کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ مامۆستایەكى سەرلێشێواو نەخۆش بەناو خوێندكارى كۆمەڵناسى

Friday, 13/03/2009, 12:00


ئەمیرخوداكەرەم وەڵامێك بۆ مامۆستایەكى سەرلێشێواو نەخۆش بەناو خوێندكارى كۆمەڵناسى
مرۆڤ زۆر جار لەبێدەنگیدا جوانى دەبەخشێتە بەرامبەرەكەى , بەڵام هەندێ جار بە پێچەوانەوە , چونكە راستییەكان وون دەبن و مێژووش بێ بەزیانە ئەوەى دەنوسرێت پارێزگارى لێدەكات, بۆیە بەمافێكى رەواى دەزانین كە داكۆكى لە زانكۆو كۆلێج و بەشەكەمان بكەین وەك مامۆستایەكى بەشى كۆمەڵناسى , وەڵامى بەناوى خوێندكار مامۆستا دەدەینەوە, بەڵكو هەندێ لەنەخۆشى یە دەروونییە كانى كەم كاتەوە, زۆرجار دەڵێن كەو بەرامبەر كەو دەخوێنێ , بەڵام ئەم برادەرە زۆر دەفرێ و پێویستى بە نشتنەوە هەیە, بەڵام لەبێهۆشیدا ئاگاى لە خۆى نەماوەو دەست بە هەموو كونێكدا دەكاو نەیزانى ئەم جارە پێوەى دەدرێت و لەوانەیە كێشەى كۆمەڵایەتى لێبێتەوە., ئێمەى دامەزرێنەرى بەشى كۆمەڵناسى لەگەڵ چەند مامۆستایەكى بەرێزدا زیاتر لە دە ساڵە خزمەتى ئەم بەشە دەكەین و زیاتر لە هەزار خوێندكارى دڵسۆزو خۆشەویست و ئەمەكدارمان پێ گەیاندووە بەهەموو كەم وكورییەكانمانەوە (مامۆستا كەرەستە شوێن ...هتد)كەكۆمەڵگا پێویستى بەتواناكانیانە , ئێمە لەبەر خاترى دڵسۆزان و خوێندكاران و مامۆستایان و بەشەكەمان ئەم وەڵامە دەنوسین .كە هەرجارەو هێرشكردنێكە بۆسەر یەكێكمان , ئەمە لەلایەك , لەلایەكى دیكەوە خۆ ئەو مامۆستایە ناوبانگى دەركردووە وەك نوسینى درۆودور لەراستى , بەڵام دەترسین خۆى و هەندێك پێیان وابێ گەر وەڵام نەدەینەوە ئەوە سەركەوتوون , بەڵام خەیاڵتان خاوەو لە بێ خەبەران كەشكەك سەڵەوات ! رۆژێكیان باسى مامۆستاى فەیلەسوفى كردبوو كە چۆن دەشێت مامۆستا چەن وانەیەك بڵێتەوە زمانى ئینگلیزى بۆ نموونە , رێبازى لێكۆڵینەوە , سۆسیۆلۆجیاى سیاسى , ئەمەش بەندەى دەگرتەوە . ناڵێت توانا , گەشەكردن , زمان , خزمەتكردن ..هتد , بەمەرجێك جەنابیان داواى چاكسازى و گۆران دەكات , ئەمەش لەوێوە سەرى هەڵداوە كە پێش كۆتایى ساڵ سەفەرى دەرەوەى وڵاتى كرد بۆ سەردانى سەر دەریاو ژێردەریا كە زۆر جار لە نێو هۆلێ وانە وتنەوە باسى كردووە , ئەوەى خۆشترو زانستیانەتر بەئایدیاكانى ئەو بردنى نمرەى خوێندكاران و پرسیارەكان بوو كە ئەوانیش حەزیان لە پیك نیك بوو , واى زانى زانكۆ نامێنێ و خوێندكاران مان دەگرن وبەش وكۆلێج تێك دەچێو كارەسات درووست دەبێ! بەپێچەوانەى ئەمانەوە, كۆلێج و بەش لیژنەیەكیان پێك هێنا خۆشبەختانە بەندە لەو لیژنەیەدا بوو بە پێى تواناى زانستى نەك ماستاو چێتى وەك ئەوەى ئەوسەرلێشێواوە باسى كردبووە , بۆئەوەى خزمەتێكى دیكە پێشكەش بەخوێندكاران بكەین, نەك نمرەوپرسیارەكان بەرینە دەرەوە.جا كامیان دڵسۆزییە راكردن بۆ دەرەوە یا چارەسەركردنى كێشە كە ئێمە پێ هەستاین. ئەمەو خوێندكاران بەوا ژۆو نوسراو داوایان كردبووە بۆ گۆرینى !جا ئێمە دەسەڵاتمان چییە ؟لە گۆرین ولادان و دەركردنت! جەنابى سەختەكارى پۆست ,تۆ گومانت لەبروانامەى سەرۆك بەشە ,كەئەمەش تۆمەتە نەك درۆ, جاچۆن ناوى خۆت نانوسى لەنوسینەكانداو ناوى خەڵكیش لات ئاسانە , ئەگەر چیا و شاخ بە یەكتر نەگەن مرۆڤەكان دەگەنە یەكتر , دەكرا بە گفتو گۆ چارەسەرى كێشەكەت بكەى نە ك بەزراندنى ناوى بەرامبەرو خۆزگا یەك قسەت راست دەبوو , ئەرى لەبیرمان چوو دیاردەى درۆ لاى بەرێزتان (فەرزە یا سونەت) !!!!هێرشەكانتان شەلم كوێرم ناپارێزمە ..بۆسەر حكومەت حزب ,مامۆستا,بەش, راگر, كۆلێج .ئەمەش تەنها لەپێناو لادانتان لەبەش و وەرگرتنەوەى موحازەرە , جاخۆت سەفەرت كردووە و, چۆن ویژدانت قبووڵ دەكات . ئەگەر ئێمەش وەرمان نەگردبایە ئەوە مامۆستاى دیكە هەبوو, خواى گەورە دەیزانى چیت بەودەكرد!!
باسى (ئەمیرخوداكەرەم) ت كردووە و دەڵێ بەعسى بووە , ئەمەچونكە كەركوكییە, جا دەبوایە پرسیار كەى كە خۆى و خێزانەكەیى و بگرە زۆربەى هۆزەكەیان لە هەشتاكانەوە راگوێزراوى ژێر دەستى سەدام و دارودەستەكەین وسەرشۆریان قبوڵ نەكردووە تاكو پرۆسەش میوانى و پرسەو سەردانیان لێ قەدەغەكرابوو ,جەنابتان ئەم درۆیە چۆن دەكەن بەمەرجێك تەمەنى ناوبراو لە هەژدەساڵى دابوو باوكى پێشمەرگەى (ى.ن .ك) بوو, درۆیەكى دیكە دەڵێ پارتى بووە ,لەگەڵ رێزو دڵسۆزى بۆ ئەوپارتە شۆرشگێرە ئەگەر ناوى ئەمیروخێزانەكەى لە هەر رێكخراوولق و مەكتەبى سیاسیدا بوونى هەبوو لەدایك بونەوە تاكو ئێستا ئەوە نەك زانكۆ شەرتە كوردستان بە جێبێڵێت, بەڵام چیبكەین لەدرۆ تەمەنى كورتە!!!باسى بەریزَكاك بارزانت كردووە كە ئێمەخوێندكارى گەندەڵى ئەوین جا برا كاك بارزان بەرپرسى مەڵبەندەو جەنابتان فێرى لێدانى دەرگاكان و بەرپرسەكان لێتان بێزاربوون , ئەتوانى لیژنەكەت سەردانى ئەو بەرێزە بكەن و بپرسن كە ئێمە چەندجارسەردانى مەڵبەندمان كردووە , خۆمان بەكەمتەر خەم دەزانین كەبە هیچ شێوەیەك سەردانى ئە مەڵبەندەمان نەكردووە كە بەرهەمى خوێنى شەهیدانە. ئەمەش درۆیەكى دیكە .باسى بەرێز كاك نەوشیروانت كردووە لەگەڵ كۆمپانیایەكدا . بەرێز ئازاد بە و پەلە كەو لیژنەكە خۆت دیارى كە ئەگەر لە ژیانى مامۆستایى حەوت ساڵیمدا باسى ئەو بەرێزەمان كردبێ لە زانكۆو دەرەوەى زانكۆ ئەوە ملى من و شمشێرى ئەو ,ئەم درۆیە تەواو كەرى درۆكانەو لەوانەیە پاشكۆیانش هەبێ.ئەى ئەگەر ئەمانە هەمووى درۆ دەرچوو (ماهو موقعك من الاعراب) ؟ مرۆڤ ناكرێت باسى خۆى بكات زانكۆ وخوێندكاران و مامۆستایان ئێمە دەناسن و جەنابتانیش فایلى كۆمەڵایەتیتان لە دەست داوە هەر چى دەڵێن ئازاد بە یەك شت ماوە ئەویش توانا زانستێكە مانە كە یەكەمى سەر زانكۆى سلێمانى بوین لە نێو بیست و هەشت خوێندكارى سەرجەم كۆلێج و بەشەكان و پاش تاقیكردنەوەى نوسین و زارەكى بە زمانى ئینگلیزى بۆ دەرەوەى وڵات بۆ ماستەرلە زانكۆى دۆرتمۆند بەندە یەكەمى زانكۆ بوو .بە ڵام بە هۆى نەبوونى پاڵپشت و وەرگرتنم لە ماستەرى كۆمەڵناسى نەچوین و بە پێویستمان زانى خزمەتى خاك و نیشتمان بكەین , مانگى چوار گفتوگۆى دكتۆراكەمانە جەنابتان بانگهێشت دەكەین لە ئێستاوە نەك سەفەرى نەورۆز بەرنە دەرەوە, هەرچەندە ناحەزو پولەكى هەبێت لەكۆمەڵگادا ئەوەندە زیاتر نەوەى نوێ و دڵسۆز پەیدا دەبن و كۆمەڵناسیش رۆژ لە دواى رۆژ بەرەو پەرەسەندن و گەشەسەندنى زانستى دەچێت و دەڵێنە جەنابتان كۆمەڵناسەو بێناسە (فان لم تستح فافعل ماشئت) . ئەمیرخوداكەرەم كۆمەڵناسى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە