کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

سەباح عەلی قارەمان


یه‌كێتى و پارتى په‌نایان بۆ دروستكردنى لیستى سێبه‌ر بردووه‌

Monday, 22/07/2013, 12:00

1972 بینراوە







یه‌كێتى و پارتى باش له‌وه‌ تێگه‌شتوون كه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا هیچ ره‌سیدیه‌كیان نه‌ماوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ى درۆیان كردوه‌ نازانن ئه‌مجاره‌ چۆن درۆ و ده‌له‌سه‌ بۆ خه‌ڵك بكه‌ن و قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌ن ده‌نگیان پێبده‌ن، هه‌ربۆیه‌ یه‌كێتى و پارتى به‌ جیا جیا هه‌ندێك لیستیان دروستكردوه‌ و به‌ ناوى سه‌ربه‌خۆ و شتى تره‌وه‌ كه‌ من هه‌ندێك له‌وانه‌ ئه‌ناسم موعته‌میدى به‌رپرسه‌كانى یه‌كێتى و پارتین و له‌ كۆیله‌ كۆیله‌ترن، ئه‌وى من زانیومه‌ ته‌نانه‌ت له‌ یه‌ك شاردا دوو كه‌س به‌ ناوى سه‌ربه‌خۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه‌، دانه‌یه‌كیان سێبه‌رى یه‌كێتییه‌ و ئه‌ویتریان سێبه‌رى پارتییه‌، له‌مه‌شدا فیفتى به‌ فیفتیان كردوه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌سى سه‌ربه‌خۆش كه‌وتبێتنه‌ نێو ئه‌و لیسته‌وه‌ و بێئاگایانه‌ خویان خستبێته‌ سه‌ر ددانى ئه‌و ته‌ڵه‌ى پارتى و یه‌كێتى دایناوه‌، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ تا خه‌ڵك متمانه‌ به‌و لیسته‌ بكات و هه‌ندێك ده‌نگ په‌رش وبڵاوه‌ پێبكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌و جۆره‌ لیسته‌ گوماناویانه‌ بكشێنه‌وه‌ و خۆیان ناشرین نه‌كه‌ن و نه‌بنه‌ گاڵته‌جاڕى خه‌ڵكى.
پارتى و یه‌كێتى ئه‌یانه‌وێت به‌م فروفێڵه‌ ده‌نگى ناڕازى خه‌ڵكى كوردستان په‌رش و بڵاو بكه‌ن و وابكه‌ن خه‌ڵك سه‌رى لێبشێوێ و نه‌زانێت چۆن چۆنى ده‌نگى خۆى بدات. بۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌م زۆر ئاگادارى ئه‌م پلانه‌ گڵاوه‌ى هه‌ردوو ڤایرۆسى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان یه‌كێتى و پارتیبن كه‌ سه‌رتاپاى جه‌سته‌ى ئه‌م نیشتمانه‌یان نه‌خۆش خستووه‌ و ئفلیجیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌ زیاتر ئفلیج نه‌كرێن پێویسته‌ خۆتان له‌و ڤایرۆسه‌ پیسه‌ و سێبه‌ره‌كانیان به‌پارێزن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توخنیان نه‌كه‌ون و رسوایان بكه‌ن.
هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ باش ده‌زانن ماوه‌ى‌ چه‌ند ساڵێكیشه‌ پارتى و یه‌كێتى و بۆ ناشرینكردنى كارى میدیایى چه‌ندین كه‌ناڵى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌ و گۆڤار و میدیایى سێبه‌ریان دروستكردوه‌، كردونایانن به‌ سیخوڕ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ خه‌ڵكى به‌ هیچ شێویه‌ك متمانه‌ى به‌ میدیاكاران نه‌كه‌ن و نه‌وێرن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك زانیارى به‌ن به‌ رۆژنامه‌نووسانى حه‌قیقى. له‌ هه‌مانكاتدا هه‌ندێك رێكخراوى سێبه‌ریان دروستكردووه‌ بۆ كۆیله‌كردنى گه‌نجان و هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا، ئیشى هه‌ندێك له‌و ریكخراوانه‌ كۆیله‌كردنى خه‌ڵك و جاسوسیكردنبووه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكانى ئازادیخواز دا. هه‌روه‌ها دزى سێبه‌ر و تاڵانچى سێبه‌ر و چه‌قۆكێشى سێبه‌ر و له‌شفرۆشى سێبه‌ر و به‌ڵته‌جى سێبه‌ر و نه‌وت و غاز دزى سێبه‌ر و به‌نزینخانه‌ى سێبه‌ر و دارو به‌ردى سێبه‌ریان درووست كردوه‌، بۆیه‌ نابێت هاونیشتمانیانى هوشیارى ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ونه‌ داوى یه‌كێتى و پارتییه‌وه‌ و جارێكى تر له‌ رێگاى سێبه‌ره‌كانیانه‌وه‌ ده‌نگیان پێبده‌ن و ده‌ریان بچێنن، یان ده‌نگه‌كانتان به‌ خه‌سارتدا به‌رن، ئه‌بێت ئێوه‌ زۆر له‌وه‌ هوشیارتربن كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵات ناهوشیاره‌ ئه‌یه‌وێت له‌ رێگاى لیستى سێبه‌ره‌وه‌ فێڵتان لێبكات و هه‌ڵتان خه‌ڵه‌تێنێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)