ئه‌م هه‌موو درۆیه.........به‌سه
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1340 بینراوە
په‌نابه‌رانی کورد له ئه‌وروپا ڕویه‌کی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه بۆ گه‌لی کوردستان چه‌ندین په‌نابه‌ران له تاراوگه توانیویانه بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن چه‌ندانی تر توانیویانه بژێوی هه‌زاران خێزان بگۆڕن له کوردستان
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له به‌ریتانیا له ساڵی 2005 ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هه‌رچه‌ند مانگ جارێ کۆمه‌ڵێ په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه.
ئه‌وانه‌ی کێسه‌کانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی کۆچه‌وه
نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له به‌ریتانیا (شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)هه‌میشه ئه‌وه‌ی دوباره‌وهه‌زارباره‌کردۆته‌وه که پارتی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ڕێک که‌وتوه که په‌نابه‌ران ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی لای په‌نابه‌ران سووک و ڕسوابکه‌ن ئێمه ده‌مێکه ئه‌و یاریه سیاسیه ده‌زانین هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌تای ته‌رازوویه‌کدان ئه‌مڕۆ له سایتی چاو‌دێر مه‌لا به‌ختیار چاوی که‌وت به نوێنه‌ری حوکومه‌تی به‌ریتانی ئه‌و نوێنه‌رانه به مه‌لا به‌ختیاریان ڕاگه‌یاندوه له‌به‌رواری 17/3/2009 (45) په‌نابه‌ر ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌که‌نه‌وه ئه‌م هه‌واڵه له‌کاتێکدایه که چه‌ندان به‌رپرسی حکومی ڕایانگه‌یاند که هیچ هاوکاریه‌کی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ناکه‌ن که په‌نابه‌ر به زۆر ده‌نێرنه‌وه .
مه‌لاش وه‌ک ئاغاکه‌ی چۆن له‌به‌رده‌م دوژمنی تورک وتی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه مه‌لاش وه‌کو قوتابیه‌کی مامه که نه‌توانن هه‌ڵوێست وه‌رگرن له‌به‌رده‌م بێگانه‌دا پێیان ئه‌ڵێ:(ئێمه باوه‌شی دۆستانه‌یان بۆده‌که‌ینه‌وه‌ئه‌توانین کار ئاسانیان بۆ بکه‌ین به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی له‌ناو خاک و که‌سوکاری خۆیان).
مه‌لا به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی قه‌ره‌بووی په‌نابه‌ران بکات،ئه‌م قسانه‌ی مه‌لا به‌س ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که له‌فڕۆکه‌خانه‌که به ته‌کسی تایبه‌تی ئه‌یان گه‌یه‌ننه‌وه ماڵه‌کانیان مه‌لا مه‌منون نه‌بوین چونکه که‌سوکاریان یه‌ن به شۆێنیان دا
مه‌لا نه‌تئه‌توانی بڵێی نه‌خێر چونکه نه‌خێر بۆ بێگانه به‌کارناهێنی ،ته‌نها بۆ کێشه‌کانی یه‌کێتی نه‌بێ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ ریفۆرم بکه‌ن له‌ناو یه‌کێتی دا
بڕۆ چاره‌سه‌ری ناو یه‌کێتی بکه تۆ فریای په‌نابه‌ران ناکه‌وی ،تاکو ئێستا چیتان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه کردوه که به زۆر نێرراونه‌ته‌وه بڕۆ ژیانی گه‌نجان چاک بکه له راپرسیه‌کدا له%62 گه‌نجان ئه‌یانه‌وه‌ێ ڕوو له تاراوگه بکه‌ن ،
بڕۆئه‌و ڕێژه‌یه که‌م که‌ره‌وه مه‌لا درۆزن ....مه‌لا کاره‌با
هیچ شتێ نه‌ما درۆی تیا نه‌که‌ی له‌کوردستان په‌نابه‌ر نه‌بێت ....ناردنه‌وه‌ی 45 په‌نابه‌ر دیاری سه‌رۆکی هه رێمه به بۆ نه‌ی هاتنی بۆ به‌ریتانیا.