موزایەدەى سیاسی و ئابورى لە ناوچە دابڕێنراوەكان
Saturday, 17/11/2012, 12:00
هێنانی هێزی ئۆپراسیۆنی فەرماندەى دیجلە بو ناوچە دابڕێنراوەكان خۆی بۆ خۆی مەترسیەكی گەورەیە لەسەر دووبارەبوونەوەى كارەساتی ئەنفالچیەكانی حیزبی بەعسی فاشیستە لەم ناوچانە ئەمەش لە كاتێكدایە سەركردایەتی كورد نەیتوانیوە جگە لە گیرفان پڕكردن و پۆست وەرگرتن ، سەنگی مەحەكی خۆی لە بەغداد بسەلمێنی وخۆی یەكلا بكاتەوە سەبارەت بە ناوچەدابڕێنراوەكان ولە كاتێكدا حكومەتی ناوەندیش بە هەلی خۆی دەزانێت چوونكە دەرفەتێكی وای بۆ ملیار دۆلاری لە قووتی میللەتێكی دەوڵمەندی بە هەژاركراو دەگرێت بۆ كڕینی چەك بە چاوسووركردنەوە لە میللەتێكی لێقۆماو .......بەهەرحاڵ ئەوەى زەرەرمەند بێت خەڵكەكەیە ، باجەكەى دەداتەوە ، هەروەها حكومەتی ناوەند فشارەكانی خستۆتە سەر حكومەتی هەرێم لە رێگەى مەرزی پەروێزخان - هەرچەندە (پەروێزخان سەربە قەزای خانەقینە بەڵام وەكوو ئیدارە سەربە هەرێمى كوردستانە وداهاتەكەى بەرەو كوردستان دەڕوات) -كە سەیارەى بارهەڵگر لەو مەرزەوە هاتوچۆی خواروى عێراق نەكات و لە مەرزی مەنزەریەوە هاتوچۆ بكەن بەبیانوى ئەوەى كە ئەم مەرزە نێودەوڵەتیە و تەنها ئەم مەرزە مۆڵتپێدراوە ...و لەكاتێكدا شۆفێرانی پەروێزخان رێگەى مەنزەریەیان داخست و رێگە نادەن بەو شۆفێرانە هاتووچۆ بكەن بۆ خوارووى عیراق ؟ بەڵام ئەوەى جێی سەرەنج راكێشان بێت شاری خانەقین و دانیشتوانەكەین تا كەی موزایدە بەسەریانەوە بكرێت چ لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە و چ لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە ئێمە تەنها ئەتوانین بڵێن مەخابن بۆ هەردوولا ....... لێرەدا چەندین پرسیار دێتە ئاراوە بۆ هەردوو دەسەڵاتى ناوەند و هەرێم
بە حكومەتی ناوەند دەڵێین ئێوە لە كەیەوە زانیوتانە ئەم مەرزە نێو دەوڵەتیە و فەرمیە لە نێوان عێراق و ئێران ئەى بۆ چی ئەمە چەند ساڵە قسە ناكەن ؟و چەندین كەس نانبڕاوكران كە خاوەن خێزانن .
بە حكومەتی هەرێم دەڵێین ئێوە بۆ هەر داوایەكی رەوای خەڵكی خانەقین بێت ،پشت كوێ دەخەن وەكوو هاوڵاتیەكی كوردستانی ئەژمارمان بۆ ناكەن وەكوو هاولاتیەكی گەرمیان وهەولێر ودهۆك وسلێمانی لەسەرجەم بوارەكانەوە خزمەتگوزاری ،دامەزراندن، بوژانەوەى ئابووری..هتد
بە حكومەتی ناوەند دەڵێین تا ئێستا چ دەستپێشخەریەكتان كردووە بۆ خانەقین جگە لە بەربەستی ئەڵوەن ئەویش دوای بچوككردنەوەى نەخشەكەى وە سەرەڕای ئەوەى مەترسی رووخانی هەیە ... بەهۆی لافاو وباران بارین ...
بە حكومەتی هەرێم دەڵێین كوا هەڵَوێستی ئیوە لە كاتی داخستنی رێگەى مەنزەریە بەهۆی بەردانی ئاوى ئەڵوەن لە ئێرانەوە كە لایەن چەند چالاكوانى مەدەنی و رۆژنامەنووس رێكخرابوو تەنها بۆ ئەوەى میللەتێك لە تونێتی رزگار بكەن ئێوە لە كوێ بوون بە حزبەكان و حكومەت
بە حكومەتی ناوەندیش دەڵێین هێزەكانی ئێوە نامانترسێنێت بە دوبارەبونەوەى تەعریب و ئەنفال لە كاتێكدا ئیمە رێی مردن هەڵدەبژێرین بۆ نەهێشتنی
بە شوفێرە بەرێزەكان دەڵێین ئیوە لە كوێ بوون كاتیك ئاوى ئەڵوەن بڕا لە خانەقین و چەندین ساڵ بەدەستی وشكایی دەیناڵاند یان ئیوە حەزتان لە گیرفانی خۆتان بوو ئەم رێگیەتان داخست یان بە مەبەستی هێنانی هێزى فەرماندەى دیجلە بوو...
یان ئەگەر حكومەتی هەرێم داهاتی مەرزی پەروێزخان بۆ ئیدارەی خانەقین سەرف بكات یان رێژەیەكی بەرچاو بۆ پەرەسەندن و بوژانەوەى ئابووری و خزمەتگوزاری لە شارەكەدا وەكوو قەرەبویەك بەرامبەر بە داخستنی مەرزى مەنزەریە چونكە بە پێى جوگرافی هەردوو مەرز سەر بە خانەقینە
دەڵێین بەسە ئیتر موزایەدەكردن بەسەر هاوڵاتیانی خانەقین و لە كاتی تەنگانەى خۆتان وپەكی تەنكەرەكانتان دەكەوێت كوردایەتی بەسەروە دەفرۆشن
،بۆیەپێویستە حكومەتی هەرێم هێزێك دروست بكات رووبەروی هێزە ناماقوڵەكانی حكومەتى ناوەند بێتەەوە نەك هاوڵاتیان زەرەرمەندبن چوونكە بەرپرسی یەكەم بۆ خوڵقاندنی ئەم بارودۆخەى ئێستای كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان تەنها پارتی ویەكێتیە ...
تێبینی / ئەم نووسینە دوای ئەوەى لە گەڵ سیاسەتمەدارێكی باڵا تاوتوێمانكرد كەیشتینە ئەم واقیعە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست