کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێر پایته‌ختی ترس و تۆقاندنه‌ یان ئازادیی؟

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت ، به‌وشێوازه‌ی رویدا ، لێکدانه‌وه‌ی به‌ره‌و ئه‌و ئاسته‌ بردین ، ‌هه‌ولێر پایته‌ختی ترس و تۆقانه نه‌وه‌ک ئازادی ‌ ، .چونکه‌ شیوازی تیرۆرکردنه‌که‌ ، زه‌نگ و ترسێکی مه‌ترسیدارو گه‌وره‌ بوو، بۆ سه‌ر هه‌ولێرو رۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ربه‌خۆکان، ئه‌گه‌ر ئه‌وکاردانه‌وه‌ گه‌وره‌یه‌ی لێ نه‌هاتبایه‌ ئاراوه‌ ، بێگومان هه‌ولێر به‌ره‌و گوانتانامۆ و فه‌لوجه‌ ده‌چوو ، وه یه‌کێتیش وه‌ک مۆدیلێک به‌ره‌و سلێمانی ده‌په‌رانده‌وه‌ . چونکه‌ ئامانج و په‌یامی تاوانه‌که‌ ، هه‌رتیرۆری سه‌رده‌شت نه‌بوو ، به‌لکو سیگنال و په‌یامێکیش بوو ، بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی که‌ نه‌چنه‌ سه‌ر " بڤه‌کانی ده‌سه‌لات "
ناوهێنانی هه‌ولێر ،به‌ پایته‌ختی ترس و تۆقان ، پارتیه‌ ئاشکراو نهێنیه‌کانی خراپ توڕه‌ کردوه‌ ، وه‌ ده‌یانه‌وێت به‌سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ی به‌هه‌ولێریه‌کانی بفرۆشن .
لێره‌دا به‌هێمنی گفتوگۆ له‌گه‌ل قه‌له‌مه‌کانی پارتی (ئاشکراو ن‌هێنیه‌کانی) ده‌که‌ین که‌ پێیان ده‌ڵێین بێ هۆکار نیه‌ ئه‌وه‌ له‌یه‌خه‌ی پارتی ده‌درێت که‌ پایته‌ختی کردۆته‌ (ترس و تۆقان) ؟
ئه‌وشیوازه‌ تیرۆرکردنه‌ی سه‌ده‌شت عوسمان ‌ ، په‌یامه‌که‌ی چی بوو ؟
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ شیواندی بارودۆخی ئه‌منیه‌ ، بۆچ مناڵ یان به‌رپرسێکی حزبی (له‌بڕی ده‌نگێکی وا ره‌خنه‌گر) تیرۆر نه‌‌کرا ؟
ئایا له‌مێژوی دوای 31 ی ئاب هه‌ولێر ، تا چه‌ند پاشه‌کشه‌ی له‌بواری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری وناره‌زایه‌تی سیاسی کردوه‌ ؟
ئایا هۆی چیه‌ به‌رده‌وام له پارێزگای ‌سلیمانی ، ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان دژ به‌به‌ده‌سه‌لات دێته‌ ئاراوه‌ ،ناگاته‌ هه‌ولێر ؟
ئایا هۆی چیه‌ میدیای ئازاد له‌شاری هه‌ولێر به‌هێز نیه‌ و زۆرینه‌ی سه‌ربه‌ده‌سه‌لاته‌ ؟
ئایا هۆی چیه‌ له‌هه‌لبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی (کوردستانی وعیراقی) که‌مترین سیمای ململانێی هه‌لبژاردن له‌م شاره‌دا هه‌بوو ؟
ئایا له‌چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسی وه‌ک نه‌به‌ز گۆران درا و هه‌ولێریان به‌جێ هێشت بۆ هه‌نده‌ران و سلێمانی ؟
ئایا هۆی چیه‌ هه‌ولێر که‌پایته‌خته‌ له‌چاو سلێمانی که‌مترین داهێنان و رۆشنبیری بوێری تیا هه‌لئه‌که‌وێت ،؟
ئایا هۆی چی بوو ، له‌ دیلگرتنی عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و تیرۆری سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ و زیندانی که‌مالی سه‌ید قادر ، له‌هه‌مو جیهان کوردان ناره‌زایه‌تیان ده‌رده‌بڕی که‌چی که‌مترین نوزه‌ له‌هه‌ولێر ده‌هات‌ ؟

ئه‌گه‌ر به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی هه‌ولێر بۆ گه‌رانه‌وه‌ی پارتی له‌دوای 31ی ئاب بگه‌ڕێنینه‌وه‌ که‌ ترس و تۆقانی له‌ناو دڵی خه‌لکی چاند . به‌لام هۆکاری تریش هه‌یه‌ وه‌ک
1.هه‌ولێر به‌رده‌وام شوێنی ململانێی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ی پارتی ویه‌کێتی بووه‌ ؟؟
2.هه‌ردولایه‌ن زۆرینه‌ی شه‌رو ته‌سفیه‌ ‌و ئیرهابی سیاسیان ، له‌م شاره‌دا به‌رامبه‌ر یه‌ک به‌کاریان هێناوه‌؟
3.خه‌لکی هه‌ولێر گه‌وره‌ترین قوربانی له‌شه‌ری ناو خۆ داوه‌ له‌ ژماره‌ی شه‌هید و تۆپبارانی گه‌ره‌که‌کانی و زیندانی ڕۆله‌کانی
راستی ئه‌م وتانه‌شمان با ئاوڕێک له‌مێژوی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ومه‌ده‌نی و کۆڕو سیمناره‌کانی ئه‌م شاره‌ بۆ زهنیه‌تی کادیره‌ ماندوه‌کانی ، به‌ر له‌شه‌ری ناوخۆ‌ بگه‌ڕینینه‌وه‌ ، ، سه‌رباری ته‌قه‌ لێکردن ولێدان و زیندان و شه‌هیدکردنی ره‌خنه‌گرانی ئه‌م شاره‌ ،که‌چی سه‌رقافله‌ ی هه‌موو شاروشارۆچکه‌کان بوو .

دواتر باپرسیارێک له‌ پارتیه‌کان بکه‌ین هۆی چیه‌ ، له‌ ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌ 19 ساله‌ی بادینان و 14 ساله‌ی پیره‌ هه‌ولێر، بواری هه‌ناسه‌ دانی ئازادی سیاسی له‌ناره‌زایه‌تی سیاسی له‌چاو ژێرده‌سه‌لاتی یه‌کێتی که‌مترو بێ ده‌نگ تره ،‌ ؟ وه‌هۆی چیه‌ تا پارتی یه‌کلایه‌نه‌ هه‌ولێری حوکم نه‌ده‌کرد ، ئه‌م شاره‌ به‌و شیوه‌یه‌ بێ ده‌نگ نه‌بوو ؟
وه‌ئه‌گه‌ر به‌شێکی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ش به‌هۆی هۆکاری مێژویی راست بێت (سلێمانی له‌بوای رۆشنبیری له‌هه‌ولێر پێشکه‌وتوتره‌) به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتیش هه‌مان ره‌فتاری دوای 31ی ئابی به‌رامبه‌ر سلێمانیه‌کان بکردایه‌ ، ئه‌وا ئه‌و هه‌موو چالاکیه‌ ناره‌زایه‌تیه‌ و داهێنانه‌ ی تیا نه‌ده‌هاته‌ ئاراوه‌ ؟
ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت سیمایه‌ی حزبی ترس و تۆقانی له‌کۆڵ بێته‌وه‌ ، پێویسیه‌ هه‌ناسه‌ی دیموکراسی زیاتر بداته‌ پایته‌خت و دهۆک . تۆ بلێی پارتی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی وا ده‌کات دوای هه‌ر ره‌فتارێکی کاردانه‌وه‌ی توند دێنێته‌ ئاراوه‌ ، ئه‌وا رق و توره‌یه‌‌ له‌شێوازی حوکم رانی ، نه‌وه‌ک چیرۆکی وه‌همی ؟
ئه‌گه‌ر باس له‌ بونی هه‌ناسه‌یه‌کی دیموکراسی له‌م شاره‌ش ده‌کرێت ، ئه‌وا‌به‌شێکی گرنگی به‌روبومی ئه‌و خه‌باته‌ جه‌ماوه‌ری وناره‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانانه‌یه‌ ، که‌له‌چه‌ند ساڵی رابردودا به‌خوێن و ئه‌شکه‌نجه‌ ژیان له‌گه‌ل ترس ، ‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌ نمونه‌ی زیندانی که‌مالی سه‌ید قادر ، سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ لێدان و زیندانی چه‌ندین رۆژنامه‌نوس ‌ . له‌ته‌ک ،هاوکێشه‌ی نوێی جیهانی و ناوخۆیی . ،پارتی ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌و که‌لتوره‌ سیاسیه‌ بدات (زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان بۆ بێده‌نگی ره‌خنه‌گره‌ جدیه‌کانی) ، شکستی زۆر گه‌وره‌ و ناره‌زایه‌تی زۆر به‌رفراوانتر چاوه‌ڕێی ده‌کات . چونکه‌ هاوکێشه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌ری و جیهانی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌رداهاتوه‌ .
باشترین ئاشتبونه‌وه‌شی له‌گه‌ل هه‌ولێر و ڕۆژنامه‌نوسان ‌ ،(ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی خۆشیان راست بێت) ئه‌وان تیرۆری سه‌رده‌شتیان نه‌کردوه (به‌پێی روداوه‌که‌ راست ناکه‌ن) ‌ ، ئه‌و فه‌زاعه‌ته‌ ئه‌منیه‌ی له‌تیرۆری سه‌رده‌شتدا رویدا ، شایسته‌ی ده‌ست کێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌منیه‌ . چونکه‌ ناکرێت شیخ زانا ئاسا له‌بڕی ئه‌و پێشێلیه‌ ئه‌منیه‌ ، به‌ده‌ستکه‌وت به‌خه‌لک بفرۆشێته‌وه‌ ،!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە