کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەفەری ژوانێكی خوێناوی قەسیدەیەك پێشكەش بە كاك نەژادی حاجی برایم

Tuesday, 19/01/2010, 12:00

















 
ئەزیزم

خونچەگوڵی ناو ئینجانەی بیرەوەریم
ئەم ووڵاتە
ڕۆژێك بۆنی خوێنی لێ دێ
ڕۆژێكیش خوێن گرتویەتی
هەموو ڕۆژێكیش
لە ڕووباری خوێنی خۆیا ئەخنكێت و
كەسیش نازانێ
كێ داگیری كردووە و بردویەتی
::::::::::::::::::::::
سەفەرت كرد
خوا هەرخوایە و
ئەهریمەنیش ئەهریمەنە
لێرەش نەبی
كوردستان خەمستانی دوا كارەساتی
مەرگ و فەنابوونە
ڕۆحت زیندوی
كۆلیتی داتەپیوی هەژارانى كوردستان و
زەردە لوتكەی نوێ ی ڕابوونە
گەردەپرسی
سەفەری ئەم سەردەمە
كێوە چووە!
گەر دەپرسی ئەم سەدەیە
بۆچی هێندە بێ ئابڕوە
سەرێك هەڵبڕە تێدەگەی چۆن
سەیوان و شەهیدانم
هەتا ئێستاش ئەرخەوانی
دوایی شێخ هەباس
لەناخیدا هەر زیندوە
:::: ::::::::::::::::::::

كاكە نەژاد
ئەم شارە
شوێنێ مرۆڤ خۆرە
شوێنێ قەڵەم دز و جاسوس و گەندەڵ
حوكمرانی دەڤەر لەسەر كەلاكی مردو گرەو دەكەن
بەجێهێشتنی هەرگیز ناتكاتە ئاوارە
::::::::::::::::::::::::::::
لێرەش نەبی ئەوان هەر پیاوێكی شەڕانین
دەیانەوێ جەستەت لەخوێن شەڵاڵ بكەن
ئەیانەوێ نەفرەت لە بوون و ژیان و هەمووشتێكت بكەن
برام بڕۆ
سەفەرت خێر
باتۆش نەبیتە
كاڵای بەردەستی بازرگانی شەڕ
با خوێن بەردەرگای ژوورەكەت نەگرێ
كۆتاییمان سووك و سادەیە
خۆزگەم بەو كەسەى ئاسودە ئەمرێ
::::::::::::::::::::::::::::
كاكە نەژاد
هاورێی هەمیشەی
ئەودیو سنورە وێڵەكەی كوردستان
كە دەریان كردی تۆ (پەشێو)نەبووی 1
مناڵەكانت یەك یەك هاندابێ 2
كە دەریان كردی تۆ (پەشێو)نەبووی
بەردت لە شوشەی درۆی گەورەكان هەموو درابێ 3
كە هیجرەت باری
سەرى پەشێو و حاجی و نالی بێ
دەبێ بەرائەت، بەرائەتی تۆ
لای دوژمنانت زۆر بێ بەها بێ
::::::::::::::::::::::::::::

ئەم ووڵاتە نمونەیە
وەك مردووی بێ گۆڕ و كفن و ساباتە
عەشق مێژووی تاڵی سەرشۆستەیە
ژوان.... زبڵ خانەى درۆ و
ئایدیالێكی بێ نوێژە
نازانم چۆن ناویان ناین
ئەمڕۆ مرۆڤێكی غەدر لێكراوی دەستی قەدەر و
فریشتەیەكی بێ پەناین
كە دێم بۆلات سەرسام مەبە مرۆڤێكی ئاسایی نیم
حەزم لە خوێن و زووخاوە
حەزم لە كۆنسێرتی درۆ و
لانەی مەملەكەتێكی داڕوخاوە
سەفەرت خێر
خوات لەگەڵ بێ
::::::::::::::::::::::::::::::::::

[email protected]

پەراوێزەكان
1, ,2 , 3 . نیشانەیەك بۆ شیعری 12 وانە بۆ مناڵان ی مامۆستای گەورەم عبدوڵا پەشێو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە