌لکاوی خیانه‌ت و گه‌ندڵیدا نوقم بوون نه‌ك به‌نامه‌ی من به‌ڵکو هه‌موو شه‌هیده‌کانی کورد به‌ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالیشه‌وه‌ زیندوو ببنه‌وه‌وتکا له‌وانه‌ بکات که‌ واز له‌ خیانه‌ت ودزی و جه‌رده‌یی بهێنن ئه‌وان وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه‌ ئیتر بۆچی نامه‌ بۆ  به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌ت کار بنێرم که‌ پێش وه‌خت ئه‌زانم نایخوێنێته‌وه‌. ئه‌ی که‌واته‌ بۆچی بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌نێرم بۆ کاك کۆسره‌ت ؟

پێش هه‌موو شتێك دڵنیام که‌ کاك کۆسره‌ت ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌. دواتر ئه‌وه‌ی که‌ پاڵی پێوه‌ نام له‌م کاته‌ دره‌نگه‌دا که‌ به‌ عه‌ره‌بی له‌ یاری تۆپی پێدا پێ ی ده‌ڵێن(الوقت الچائع) ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ بنێرم ئه‌م هۆکارانه‌ی لای خواره‌وه‌ بوو.

1/ یه‌كێك بوو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که‌ فایلیان نه‌بوو.

2/پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌ توانا بوو به‌ ئازایه‌تی خۆی گه‌یشته‌ ئه‌و پله‌و پایه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌تی.

3/ دوای جه‌بار فه‌رمان ته‌نها که‌سێك بوو نه‌به‌ردانه‌ دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و
گه‌نده‌ڵیه‌کانیان جه‌نگا تا دوا وێستگه‌ی شه‌ڕ.
4/ ئێستاش ئه‌زانم که‌ شه‌وانه‌ به‌ده‌م ئازاری ویژدانه‌وه‌ تل ده‌خوات وله‌ ناخی خۆیدا
شه‌ڕێکی ده‌روونی گه‌مارۆی داوه‌ نازانێت سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژێرێت یاخود
به‌ڵێنه‌ درۆیینه‌کانی جلال گالبانی من دڵنیام کاك کۆسره‌ت هێشتا له‌سه‌دا سه‌د بڕیاری
یه‌ك لاکه‌ره‌وه‌ی نه‌داوه‌ له‌ سه‌نگه‌ری گه‌لدا بێت یان ده‌سه‌ڵات.

له‌ کۆتاییدا چه‌ند پرسیارێك ده‌که‌م له‌ به‌ڕێز کاك کۆسره‌ت هیوادارم وه‌ڵامم بداته‌وه‌ مه‌رج
نیه‌ له‌ ڕگه‌یاندنه‌کاندا وه‌ڵامم بداته‌وه‌ ئه‌توانێت به‌تایبه‌ت بۆ ئیمه‌یله‌که‌می بنێرێت .

1/ وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی تێکۆشه‌رو خاوه‌ن ویژدان هه‌ست ناکه‌یت که‌ حیزبه‌که‌ت له‌و په‌یام و
به‌رنامه‌و ئامانجانه‌ لای داوه‌ که‌ جاران تێکۆشانتان بۆ ده‌کرد.؟
2/ هه‌ست به‌ ئازاری ویژدان ناکه‌یت حیزبه‌که‌ت له‌گه‌ڵ حیزبێکدا هاوپه‌یمان وهاولیسته‌
بۆ هه‌ڵبژاردن که‌ خاوه‌نی کاره‌ساتی 31 ی ئابه‌ که‌ خۆتانی تیا بریندارو کۆڵه‌وار بوون.؟
3/ ئاگاداری ئه‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیانه‌ نیت که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاڵه‌بانی یه‌وه‌
له‌ جه‌ماوه‌ری ڕه‌ش و ڕووت ده‌کرێت؟
4/ ئایا ئه‌زانی ئه‌گه‌ر له‌ سه‌نگه‌ری میلله‌ت دا بیت وه‌کو جیڤارا ناوت ده‌چێته‌ مێژووه‌وه‌
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و سه‌نگه‌ره‌ی ئێستا دا بمێنیته‌وه‌ هاو سه‌نگه‌رو هاو شه‌هیدی ته‌حسین
شاوه‌یس و حه‌مه‌خانی حاجی دارا و عه‌باسی بالول ئاغادا ده‌بیت که‌ هه‌رسێکیان ئه‌نفال
چی بوون؟

5/ ئایا ده‌زانیت به‌ڕێزتان له‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند تر نابن و چیتر له‌زه‌ت له‌ پاره‌و سه‌روه‌تی دونیا
نابه‌ن به‌ڵام شتێك هه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز له‌زه‌تی ته‌واونابێت و لێ ی تێر نابیت ئه‌ویش
خۆشه‌ویستی و ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌ له‌ به‌ڕێزتان له‌ مێژووشدا به‌نه‌مری ده‌مێنیته‌وه‌.؟

6/ ئایا ده‌زانیت دوای مردنی جلال تاڵه‌بانی یه‌کێتی له‌به‌ر لاوازی خۆی ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌
به‌شێکی به‌ره‌ولای پارتی ده‌ڕۆن و به‌شێکیشی دێنه‌وه‌ بۆلای لیستی گۆڕان؟

7/ ئائا ده‌زانیت ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی جاران هه‌ت بوو ئێستا نه‌ماوه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌ڵوێست
وه‌رنه‌گرتنته‌ له‌ قه‌یرانه‌کانی ناو یه‌کێتی داو پشت کردنته‌ له سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌ر؟

له‌ کۆتایی دا هیوادارم له‌ دوا ساته‌کانی هه‌ڵبژاردندا موفاجه‌ئه‌یه‌ك درووست بکه‌یت و
بگه‌ڕیته‌وه‌ ناو سه‌نگه‌ری جه‌ماوه‌رو واز له‌ده‌سه‌ ڵاتی خیانه‌تکاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بهێنی.
سوید

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە