کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو دیارییەی كە هەژاندمی!

Sunday, 22/03/2009, 12:00

1822 بینراوە


پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت"ئەسپی دیاری سەیری شیلەی ناكرێت" لێ لە گەڵ ئەوەشدا دیاری هەیە كە مرۆڤ ناتوانێت لە بەهای كەم بكاتەوە یان ئەرزشی بۆ دانەنێت، رۆژنامەوانی كوردی باكوور"رەمەزان ئۆز تورك" جگە لەوەی یەكێك بوو لەو رۆژنامەوانە بیانییانەی كە وەكو شایەتحاڵێك لە دادگایی كردنی تۆمەتبارانی كارەساتی هەڵەبجەدا ئامادە بوو و بە وەزیفەی خۆی هەڵسا، لە دووای ئەوەی لە یادی كیمیا باران و كارەساتی هەڵەبجەدا سەردانی مەزاری شەهیدانی كردوو ئەو كامێرایەی كە لە رۆژی 18/3/1988دا وێنەی"عومەری خاوەری" پێی گردبوو، كردی بە دیاریی دەستیی و ئەوەی راگەیاند هەر هەمان كامێرا لە دووای كارەساتی هەڵەبجەوە بە ئەمانەتەوە هەڵ گردووەو بە هیچ شێوەیەك بە كاری نەهێناوە، لە كاتێكدا ئەگەر بیویستبایە بیفرۆشێت، ئەوا بە پارەیەكی خەیاڵی لێیان دەكڕی!
ئەو رۆژنامەوانە پەیامی خۆی گەیاند، هەر وەكو چۆن رۆژنامەوانە بیانییەكانیش بە ئامادە بوونییان وەكو شایەتحاڵ هەمان پەیام و مەسیجی خۆیان گەیاند، ئەوەی لێرەدا گرنگە قسەی لە سەر بكەین؛ ئەویش رۆڵ و مەهامی رۆژنامەوانە و ناكرێت لە دووای ئەم رووداوە مێژووییەوە دەسەڵاتی كوردی بە خۆیدا نەچێتەوە، چونكە ئەوە كامێراكانی دەستی ئەوان بوو شتە شارراوەكانی ئاشكرا كردوو قەبارەی كارەساتی هەڵەبجەیان وەكو خۆی بە دونیا ناساند، ئەوە نووسینەكانیانە كە ئەمڕۆ بەشێكن لەو دیكۆمینتانەی كە تاوانبارانی پێ دادگایی دەكرێن، ناكرێت دەسەڵاتی كوردی پەنجەی ئەو رۆژنامەوانە بیانییانە بگووشێ و لە ملاشەوە هیچ ئەرزشێك بۆ هاوپیشەكانی ئەوان لە كوردستاندا دانەنێت!
من خۆزگەم دەخواست لە كاتی سەردانی ئەو رۆژنامەوانەدا بۆ هەڵەبجە سەر جەم بەرپرسانی حكومەتی كوردستان بە سەرۆك كۆماریشەوە كە ئێستا حاڵی حازر لە سلێمانییە لە پێشوازیی ئەو دیارییە دانسقەیەدا ببونایە كە لە دیرۆكی ویژدانیی مرۆییماندا نەك دبلۆماسیی و سیاسییماندا دانسقەیە! چونكە ئەوەی ئەو زاتە پێی هەڵساوە، گووزارشت لە حەقیقەتی ئەو وەزیفەیە دەكات كە ئەو ئیشی لە سەر دەكات، بۆیە نە سەردانەكەی "كۆڵم پاوڵ" كە ئەوسا شالیاری دەرەوەی ئەمریكا بوو، نەش سەردانی بەرپرسانی كورد لە ساڵ رۆژی كارەساتی كیمیا باراندا، نەك نەمیان دەورووژاند، بەڵكو وەكو گەمەیەك لێیانم دەڕوانی، لێ ئەوەی " رەمەزان ئۆز تورك" پێی هەڵسا، وای لێ كردم كە لە مەو دووا شێلگیرانە تر لە جاران لەو وەزیفەیە بڕوانم كە ئەگەر هەر رۆژنامەوانێك خۆی بیەوێت نە كەس دەتوانێت بیكڕێت نەش دەفرۆشرێت!
ئەم ئێوارەیە پڕ بە دڵی خۆم بۆ ئەو هەڵوێستە دانسقە دەگمەنەی ئەو رۆژنامەوانە كوردەی باكوور لە چاوانم ئەسرینم باراندوو بە تاسەوە ئاواتی ئەوەم دەخواست كە نموونەو هاوشێوەی ئەو لە نێو سیاسییەكان و رۆشنبیرانی سەر بە حیزبەكانی ئێمەشدا كە واقیعی خۆیانیان لە بیر كردووە، ببێ و ئێمەیش "رەمەزان ئۆز تورك"كێمان ... هەبێت؟؟؟!!!
[email protected]
كەركوك


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)