کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌ده‌شتی ئه‌نفال

Thursday, 15/04/2010, 12:00


هه‌ر به‌ناوی قورئانه‌وه‌
هه‌ر به‌ناوی عه‌ره‌ب و نیشتمانه‌وه‌
له‌ یادی ..... یاده‌کانی ئه‌نفالی ڕه ش
زیاتر .............زیاتر
له‌.... 182.... هه‌زار
په‌پوله‌ی باڵ ڕه‌نگاو ڕه‌نگی.... کورد
له‌ خاکی کوردستان .....فڕی و
بۆبه‌ داستانی مێش و هه‌نگ
نوساوه........ به‌
ڕوومه‌تی ......
نیشتمانی عه‌ره‌به‌وه‌
به‌ ده‌م و چاوی
پارته‌ توند ڕه‌وه‌کان
هه‌تا ئیستا
ناوی ئه‌نفال
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌
له‌ لاپه‌ڕه‌ی
مرۆڤ دۆستان
هه‌تا ئیستا ........
ژیانی ده‌شتی ئه‌نفال
دۆزه‌خێکی ده‌ست به‌رپرسه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە