کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کچەکەی بارزانی و کچه‌که‌ی پادشای سوێد، وەزیری ناوخۆی هه‌رێم و وه‌زیری کارەبای عێراق

Thursday, 01/07/2010, 12:00


دوای 8 سال خۆشه‌ویستی له‌نێوان کچی مه‌لیکی سوێد (ڤیکتۆریا) له‌گه‌ل دانیێل 19/06 گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند له‌ناو ولاتی سوێد ، به‌ئاماده‌بونی سه‌دان هه‌زار که‌س و هاتنی ده‌یان بنه‌ماله‌ی مه‌لیکی جیهان بۆیان سازدرا . ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی گرنگتر بوو ، کچی مه‌لیکی سوێد خۆشه‌ویسته‌که‌ی راهێنه‌رێکی وه‌رزشی خۆی بوو ، نه‌وه‌ک کوڕه‌ مه‌لیکێکی ئه‌وڕپی . هاوکات یەکێک لە کوڕکانی مه‌لیکی دانیمارکیش کچه‌ جوتیارێکی ئوسترالی هێناوه‌ . به‌راوردی ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ وتاره‌که‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ک ئاسمان و ڕیسمانه‌، سه‌رده‌شت ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) تیرۆرکرا.. ئه‌گه‌رچی نوسینه‌که‌ به‌ ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ نوسراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت ببێته‌ زاوای بارزانی پله‌ی چینایه‌تی له‌بنه‌ماله‌یه‌کی هه‌ژاره‌وه‌ به‌ره‌و مه‌مه‌لکه‌تی فه‌رعه‌وناوه (دۆزه‌خ بۆ به‌هه‌شت) ‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ . به‌لام بیربکه‌نه‌وه‌ به‌ خه‌یالیش ئه‌مه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ئێمه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌..
سه‌رۆک، ئێمه‌ وه‌ک مناله‌کانی مه‌لیکی سوێد (ڤیکتۆریا و مادلین) داوا ناکه‌ین ژیانی کاری رۆژانه‌ی مناله‌کانت ببێته‌ مانشیتی ڕۆژنامه‌کان ، به‌لام کفره‌که‌ له‌کوێدایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک برازاکه‌ت له‌هه‌لبژاردنێکا خانمی یه‌که‌می کوردستان بناسین، ئەمە تێکەڵ بوون لە ژیانی شەخسیتان نیە ، مادام سەرۆکی هه‌رێمێکن ، هاولاتیان مافی خۆیانە ، وردەکاری ژیانی سەرۆک بزانن . ئەمە لەلای هەمو سەرۆکێکی دیموکراسی بوونی هەیە ؟
دلنیام ئه‌گه‌ر شه‌هید سه‌رده‌شتیش ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌نووسیایه‌، سه‌رده‌شتێکی تر ده‌ینووسی، ئه‌مه‌ کاروانه‌ هێز نییه‌ ڕێی پێ بگرێت ، ده‌یان سه‌رده‌شتی تر تیرۆر بکەن، هه‌زاران سه‌رده‌شتی تر سه‌ر هه‌لده‌دات . ره‌وره‌وه‌ی پێشکه‌وتنی دیموکراسی بەو قوربانی و ململانێیە گەیشتۆتە ئەو ئاستە ، ئاخر به‌ناپلیۆن و هیتله‌ر و سه‌دام نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ئێوه‌ ده‌وه‌ستێ؟

هاوکات له‌دوای تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌نگۆی ئه‌وه‌مان به‌رزکرده‌وه‌ با وه‌زیری ناوخۆ (که‌ریم سنجاری) ده‌ست بکێشێته‌وه‌ یان بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت . وه‌زیر و حیزبه‌که‌ی به‌ سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یان زانی و لوتکه‌ی توره‌ بوونیان له‌ وتنی (ئاخافتن و نووسینی وشەی بازاری) پێ وتین به‌لام ئه‌وا 55 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ تێپه‌ڕیوه‌ ، نه‌ک تاوانبار به‌لکو بچوکترین زانیاری بلاو نه‌کرایته‌وه‌ و بڵاویش ناکرێته‌وه‌، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاونه‌کرایه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ نه‌مان زانی بێت ؟ سه‌رباری ئه‌وه‌ی بارزانی 3 جارئیدانه‌ی کردو له‌هه‌مو پرسیارێکیش له‌م باره‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌کرێت ده‌لێت لێژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌م بۆداناوه‌ ، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ له‌ بارزانی بێ ئه‌نجام کردنی ئه‌ولیژنه‌یه‌و ئاشکرا نه‌کردنی لێکۆلینه‌وه‌که‌ هه‌موو لایه‌ک په‌نجه‌ی تاوان زیاتر له‌ جاران بۆ ئێوه‌ درێژ ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی رووبه‌روی قه‌یرانی بێ (باوه‌ری وپه‌یمان جێ به‌جێکردن) ده‌بیه‌وه‌؟
هاوکات چ کفرێکه‌ ده‌ڤه‌رێک (هه‌رێمی کوردستان) بن زمان و سه‌رزمانیان کوردستانی ئازاد و دیموکراسیه‌ ، که‌چی له‌ له‌ 7 ساڵی رابردوو لە حکومه‌تێکی عێراقی تایه‌فه‌گه‌ریی 14 وه‌زیر ده‌ستی کێشاوه‌ته‌وه‌ ، که‌ دواترینی وەزیری کارەبا له‌سه‌ر خۆپیشاندانی خه‌لک له‌بێ کاره‌بایی بوو، که‌چی له‌ 19 ساڵی رابردوو ی (کوردستانی ئازاد) سه‌رباری ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و دام وده‌زگا بونه‌ته‌ قوتابخانه‌ بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ، تالانی و دزینی داهاتی خه‌لک و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان وکه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان ‌ و سالانه‌ له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ (ئازادییه‌ی) بارزانی وتاله‌بانی باسی ده‌که‌ن بروانامەی سیستەمی پێشێلی مافی مرۆڤ لەیەخەیان دەدرێت ، ودەیان شکستی نەتەوەیی بۆ ئەم گەلە تۆمار دەکرێت ، که‌چی نەک وه‌زیرێک بەڵکو به‌رپرسی بچوکیش که‌رامه‌تی نه‌جولا ده‌ست بکێشته‌وه‌ !؟ هەزار جار به‌نه‌فره‌ت بن عاشقانی کورسی و دۆلار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە