کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌مير بارزانی لە تورکیاوە حەبی ڤیاگرای ئێکسپایەری هێناوەتە کوردستان

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (2) هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاسه‌وانێكی بارزانی نزيك له‌ عه‌بدولموهه‌يمه‌ن بارزانی ئه‌وه‌ی پێ راگه‌ياندين: كه‌ سه‌مير عه‌بدولموهه‌يمه‌ن بارزانی كه‌ خاوه‌نی 12 كۆمپانيای بازرگانی بێ سنووره‌، ناوی چۆته‌ ليستی ڕه‌شەوه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كی چاوديری نهێنيه‌وه‌ ئه‌وه‌يان ئاشكراكردووه‌، كه‌ 100كارتۆن حه‌بی ڤياگرايی به‌سه‌رچووی له‌ توركيايه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ كوردستان.
ئه‌م زانياریيه‌ له‌و كاته‌دا بڵاو بۆته‌وه‌، كه‌ ده‌رمانخانه‌يه‌كی هاوينه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دين 20 كارتۆن له‌ حه‌بی ڤياگريای به‌سه‌رچووی له‌ سه‌مير بارزانی كڕيوه‌ وله‌لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكی به‌كاربه‌ری ئه‌و حه‌بانه‌وه‌ چونه‌ته‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌كه‌ كه‌ سووديان ليوه‌رنه‌گرتووه‌، خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه‌ش چۆته‌ سه‌ر ماڵی سه‌مير بارزانی و بۆته‌ شه‌ڕيان، هه‌موو سه‌لاحه‌دين به‌كێشه‌كه‌ی ماڵی عه‌بدولموهه‌يمه‌ن بارزانی و حه‌بی ڤياگيراكه‌ی زانيوه‌، كيشه‌كه‌ به‌ جۆرێك شكاوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ ده‌يان نوكته‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچووه‌ دروست كراوه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ سه‌مير بارزانی زياترله‌200 ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ چه‌ند كه‌سێكی كه‌ خودان پرۆژه‌ی موساته‌حه‌بوون و پاره‌ی لێوه‌رگرتوون تا حيجزيان له‌سه‌ر لاببات و پاره‌كه‌ی بردوون و ئيشه‌كه‌شی نه‌كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە